٢٤\٤\٢٠١١
ناڕەزایەتییه‌کان
و چەپ.
دلشاد خدر
پێشتر له‌وکاتانه‌ی رێکخراوه شیوعیه‌کان و بزوتنه‌وه سوسیالیسته‌کان
له گوره‌پانی تێکوشان دژ به رژێمه دیکتاتور و ده‌سه‌لاته گه‌نده‌له‌کان
به‌هێز بوون. ترسناکی له دواروژی ئه‌م ره‌وته بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات
و پالدان به بلوکی رۆژهه‌لات، پاساوێکی به‌هێز بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی
رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریکا به تایبه‌تی هه‌م چاوپوشی له کرداره
درنده‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاتانه بکه‌ن، که به‌شێوه‌یه‌کی درندانه هه‌لسوکه‌وتیان
له‌گه‌ل نه‌یارانی خۆیان ده‌کردو هه‌م له کاتی پێویستدا یارمه‌تیان
بده‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌لاتدا، به‌هه‌ر نرخێک بێت. ئه‌م پاساوه
و یارمه‌تییه‌کانی روژئاوا بۆ ئه‌م سیسته‌مانه، کاری گه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی
هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاتانه هه‌موو سنوره‌کان ببه‌زێنن له
د‌رندایه‌تی به‌رامبه‌ر نه‌یارانیانی خۆیان له ناوه‌وه له‌لایه‌ک و،
ده‌ست کراوه‌بن چون خۆیان ئارازویان لێیه ئه‌وا داهاتی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌نی
خۆیان خه‌رج که‌ن له لایه‌کی تر. هه‌موو ده‌نگێکی ناره‌زاییش ده‌خرایه
ئه‌و قالبه‌ی که ولاتانی رۆژئاوای ده‌ترساند!! پاش نه‌مانی بلوکی
رۆژهه‌لات، له ولاتانی زۆربەی دانیشتوانیان ئیسلامن، رێکخراوه
ئیسلامیه توند ره‌وه‌کان کرانه ئه‌م ئامراز بۆ ترساندی رۆژئاوا له
پێناو زمانکردنی ئه‌م لایه‌نگریه کۆیرانه‌ی رۆژئاوا بۆ ئه‌م سیسته‌مه
دیکتاتۆر و گه‌نده‌لانه.
حه‌تمه‌ن له ئه‌نجامی بالا ده‌ستی سیسته‌می تاک جه‌مسه‌ری و سه‌رنه‌که‌وتنی
له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ کێشه مرۆییه گه‌وره‌کان،
هاوکات بالا ده‌ستی ئابووری فیرتوێل (اقتێاد افتراچی) له‌سه‌ر ئاستی
جیهانی، که رێخۆشکه‌ربوو بۆ ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئه‌م دوایه. له
ئه‌نجامدا کۆمه‌لێک کێشه‌ی ترسناک بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و که‌م
د‌رامه‌تداران به‌تایبه‌تی وه‌ک ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م سسیته‌مه هاتوته
کایه‌وه. له‌گه‌ل زه‌ق بوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه، کۆمه‌لگایه‌کان
کاردانه‌وه‌ی جوراو جوریان به خۆوه وه‌رگرتوه، جوره‌کانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئاستی ووشیاری پێکهاته‌که‌یانه. زه‌قترین ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م سیاسه‌ته
له ناوچه‌که‌ی ئێمه ته‌شه‌نه‌کردنی ره‌وه‌ته ئیسلامیه‌کانه که وه‌ک
فریادره‌سێک بۆ رزگار بوون له ده‌رهاویشته‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
خۆیان ته‌رح کردوه( هاتنه پێشی ئیسلامیه‌کانیش به‌ده‌ر نیه له
غیابی چه‌په‌کان)، ئه‌وه‌ش نه‌ک به‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی ئابوری
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و دوزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ریان، به‌لکو
گه‌یاندنی شێوازێک له هێورکردنه‌وه‌ی ده‌روونی که له ئه‌نجامی کێشه‌کانی
ئه‌م سیسته‌مه هاتووته کایه‌وه و هه‌ولدان بۆ راهێنان و گونجاندنیان
به ده‌رهاوێشته‌ی کێشه‌کان به پاساوی به‌گرنگ وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م
ژیانه‌و هه‌ولدان بۆ زامین کردنی ژیانی پاش مه‌رگ.
دیسان به هۆی جێهێشتنی گوره‌پانه‌که به بیانۆی جوراو جۆر له‌لایه‌ن
چه‌په‌کانه‌وه، ئێسلامیه‌کان ئه‌مرۆ وه‌ک هێزێکی به‌رچاو له هاوکێشه
سیاسیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه‌و له زۆر شوێنیش بونه‌ته
خاوه‌نی ئه‌م دروشمانه‌ی که پێویست بوو چه‌په‌کان خاوه‌نی بوونایه!!
به‌تایبه‌تی دادپه‌روه‌ری کومه‌لاتی!!! دیسان هه‌ندێک له‌و چه‌پانه‌ی
ده‌یانه‌وێت باوه‌شی ده‌سه‌لات بۆ کاتێکی زیاتر بۆخۆیان زامین بکه‌ن،
ده‌یانه‌وێت ترس له جموجۆلی ئیسلامیه‌کان و داواکاریه‌کانیان بکه‌نه
پاساوی مانه‌وه‌یان له باوه‌شی ده‌سه‌لات و دورکه‌وتنه‌وه له
داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر!!! به‌خۆ دورخستنه‌وه له‌و راستییه‌ی، ته‌شه‌نه‌کردنی
ره‌وتی ئیسلامی به هه‌موو جوره‌کانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌له‌یه
که ئه‌وان ماوه‌یه‌که خزاونه‌ته باوه‌شی و ده‌ستیان گه‌یشتۆته
ئیمتیازات و هه‌ست به‌و ئازارانه‌ی جه‌ماوه‌رو ناکه‌ن، که رۆژانه له
ژێر سیسته‌می گه‌نده‌لی پێوه‌ی ده‌نالێنن!!! ئه‌گه‌ر سوربین له سه‌ر
ئه‌وه‌ی نه‌مانه‌وێت له‌و راستیه بگه‌ین که جه‌ماوه‌ر له پێناو
رزگار بوونی له‌و ئازارانه‌ی رۆژانه له ئه‌نجامی گه‌نده‌لی دوچاری
ده‌بێت، دوای ئه‌و هێزه ده‌که‌وێت که له سه‌نگه‌ری دژ به ده‌سه‌لاتی
گه‌نده‌لیه‌وە باسی رزگاری بۆ ده‌کات نه‌ک ره‌نگ و مێژوی لایه‌نه‌کان،
ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت ، که
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ بێ سه‌نگ ترین هێزه له هاوکێشه سیاسیه‌کانی
کوردستان.
بۆ هه‌موومان ئاشکرایه ئه‌مرۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات له کوردستان گه‌یشتۆته
ئاستێک له گه‌نده‌لی که خودی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م دوو حزبه به
ئاشکرا باس له‌وه‌ده‌که‌ن که زه‌حمه‌ته بتوانرێت چاره‌سه‌ری گه‌ندلی
بکرێت. گوره‌پانیش له جوله و هه‌لوێست‌دایه دژی گه‌نده‌لی، ئیسلامیه‌کانیش
سوودێکی باشیان له بێزاری جه‌ماوه‌ر وه‌رگرتوه به‌رامبه‌ر گه‌نده‌لی،
به‌رده‌وامی ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌لیه‌ش دیسان خوێن به‌ری سه‌ره‌کی ته‌شه‌نه‌ی
ره‌وته ئیسلامیه‌کانه!! مانه‌وه‌ی چه‌په‌کان له‌سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لات
بێجگه له‌وه‌ی دژایه‌تیه له‌گه‌ل ئامانجه‌کانیان!!! چوونه
ئه‌و سه‌نگه‌ره‌یه که جه‌ماوه‌ر راده‌ستی ره‌وته ئیسلامیه‌کان بکرێ
و ئه‌و مێژوه پر سه‌روه‌ریه‌ی چه‌پ له کوردستان ده‌خه‌نه خانه‌ی
پرسیاره‌وه. به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل ئه‌م ره‌وته کۆنه‌په‌رسته له‌سه‌نگه‌ری
ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ل ناکرێت!!! درێژه دان به ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مانه
رێگا خۆشکردنه بۆ به‌هێز کردنی ره‌وته ئیسلامیه‌کان!!!
بۆیه پیویسته سه‌نگه‌ری چه‌په‌کان ریزه‌کانی
جه‌ماوه‌ر بێت له پێناو دادپه‌روه‌ری کومه‌لایه‌تی و ئازادیه‌کان، نه‌ک
باوه‌شی ده‌سه‌لاتێک که ماوه‌یه‌که چوته سه‌نگه‌ریک که نه له
دوور نه له نزیک په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ونه‌کانی ئه‌م گه‌له
نه‌ماوه!!!! پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و کاته‌ی به‌هه‌ر بیانویک بێت
خۆمان له به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر دورخسته‌وه ئه‌و مافه‌مان نامێنێت هه‌لسه‌نگاندن
بۆ ئه‌وهێزانه بکه‌ین که له گوره‌پانه‌کدان و هه‌رچی بلێت جه‌ماوه‌ر
حسێبی بەشێک لە ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لت بۆ ده‌کات!!!!
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|