|

ناوەندی چاک داواکارە لە هەموو
کوردستانیان
بەشداری لە
خۆپیشاندانی بەردەم کۆشکی سپی بکەن
بۆ پرۆتستۆکردنی
ئەردۆگان .
سازدانی خۆپیشاندان لە بەردەم کۆشکی سپی ، لە لایەن ڕەڤەندی کوردییەوە
لە واشتنۆن دژ بە سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ واشنتۆن ، کارێکی مەزن و
شایانی پشتگیرییە ، ئێمەش وەک ناوەندی چاک سەرباری دەستخۆشیمان لە
ئامادەکەرانی ئەم خۆپیشاندانە مێژوییە ، هاوکات داواکارین لە هەموو
کوردستانیان بە بەرفراوانی بەشداری لەو خۆپیشاندانە بکەن و نخشە
گڵاوەکانی ئاردۆگان شەرمەزار بکەن .
کات :5-11-2007
شوێن : وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامەریکا ، واشنتۆن ، بەردەم کۆشکی سپی .
پەیوەندی : http://www.klawrojna.com/
ناوەندی چاک
30-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : جگە لەم ئیمایل و ماڵپەڕە ، هیچ ماڵپەڕ و ئیمایلێکی ترمان
نییە .
|