په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٢\٢٠١٢

نامەیەکی بە پەلە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ھەرێمی کوردستان.
سەلامەتی ژیانی کەمئەندامانی مانگرتوو لە ئەستۆی ئێوەدایە.


پاش سڵاو...


ئێمە بە ناوی دەیان رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وپیشەیو حزب و لایەنی سیاسی کوردستانی لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیمانەوە سەبارەت بە تێکچونی باری تەندروستی کەمئەندامانی مانگرتوو کە لە بەرواری ٢٠-١١-٢٠١٢ ھەتا کاتی ناردنی ئەم نامەیە بەردەوامن لەسەر مانگرتن لەخواردن لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی.


ئیمە بەرپرسیارێتی سەلامەتی و تەندروستی ژیانییان دەخەینە ئەستۆی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیە لەئاستی بەرپرسیارێتیمانەوە ئیوەئاگادار دەکەینەوە . کە بەدوای جێبەجێکردنی داخوازیەکانیانەوە بچن کە خۆی لەزیاکردنی موچەی کەمئەنداماندا دەبینێتەوە.


داواکارین ئێوەش لە ئاست ئەو بەرپرسیاریتیەدا وەڵام بە داواکانیان بدەنەوە:


ناوی لایەنەکان:


١. فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی (کە لە ١٠ رێکخراوی ناحکومی پێک دێت)
٢. تۆری بەرگری لەمافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان.
٣. کۆمەڵە مافی مرۆڤی کورد - ئەوروپا
٤. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥. رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی.
٦. یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان-لقی سلێمانی
٧. کۆمەڵەی کۆمەڵناسان.
٨. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
٩. رێکخەری ڕایەڵەی مامۆستایان.
١٠. پارتی پارێزگارانی کوردستان.
١١. رێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس.
١٢. کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی.
١٣. کۆمەڵەی ھیمۆفیلیا.
١٤. رێکخراوی خۆشکانی کۆمەڵەی ئیسلامی.
١٥. جوڵانەوەی ھاوڵاتی ئازادو یەکسان.
١٦. کۆمەڵەی ئۆتیزم.
١٧. حزبی ئایندەی کوردستان.
١٨. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
١٩. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان.
٢٠. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵان.
٢١. بزووتنەوەی گۆران.
٢٢. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
٢٣. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.
٢٤. ستافی کوردستان پۆست.
٢٥. رێکخراوی دەستپێشخەری کۆمەڵی مەدەنی
٢٦. رێکخرای دەریا.
٢٧. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسیو مافی مرۆڤ.
٢٨. ئەنستیۆتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
٢٩. چەند مامۆستای ئاینی لە شاری ھەولێر.
٣٠. کەسوکاری شەھیدانی ١٧ شوبات

 


کەمپینی پشتیوانی لە گرووپی کەمئەندامانی مانگرتوو
٥\١٢\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک