Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

نامەى ناڕەزایی

رێکخراوەکانی کۆمەڵگاى مەدەنی

ئاراستەى سەرۆک تاڵەبانی دەکرێت.


هەولێر : بەختیار


بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژى تۆپباران کردنی ناوچەکانی بنارى قەندیل لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی سوپاى تورکیا،

رێکخراوەکانی کۆمەڵگاى مەدەنی و مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانی (ى ن ک) و رێکخراوە جەماوەریەکانی (پ د ک) لە

سەنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتی زانکۆى سەلاحەدین کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان سازکرد.                             


لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە یەک هەڵوێستی رێکخراوەکان کرا دژى هێرشەکانی فرۆکە جەنگیەکانی سوپاى تورکیا بۆ سەر

خاکی هەرێمی کوردستان ئەو زیانە گیانی و ماددیانەى کە بەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەون، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا

بڕیار درا نامەى ناڕەزایی ئاراستەى هەریەک لە سەرۆک کۆمارى عێراقی فیدڕال، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نوێنەرى

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان،

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.