په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٠\٢٠١٨

نا بۆ لەسێدارەدانی هیدایەت عەبدوڵاپوور.

عەبدولڕەحمان رەسول  


ئەرکێکی مرۆڤایەتی یە کە هەموو لایەک وێڕای هەبوونی هەرجیاوازێک لە دژی جێبەجێ کردنی ڕۆژانەی یاسای دژە ئینسانی لەسێدارەدان و لە سێدارە دانی ڕۆژانەی گەنجان و لاوانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان هەڵوێستی ڕاشکاوانەی هەبێت ، لە سەر ئێمەی مرۆڤە پێویستە ڕاشکاوانە بەبێ ترس داکۆکی لە مرۆڤ بوونی و ژیانێکی ئازاد بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی بکەین.


خۆشەویستان هاو دەنگ و هاوپشتیوانبن لەگەڵ سیروان و کوردستان، منداڵە جوانەکانی هیدایەت عەبدوڵاپوور کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی دژە کوردانەی اعدامی باوکیان دەکەن.


نەک بە تەنها بۆ ئەم تێکۆشەرە ئازادیخوازە بەڵکو بۆ پشتیوانی سەر تێکۆشەرانی ئازادیخواز کە لە قۆناغی ئێستادا لە ناو زیندانەکانی کۆماری کۆنەپەرستی ئیسلامیی ئێراندا زۆر بە داخەوە چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی یاسایی دژە مرۆڤایەتی لە سێدارەدان دەکەن،بەڵام ئەگەر ئێمەی ئازادیخوازانی کورد لە هەر کوچە و شوێنێکی ئەم جیهانەین یەکگرتووبین و تێکۆشانی هاوبەش گەشە پێبدەین بە دڵنییایەوە سەردەکەوین نا ‌هێلین چیتر ئەو تێکۆشەرانە لە سێدارە بدرێت ، خەڵکی کوردستان زووتر دەگات بە ئازادی و مافەکانی.

تکایە با هەنگاو یەکگرتوانەی بە هێز بۆ پشتیوانی هیدایەت عەبدوڵاپوور و بنەماڵەکەی بە هەر جۆرێک بۆمان دەکرێت بە گەڕبخەین.


بە گوێرەی ئەو زانیارانەی کە تایبەت بەم تێکۆشەرە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە هیدایەت عەبدوڵاپوور، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ لەڕێکەوتی ۲۶ی جۆزەردانی ۱۹۵ هاوڕێ لەگەڵ لانیکەم ۶کەسی دیکە لەگوندی "قەرەسقڵ"ی سەربە شاری شنۆ دەسبەسەرکرا.ئەم ۶ کەسە دەسبەسەرکراوە تۆمەتباربوون بەوەی کە لە تێکهەڵچوونی سپای پاسداران لەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، خۆراک وشوێنی حەسانەوەیان بە ئەندامانی ئەو حیزبە داوە.هیدایەت تەنیا کەسێکە لەم گرووپە کەبە سکاڵای سپای پاسداران و دەنگی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ، بەتۆمەتی "بەغی" ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.بە گوێرەی ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە بەرگری کار لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا بڵآوی کردۆتەوە کە ئەم حوکمە جارێک لە لایەن لقی ٤۷ی دیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەوە وبۆ پێداچوونەوەی سەرلەنوێ نێردرابۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ.هەدایەت عەبدوڵاپوور لەم لقەیش بەئێعدام مەحکووم کرا و لەکۆتاییدا ئەم حوکمە ڕۆژی ۱۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ لەلقی ٤۷ی دیوانی باڵای وڵات پەسەند وپشتڕاست کرایەوە.

تکایە تکایە تکایە ! بە هاوبەشی و یەکگرتووانەی بەهێزەوە وەرنەمەیدان و دەنگ بەرز بکەنەوە و نەفرەت لە جێبەجێ کردنی یاسای لەسێدارەدان بکەن ،شەقەمەکانی شارەکان پڕکەن لەدەنگی لە دژی جێبەجێبەجێ کردنی یاسایی دژی ئینسانی لە سێدارەدان کە ڕۆژانە گەنجان و لاوان سەریان لەلاشەیان جیا دەکرێتەوە و بەپتی سێدارە کۆتایی بەژیانیان دەهێنن لەلایەن ئاخوندەکانی سیستەمیی ئیسلامیی ئێران .ئە مرۆڤانەی کە بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سێدارە دەدرێن زۆرینەیان کوردن و بە هۆی ئازادیخوازی وبەرگری کردن لەمافەکانی خەڵکی کوردستانەوە خراونەتە زیندانەکانەوە هەر یەکەیان تێکۆشەر و سەرمایەکی زۆر بەنرخی کوردستانە بۆیە پێویستە بە تێکۆشانی یەکگرتووانەی هاوبەش لە دژی بەردەوام بوونی جێبەجێ کردنی یاسایی دژە بەشەری لە سێدارەدان جیهانی مرۆڤایەتی بەخەبەربێنین بۆ پشتیوانی کردنی بەدێهێنانی ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک