په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

       ناڵەی ئەشق

        

بورهان هەژار             

 

شەکرە سێویی لێوت باری

رێژنەبارانە بۆگوڵم

ئەو دەمەی بێییت بەلاساری

هێور نابێت ترپەی دڵ و ماچی کوڵم

*            *

هەناسەی گوڵی ئیشقی نوێ

ماچی لێوانەبۆ مژیین

تێڕوانینم بڕوات بۆ کوێ

لەتۆ زیاتر ئەگەر تاسەر بۆ یەک بژیین

*             *

کەهەناسەت بۆنی غەریبی بهێنێت

سنگم ئامێزە بۆ سەرت

گوڵ لە دەستی ئەز ناوەرێت

دڵنییابە جارێکیتر

گەر دەم بنێمە نێو دەمت

*              *

بە تۆوە بوو فرمێسکی چاوانم رژا

ئەشکیی خوێنینم مەیی

بە شکستی کراسی غوربەتم دڕا

لە تەنیایی دەناڵێنم

بە دەست بادە و شەراب و مەیی

*             *

با نەسووتێم لەوە زیاتر

بەناڵەی ئیشقی گرفتار

کەی دەبیتە هەتوانی زام

ئەی فریشتەی خەونەکانم

بۆ نازانیت

پرشنگی گیانی رووناکیم

تۆ لە مێژە ئارەزوویت لام ..

*             *

رێم لێمەگرە رامووسانی

ئامێزتبم

وەک پەپوولە بەسەرگوڵی خۆزگەکانتا

بشنێمەوە ..

هەموو ماچێکی گەرمی لێو

لە چاوانتا هەڵبێنمەوە ..

*           *

مۆمێک دەگەڵ خۆت بهێنە

بۆ سەر مێزی ژووری بۆرم

بە ماچ تێنیوێتیم بشکێنە

وەک شەوانی پڕ لە خۆرم ..

*           *

ئەو زامی بێهەتوانی جێهێشت

دڵی کردم بە شووشەی مەیی

تا لە دەستما وردووخاشبێ و

لەم غوربەتا

بمخواتەوە دەروونی نەیی ..

*            *

ئەو کە شەوان دەمسووتێنێ لە تەنیایی

دەبم بە پاییزێ لە خەم

یادگارییەکانی ئاییندە دەمپروێنێ

بە سانایی

منیش لێرە بەدەم (با)وە

گەڵای زەردیی

ئاهوناڵەم دەوەرێنە سەر

رووپەلی تەم ..

بەرلین                                                       

2007/06/11