ناسر و ماڵماڵه‌که‌ی
ڕه‌شه هه‌رمێ
بانگه‌وازێک بۆ ده‌رهێنه‌رانی کورد.
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
داخوا سه‌رده‌شت چه‌ند چیرۆکی کپکراوی وه‌ک
چیرۆکی به‌سه‌رهاتی قادری مه‌ولان پووری ته‌مه‌ن63 ساڵه‌ی تێدا بێت ،هه‌موو
ئازاره‌کانی کیمیابارانکردنی گونده‌که‌یانی به کپکراوی له سینه‌ی
خۆیدا زیندانی کردبێت، چاوه‌ڕوانی ڕۆژێک بکات هه‌مووی به دڵی خۆی هه‌ڵڕێژێت
و هه‌گبه‌ی دڵی بکاته‌وه؟، ئازار و ده‌ردی قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت
به بارستایی گیاڕه‌نگ و زه‌نزیران باڵا به‌رزه و وه‌کو ئه‌وانیش سه‌ری
به‌رزه.
ئه‌م چیرۆکه‌ی لێره‌دا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه، چیرۆکی ناو ئه‌فسانه‌کانی
به‌ر ئاگردانه‌کان و سیناریۆی ناو فلیمه خه‌یاڵییه‌کان و فه‌نتازیای
ناو ڕۆمانه‌کان نییه،به‌ڵکه به‌سه‌رهاتی کوردێکی لادێی نه‌خوێنده‌واره
که ناتوانێت سه‌رجه‌م ئازار و لایه‌نه پڕ له ترایژیدیاکانی تاوانه‌که
به خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نێت،خێزانه‌که‌ی ده‌بێت به قوربانی چه‌کی مۆدێرنه
و تراژیدیای چیرۆکی مه‌رگه‌ساته‌که‌شی که‌سێک نییه بۆ نه‌وه‌کانی
داهاتووی بگێڕێته‌وه،نه‌خوازه‌لا بنووسرێته‌وه،ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه
نه‌بوایه له‌گه‌ڵ خۆ‌یا مه‌رگه‌ساته‌کانی ده‌برده گۆڕه‌وه .
پیاوێکی به‌خۆ به به‌رگی کوردی و کڵاو جامانه‌وه،ده‌گاته شاری لاهای
بۆ ئه‌وه‌ی سکاڵای خۆی پێشکه‌ش به دادگا بکات،ڕاستگۆیی و دڵ پاکی کوره‌واریانه‌ی
لادێیانه له سیمای ده‌باری، به‌رائه‌تی ده‌موچاوی له دوره‌وه
هاواری ده‌کرد،له‌به‌ر ده‌م دادوه‌ری گشتی و دادوه‌رکان دیکه و ستافی
دادگای دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات له به‌رواری 1-12-ڕاوه‌ستا، به
دورایی مه‌ترێک له ئانراتی تاوانبار بازرگانی چه‌کی کیمیاوی، له‌سه‌رکورسییه‌ک
دانیشت.
کاتێک دادوه‌ری گشتی لێی پرسی:به کوردی قسه ده‌که‌یت .
له وه‌ڵامدا: له کوردی زیاتر چی دی نازانم گه‌وره‌م ،ته‌نها کوردی ده‌زانم.
دادوه‌ری گشتی : کارت هه‌یه.
وه‌ڵام : کارگه‌ری ڕۆژانه ده‌که‌م .
ڕاوه‌ستایه سه‌ر پێ و دوو په‌نجه‌ی ڕوو له ئاسمان به‌رز کرده‌وه،به
دوای دادوه‌ردا وتی: خودا یارمه‌تیم بدات له حه‌قیقه‌ت زیاتر ناڵێم .
ئاخۆ وه‌ک من له نزیکییه‌وه بونایه ،ئاوا بتان بینایه له چرکه
ساته‌کانی یه‌که‌م نیگاوه ده‌تان زانی ئه‌م پیاوه سه‌رده‌شتییه له‌وانه‌یه
هه‌رگیزاو هه‌رگیز درۆ نازانێت،ئه‌مه له‌و مرۆڤه په‌پوله‌ییانه‌یه
ئاورێشم ئاسا نه‌رم و نیان و بێگه‌رده،له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌شی به ڕاستی
دێته گۆ،فرت و فێڵ له گه‌ڵ جه‌لاده‌کانیشی نازانێت.
ئه‌و ڕۆژه ساماڵه‌ی ئاسمانی ڕه‌شه هه‌رمێ و سه‌رده‌شت له‌به‌ر تیشکی
به‌هێزی خۆره‌تاو سه‌یرکردنی ئاوی چاوی داده‌هێنا، چاوه تیژه‌کانیش
نایانتوانی ڕوو له ئاسمان پێل و بجوڵێنن و خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه،نیگا
بخه‌نه سه‌ر ڕوپه‌ڕی ئاسمانی شینی بێگه‌رد،کاک قادر به‌هۆی باریگرانی
خێزانه‌که‌یه‌وه که یه‌ک مانگ بوو له پێشمه‌رگایه‌تی گه‌ڕابوه‌وه
بۆناو ماڵ و منداڵه‌که‌ی ،خه‌ونه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری له خه‌یاڵی
خۆیدا زینده‌به‌چاڵ کرد ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت منداڵه‌کانی بژێنێت،
هه‌ر له‌و مانگه‌دا برایه‌کی که پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات بوو له چیای
قۆچی پشت گوندی مارۆغان شه‌هید ببوو ، به ناچاری و له ژێر باری گرانی
ڕۆژگاردا ،درێژه‌ی به ڕێبازی براکه‌ی نه‌دا ،خۆی ته‌حویل ده‌داته‌وه
به ڕژێم ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی و 3 منداڵه‌که‌ی شه‌رافه‌تمه‌ندانه
به‌خێو بکات تاکو له سۆزی باوک بێبه‌ری نه‌بن.
ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ ، له به‌رواری ڕۆژه ڕه‌شه‌که‌ی
28-6-1987 دا و، له وه‌رزی پڕ به‌ره‌که‌تی دره‌و و دورینه‌وه‌ی
گیاوگۆڵه، 4 فڕۆکه‌ی عێراقی له ئاسمانی سه‌رده‌شت وه‌ک وێشومه‌ی سه‌ره
خۆره ده‌رده‌که‌ون ، ده‌نگێک نزم له گوندی ڕه‌شه هه‌رمێوه دێت ، ئه‌و
گونده 22 ماڵییه‌ی ده‌که‌وته بن هه‌نگڵی شاره‌وه‌و ته‌نها 1 کم به‌لای
ڕۆژئاواوه له سه‌رده‌شته‌وه دووره ، ئه‌ویش له کاره‌که‌ی هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت.
له‌و کاته‌ی منداڵه‌کانی له ده‌م چه‌م و له‌بن دارگوێزێک خه‌ریکی شی‌و
لێ نان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێوارێ پێکه‌وه له ده‌وری سفره‌یه‌ک دابنیشن
و بیخۆن ، ئه‌ویش له گوندی مه‌ره‌غان کاری خۆی ده‌کات ، فڕۆکه مه‌رگهێنه‌ره‌کان
به به‌رچاویه‌وه ڕقی فاشستانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ڕه‌شه هه‌رمێ و شاری
سه‌رده‌شتدا داده‌بارێنن ،ده‌ست له هیچ ناپارێزن ، ئه‌و تاوانه‌ی تا
ئه‌و چرکه‌ساته هیچ چاوێک نه‌یبینیوه ده‌خولقێنن ،تاوانێک مه‌گه‌ر ته‌نها
زاره‌کانی مام قادر بتوانێت مافی گێڕانه‌وه‌ی هه‌بێت.
قادر له‌و چرکه‌یه قه‌ت دڵی بۆ ئه‌وه نه‌چوو بوو ئه‌و زرمه‌یه
هێواشه کۆتایی هێنابێت به هه‌موو خۆشی و ئاوات و ئامانجێکی ،ژیانی
خۆشه‌ویستانی لێسه‌ندبێته‌وه،ببێته هۆی گۆرشینی سه‌رتاپای ژیانی ، ئه‌و
له‌حزه‌یه دوا چرکه‌ی خۆشی ئه‌و بوو بێت له هه‌موو ژیانی،ڕۆژه‌کانی
دیکه هه‌موو به ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌رخی ڕۆژگار بۆ پێش ئه‌و چرکه
ساته بێت،ڕۆژانه ئه‌م خه‌ونه ده‌بینێت و ده‌بینێت.
له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌که ناخۆشییه‌کانی ئه‌ویش باڵا ده‌که‌ن،منداڵه‌کانی به‌ر
کیمیابارانی فڕۆکه‌که ده‌که‌ون ، هیچیان ڕزگاری نابێت،بۆ نه‌گبه‌تی
ڕۆژگار ته‌نها خۆیده‌رده‌چێت،ئه‌وله کارکردنه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت
له ناکاو به‌سواری وڵاخ منداڵه‌کانی بۆ ده‌هێنن بۆ گوندی مه‌راغان ،
لێره‌وه چیرۆکی نه‌هامه‌تی کاروانی ئازاره‌کانی ده‌ست پێده‌کات و شۆڕ
ده‌بێته‌وه بۆ ناو سه‌رتاپای مێژووی مانی، عومه‌ر خاوه‌ر ئاسا په‌لاماریانی
دا بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگ بیانشارێته‌وه ، وه‌لێ ئه‌مان نه یه‌ک نه
دوو نه سێ چووار بوون،چرکه ساتی شاردنه‌وه‌شیان له وێشومه‌ی مه‌رگ
تێپه‌ڕیبوو،فریای ئه‌و چرکه ساته‌ش نه‌که‌وت، پڕ به گه‌روی بۆنیانی
ده‌کرد،بۆنێک ئه‌وه‌نده درێژ به ئه‌ندازه‌ی ڕێگای خۆشه‌ویستی دوو دڵی
باوک و نه‌وه‌یه‌ک له گیانه‌لای مردن‌دا، ئه‌می هه‌ڵده‌گرت ئه‌وی دی
داده‌نایه‌وه ،ئه‌می بۆنده‌کرد،ژه‌هری ئه‌وی دی قوتده‌دا، یه‌ک به یه‌ک
ده‌یانی نا به هه‌ناسه‌یه‌وه ،به په‌له په‌ل و خێرا،ده‌ترسا له له‌حزه‌ی
گۆڕینیان یه‌کیان ماڵئاوایی لێبکات و فریای مژینی هه‌ناسه‌ی ژه‌هراوی
نه‌بێت،بۆ دایکان وباوکان بۆنی زاروک ئه‌گه‌ر ژه‌هراویش بێت له هه‌موو
بۆنێک خۆشتره ، عومه‌ر خاوه‌ر فریای ئه‌و له‌حزه‌یه نه‌که‌وت بۆنی
کوڕه تاقانه و 8کچه‌که‌ی بکات و ڕزگاری بوو ، پڕ به گه‌روی بۆنیانی
ده‌کرد ، هه‌ناسه پڕ له ژه‌هره‌که‌یانی پڕ به گه‌روی هه‌ڵده‌مژی و
قووتیانی ده‌دا ، تامێکی خۆشی ده‌دا به جه‌سته په‌ککه‌وته بێ ئاواته‌که‌ی
، ده‌یویست بۆنی ژه‌هری جه‌سته‌یان هه‌ر له‌ناو سینه‌یدا تێکه‌ڵ به هه‌ناو
و دڵی ببێت و ده‌رنه‌چێت،ده‌یویست به ژه‌هره‌که بڵێت ئه‌وان نا من له‌م
گفتوگۆ بێئه‌نجامه‌دا بوو له‌گه‌ڵ مه‌رگ ،نایه‌زانی چۆن هه‌ناسه‌یان هه‌ڵمژێت
بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌که‌ی له لوتی و خۆشییه‌که‌ی له جه‌سته‌یدا تاکو دوا
چرکه‌ی ژیان بمێنێت ،تاکو ئێستاش به عه‌زره‌تی ئه‌و گازه ژه‌هراویه‌وه‌یه،خۆشترین
چرکه له‌و ساته‌دا ئه‌وه بوو مه‌رگی خۆی پێش منداڵه‌کانی ببینایه،ئه‌مه
پاڕانه‌وه‌ی هه‌موو دایک و باوکێکه .
ئاخر ئه‌و به‌خته‌وه‌رترین کاری خۆی که پێشمه‌رگایه‌تی بوو واز لێ
هێنا، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نان بۆ منداڵه‌کانی په‌یدا بکات ( ناسر و
ماڵماڵ ی ته‌مه‌ن 8 ساڵانه‌ی جمکانه، شاهێنی کچه گه‌وره‌ی 9 ساڵانه،
ژنه‌که‌شی زگی پڕ بوو له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی خۆی بوو)،وه‌لێ حه‌زو و
ئاواته‌کانی ئه‌و ئێوارانه‌ی هه‌موو چوون به ئاسمانا .
دوای یه‌ک مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی وا ئێستا وا به کۆمه‌ڵ به برینداری
له باوه‌شیدان، هه‌موو بوونه به جه‌سته‌یه‌کی هه‌نجن هه‌نجن کراو،ته‌نها
به هه‌ناسه ماون به جه‌سته هه‌موو گۆڕاون و له ژوانه‌کانی
ماڵئاوایدان.
که ده‌گه‌نه لای به‌مشێوه‌یه که ده‌یانبینێت وه‌ک بۆی گێڕاینه‌وه
و وتی : تووشی (( سه‌ره‌گێژه ، ڕشانه‌وه ، به‌لادا ده‌هاتن )).
ئاگری جه‌رگ باڵی پێه‌گرێت،به په‌له ده‌یانبات بۆ سه‌رده‌شت، له‌وێوه
ده‌یانگه‌یه‌نێته بانه .
له بانه داوای لێ ده‌که‌ن له گه‌رماو بیانشوات، ئه‌ویش بێپارێز و
گوێگرتن له ڕێنوێنی به ده‌ستی خۆی ده‌یان شوات، به‌هۆی مناڵه‌کانییه‌وه
نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، چاوی که‌وته ئێشان و گیانیش که‌وته خوران ، لێ جه‌رگ
حه‌ژمانی لێ بڕیبوو، به ناچاری به دوای سه‌فه‌ری چاکبونه‌وه‌ی مناڵه‌کانی
درێژه به‌گه‌شتی مان و نه‌مانی ژیان ده‌دات بۆ ته‌برێز ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
شارێکی کوردی نییه شوێنی مرۆڤ چاککردنه‌وه‌ی تێدا بێت له
کوردستان،بۆیه مام قادری زمان نه‌زان به ناچاری هانا بۆ ته‌بڕێز ده‌بات.
ناسر له ته‌برێز ماڵ ئاوایی ده‌کات و ژیان
کچیشی ئه‌نفال ده‌کرێت و لێی ده‌شارنه‌وه.
تا ده‌گه‌نه ته‌برێز پێستی جه‌سته‌یان ئاوی مه‌رگی لێ ده‌چۆڕایه‌وه،
هه‌موو ببو به بڵقی گه‌وره گه‌وره و ڕه‌نگی خۆیان له ده‌ست دابوو،
له‌به‌ر ئێشی جه‌سته‌و چاویان هاوارو ناڵه ناڵیان بوو،ئه‌ویش به
دیاریانه‌وه مات و مه‌لول و جه‌رگ ده‌قرچایه‌وه و هه‌ناو بووبوو به
ئاگر،نایه زانی چی بکات،ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌یووت ئێش و ئازارتان بۆ
من بێت ،قه‌زاتان له باوکتان که‌وێت.
له ته‌ورێز پزیشکه‌کان دڵیان سار ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن چاره‌سه‌ریان
لێره نییه!،ئه‌مه چ ئومێدێکه،چ ڕۆژه ڕه‌ش و چاوه‌نواڕییه‌که له
ژیان،چ ده‌رگا داخستنێکه له‌ئاوات.
مام قادر بۆ خۆشی تلۆقی سه‌ر ده‌سته‌کانی هه‌ر له‌بانه‌وه ده‌ستی کرد
به گه‌وره بونه‌وه ،لێ گوێی پێ نادا،ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ
بوو ته‌نها مانی منداڵه‌کانی بوو،خۆی ده‌کرد به قوربانی هه‌ناسه‌یه‌کیان.
لێره‌وه تراژیدیا ده‌ست پێده‌کات، ژنه‌که‌ی له ته‌ورێز ژان ده‌یگرێت،
نازانێت بۆ ئێشی جه‌سته‌ی هاوار بکات یان ژانی منداڵه‌که‌ی، ده‌ڵێن
ژانی ژن دیاری خوایه بۆ ژنان، ئه‌دی دوو ژانی ئه‌م ژنه دیاری کێیه ؟سه‌دام
و خوا پێکه‌وه؟، پاش ئێش و ئازارێکی زۆر منداڵه‌که‌ی سکی له دایک ده‌بێت.
مام قادر ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌کرد،به ژنه‌که‌ک
ده‌ڵێت چیمان بوو ؟ .
ئه‌ویش له وه‌ڵامیدا : کچێکمان بوو .
هه‌ر له‌وێ ناوی ده‌نێین ژیان !.
ژیان له‌ڕۆژگاری مه‌رگدا چ ئاسۆیه‌که .
په‌رستیاره‌کان له‌وێ پێیان ده‌ڵێن :بڕۆن بۆ تاران، 10 ڕۆژی دیکه
منداڵه‌که‌تان بۆ ده‌نێرینه‌وه .
مام قادر به قورگی پڕِ له گریانه‌وه ده‌تووت دوێنی ڕویداوه،پاش 18
ساڵ و نیو وتی له‌و ڕۆژگاره: ئه‌و منداڵه‌م به‌جێ هێشت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی
دیکه‌م ڕزگار بکه‌م .چوین بۆ فڕۆدگا بۆ ئه‌وه‌ی بچین بۆ تاران .
دادوه‌ری گشتی وته‌کانی پێ ده‌بڕێت و لێی ده‌پرسێت : قه‌ت منداڵه‌که‌ت
نه بینییه‌وه .
وه‌ڵام : نا به‌خوای نه‌مبینیه‌وه قه‌ت ، هه‌ر نه‌مبینی به چاو ته‌نها
وتیان کچێکتان بووه ،به بێ بینین ناومان لێی نا، دوایی دووجاری دیکه‌ش
به تایبه‌ت چوومه‌وه بۆ ته‌برێز بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزمه‌وه‌و بیهێنمه‌وه،
هه‌ر نه‌متوانی بیدۆزمه‌وه ،ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز
نه‌مبینییه‌وه‌و نه‌مدۆزییه‌وه ،چۆن ڕۆیشت ئاوا نه‌هاته‌وه.
له فڕۆدگا ناسر داوای ئاوی کرد، پێش ئه‌وه‌ی ئاوی بده‌ینی تا ده‌می ته‌ڕبکات
له‌وێ ته‌واو بوو، له دوا چرکه‌ی ژیان ئاویشی ده‌ست نه‌که‌وت،به په‌له
ناسرمان له ته‌برێز له ناو یه‌خچاڵ به جێ هێشت و ڕۆیشتین بۆ
ڕزگارکردنی ئه‌وانی دی ،فریای شاردنه‌وه‌شی نه‌که‌وتین.
له کورده‌واریدا ده‌ڵێن مردووان ڕۆژیان ته‌واو ده‌بێت چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن
تاکو منداڵێکی دی شوێنیان بگرنه‌وه ،ناسر کیژۆڵه‌یه‌ک شوێنی گرته‌وه
،ئه‌ویش یه‌کسه‌ر ئه‌نفالکرا ببڕای ببڕا نه‌بینرایه‌وه.
ماڵماڵ و شاهێن و دایکیان له تاران هه‌موو مردن.
مام قادر ئاوا درێژه‌ی پێدا :که گه‌یشتینه تاران ، به‌منبوایا فڕۆکه‌که
له بان نه‌خۆشخانه‌که بنیشتایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فریای چاره‌سه‌رکردنی
بخه‌م ،وه‌لێ ڕۆژی دواتر له تاران ماڵماڵیش ته‌واو بوو، به‌ڵام ئه‌و
به ئاواتی چۆڕه ئاوێک سه‌ری نه‌نایه‌وه،فریای داواکردنیشی نه‌که‌وت
.
ئاگام له خۆم نه‌مابوو ، نامزانی هانا بۆ کوێ به‌رم ، تاکو سوڕاینه‌وه
هه‌فته‌ی دی شه‌هێن و دایکیشی هه‌موو به دوای یه‌کدا مردن ،نازانم چۆن
نۆره‌یان وا به دوای یه‌کدا هات،فریای ئه‌وه ناکه‌وتم پڕ به دڵ بۆ
یه‌کیان بمرم ئه‌وی دی ده‌هاته بانی، من له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدا بووم
له گه‌ڵیان نه‌ک به ئاواتی چاکبوونه‌وه ، هه‌رسێ ته‌رمه‌که‌م هه‌ڵگرت
و بێ‌ئومێد گه‌ڕامه‌وه .
گه‌لۆ بیرتان به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت،مرۆڤ له هه‌فته‌یه‌کدا فریای
ناولێنانی یه‌ک منداڵ ناکه‌وێت نه‌ک دووان ،داخوا مام قادر چه‌نده
بیری کردبێته‌وه‌تاکو ناوێک بۆ ئه‌و دووانه‌یه" ناسر و ماڵماڵ"هه‌ڵبژێرێت
، چه‌نده دڵی به ناسروماڵماڵ خۆش بووبێت ، چ سوارچاک و قاره‌مانێکی
بۆیان له هه‌ستی خۆی وێنا کردبێت ؟، ئێستا وێشومه‌ی مه‌رگ به سانایی
هه‌موویانی برده‌وه ،مام قادر ئێستا پیاوه ته‌نیاکه‌ی ڕه‌شه هه‌رمێیه
هه‌رچی سه‌رمایه‌ی ژیانی هه‌یه هه‌مووی ڕۆیی و نه‌هاته‌وه.
ته‌رمه‌کان ده‌هێنێته‌وه ڕه‌شه هه‌رمێ.
ته‌رمی 2 منداڵ و خێزانه‌که‌ی له تارانه‌وه ده‌هێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌شت
،ته‌رمه‌که‌ی ناسریش له‌ته‌برێزه‌وه بۆی ڕه‌وان ده‌که‌نه‌وه بۆ سه‌رده‌شت
، لێ کچه زیندووه‌که‌ی لێ زه‌وته‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه،مردوی ده‌ده‌نه‌وه،
زیندووش بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
4 ته‌رمه‌که ده‌هێنێته‌وه له ڕه‌شه هه‌رمێ ده‌یان نێژێت، ئێستاش
دوایی 22 ساڵ له‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕه،هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک مام قادر
غه‌م و ئازاره‌کانی له‌سه‌ر گۆڕی ناسرو ماڵماڵ به بادا ده‌دات ، له
گریان زیاتر هیچی دی له ده‌ست نایات بۆ شه‌هێن،گریانیش بۆ ژیان.
ئه‌و پیاوه به شه‌هامه‌ته ئازایه ، ده‌یان جار له مه‌رگه‌وه به
موو دور بووه ، له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌ستی کرده گریان ، هه‌موو
ئاماده‌بوانیش له گه‌ڵیدا به دادوه‌ریشه‌وه دایان له قولپه‌ی گریان،
ئاخر ئه‌م ناسر و ماڵماڵه‌ی مام قادر ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نییه،چیرۆکی
ناو حه‌یران و ئه‌فسانه‌کانی به‌ر ئاگردان نییه،منداڵه‌که‌ی عومه‌ر
خاوه‌ریش نییه ته‌نها وێنه‌که‌ی به‌جێ مابێت ،ئه‌مه عومه‌ر خاوه‌ره
برسییه زیندووه‌که‌ی ئه‌وڕۆیه ئێستا مات و مه‌لول و بێکه‌س له
قوژبنێکی ئه‌و کوردستان هه‌ژارانه ژیان به‌سه‌ره بات، ئه‌مه چیرۆکی
ڕیالیستی دیرۆکی نوێی کوردییه، کێ هه‌یه چیرۆکه ڕاستییه‌کانی ئه‌م
گه‌له سته‌مدیده بێکه‌سه ببیستێت نه‌گرێت .
له‌و گونده 22 ماڵییه بچوکه‌ی ڕه‌شه هه‌رمێ ، که له‌سه‌ر هیچ نه‌خشه‌یه‌کی
ئه‌م جیهانه دیار نییه، ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه ، به چه‌کی ڕۆژئاوا‌و به
ده‌ڵاڵی ئه‌نرات ئاساکان که له دووری یه‌ک مه‌ترییه‌وه گوێی قوڵاخ
کردبوو بۆ ئه‌م چیرۆکه تراژیدیایه‌ی مام قادر ، جگه له 3 منداڵ و
خێزانه‌که‌ی ئه‌و ، 3 قوربانی دیکه‌ش هه‌بوو له هه‌مان گونددا بوونه
قوربانی،که ئه‌مانه‌ن :
-مه‌وله‌د زینێ . - قادر زینێ . - مه‌لا حوسه‌ین .
مام قادر چییه‌تی و چۆن ده‌ژێت.
ئه‌م پیاوه سیما کوردی چاو شینه ددان شاش و واشه سه‌روجامانه له‌سه‌ره
تێکسمڕاوه به‌هێزه،له شاری لاهای ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ری جیهانی
سیمای کوردییانه‌ی خۆی نه‌گۆڕی ، یه‌که‌م کورد بوو له مێژوودا له‌م
شاره ، به به‌رگی کوردییه‌وه شایه‌دی له سه‌ر تاوانبارێک بدات و
سکاڵای لێبکات.
ئێستا مام قادر دوای هاوسه‌رگیری دووه‌می 6 منداڵی هه‌یه . هه‌رچه‌نده
تا هه‌نووکه ته‌نگه نه‌فه‌سه‌و گیانی ده‌خورێت ( به وته‌ی خۆی
خورشتی هه‌یه) ، ده‌ستی به ته‌واوی کاری پێ ناکرێت ، لێ بۆ په‌یدا
کردنی نانی خانه‌واده‌که‌ی ، ده‌بێت ڕۆژانه هێزی کاری له بازاڕدا به
هه‌رزانترین نرخ بفرۆشێت ،سه‌ر هه‌موو هه‌فته‌یه‌کیش چه‌ند ساتێک ته‌رخان
بکات بۆ گریان بۆ ڕومه‌تی ئاڵ و واڵی ناسر و ماڵماڵ و شاهێن و خێزانه‌که‌ی
، ئه‌وه‌شی ئاشقی چیرۆکی ناسر و ماڵماڵه با گوێ له‌و بگرێت ، بزانێت
چۆن ڕوحی منداڵه‌کانی ده‌کات به به‌ردا ،چۆن قایمترین جه‌سته خۆی له‌به‌رده‌م
ئاوازی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ناگرێت .
وتی : کار نه‌که‌م نان نییه خۆم و ماڵ و منداڵه‌که‌م بیخۆین ، مه‌جبورم
هه‌موو ڕۆژ بچم بۆ سه‌ر کار.
ئه‌و شوێنه‌ی که منداڵه‌کانی تێیدا به‌ر گازی کیمیاوی که‌وتن ، هیچکه
نه سه‌وزایی لێ ڕوایه‌وه ، نه قه‌بوڵی ژیانیش ده‌کات ، دار گوێزه‌که‌ش
که ڕۆژانه هه‌موو ژوانیان له‌گه‌یڵدا هه‌بوو ، له‌تاو مه‌رگی
هاوڕێکانی ناسرو ماڵماڵه‌که‌ی قادر ڕه‌شی پۆشیووه و بڕیاری ئازییه‌تباری
داوه.
کاتێک له‌به‌رده‌م دادگا له‌ناو په‌رتووکی قوربانیانی سه‌رده‌شت وێنه‌ی
منداڵێکیان پێی نیشاندا .
دای له پڕمه‌ی گریان و وتی : ئه‌مه شاهێنه چی ده‌کات لێره ؟.
دادوه‌ری گشتی ڕوی له ئاماده بووان کرد و وتی : که‌س پرسیاری هه‌یه؟.
که‌س پرسیاری نه‌بوو ئاخر چ شه‌یتانێک ده‌توانێت گومان له‌وه بکات ئه‌م
چیرۆکه ڕاست نییه .
دادوه‌ر له کۆتاییدا وتی : چی داواکارییه‌کت هه‌یه ؟.
قادر : داواکارم له دادگا تاوانبار به سزای خۆی بگات .
دادوه‌ری گشتی : ئێمه‌ش ئه‌م داواکارییه‌مان هه‌یه .
چیبکرێت.
چیرۆکی به‌سه‌رهاتی مام قادر و قوربانیانی دی شاری سه‌رده‌شت که‌ره‌سه‌یه‌کی
باشن بۆ به‌کارهێنانی له بواری سینه‌ما بۆ ناساندنی تاوانی
کیمیابارانکردنی شاری سه‌رده‌شت و دڕنده‌یی فاشییه‌کانی به‌غدا، به
تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی فلیمی سینه‌مایی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان زۆر قۆناغی باشی بڕیوه،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه زیندووه نه‌مرێت
پێویسته هانا بۆ چیرۆکه کپکراوه‌کانی ده‌روونی مام قادر
ببردرێت،هیوادارم پسپۆرانی بواری سینه‌ما به‌م ئه‌رکه‌ی خۆیان هه‌ڵبستن.
کارێکی دیکه‌که بکرێت پێویسته ژیان بۆ مام قادر بدۆزرێته‌وه، له
دۆزینه‌وه‌وداواکردنی چاره‌نووسی ژیان کێشه‌ی مرۆیی بریندارانی سه‌رده‌شت
به بیروڕای گشتی و جیهانی بناسێنرێت.
|