په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٩\٢٠١٥

نامەی دووەم بۆ سەرۆك.

زەکەریا حەوێز     


سەرۆك وەك هەمیشە ئیژم فرە حاڵم خراوە ئیدی هیچ شتیك وەك پیشتر نەماوە نە نیشتیمان خۆشەویستە نە تۆش پیرۆزیت ئەگەر دەڵیم پیرۆز دڵت خۆش نەبیت لای من پیرۆزنیت لای ئەوانەی چەپڵە ڕیزانیان ئەکردی ئەوانیش بیزار بوون لیت ئەشیت دەری نەبڕن بەس تۆ ئەزانم لات گرنگ نیە چونکە ئەوەی لای تۆ جیگەی گرنگیە تەنیا کورسیەکە پڕ بە باڵای بچوکتبیت هیجی تر گرنگ نییە.


سەرۆك ئەم وشەیەم لە دڵەوە نیە بەس نازانم چۆن ناوتبینم ئەی ئەهریمەنی سەدەی بیست و یەك ئەی ئەژدیها تۆ خەونی هەموومانت خوارد ئەی کابوسەکانی ڕۆژگار ئەی نەگریسترین ئایەتی پربوونمان تۆ ژن بوون و پیاو بونمانت فرۆشت بەو سمیڵ چەورانەی لەسەر سفرەکەت شەو دەکەنەوە.


ئەی سەرۆك تۆ کوشندەترین کەسی ئازارەکانی ئیمە بووی من کوریکی رۆژهەلاتی کە فرمیسکەکانم لە سیدارە دراون تۆ جاریکی تر خەونەکانمت تیرۆر کردنەوە تۆ جاریکی تر هەزاران گەنجی وەك ئیمەت لە خاچ دا، تۆ ئیستاش قاتی ئوتوکراوی ساڵی نەوەد و شەشت وەك شانازی هەڵگرتووە تۆ ئیستاش خوینی ڕەوف ئاکرەی سەردەشتت بە لیباسەکانتەوەیە تۆ ئیستاش شەرەفی دزراوی کچانی یەزیدیت ختوکەت ئەدا تۆ ئیستاش خوینی ڕژاوی مناڵانی قەندیلت لە گەردنە تۆ بێ باکترین سیاسی تۆ لەو جۆرە سیاسیانەی ڕۆژی سەد جار خۆتان ڕوت دەکەنەوە بۆ غوڵام و نۆکەری بێگانە.


نازانم چی بنووسم ئەمەویت وشەکان بە چەشنیك بنوسم بریندارت نەکات بەس هەرچی دەکەم تۆ نیشتیمانت بریندار کردووە تۆ هەستیشت پێ نەکردووە بۆیە تۆ هەستی بینین و بیستنت لەدەستداوە ئیدی حەوسەلەم نەماوە.. لە کۆتایدا دەڵیم سەرۆك تۆ بێ واتاترین دیڕی من بوویت تۆ خوار و خیچ ترین کەسی ناو وشەکانم بوویت نووسینەوەی تۆ زۆر ئاستەمە لەبەرئەوە نا کە گەورەبیت دڵی خۆت خۆش مەکە لەبەرئەو هەموو ناشیرنیانەت لە کۆڵناوە ، تۆ خەونەکانی ئیمەت کوشت بۆیە پیویستە ئیمەش تۆ لە دلماندا بکوژین.

 

ماڵپه‌ڕی زەکەریا حەوێز

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک