٧\١٢\٢٠١٣
نازم بۆ مردیت
؟
پابلۆ نیرۆدا. و. لە فارسییەوە:
ھەژێن
بۆ مردیت نازم؟
ئێستا، چی بکه‌ین
به‌بێ سرووده‌کانی تۆ
له کوێ چاوگێک په‌یداکه‌م که تێیدا
هه‌مان خه‌نده بێ، که له‌کاتی پێشوازی ئێمه‌دا له ڕوخساری تۆدا بوو
نیگایه‌ک وێنه‌ی نیگای تۆ
تێکه‌ڵه‌یێ له ئاو و ئاگر
لێوان‌لێو له ئازار و شادی
نیگایه‌ک که ئێمه‌ی بۆ ڕاستی ده‌چڕی، له کوێ په‌یداکه‌ین؟
برای من
هه‌ست و ئه‌ندێشه‌گەلێکی وه‌ها تازەت له مندا ئافه‌راندن
ئه‌گه‌ر بایه‌کی توند، که له ده‌ریاوه هه‌ڵده‌کا
بیانبا
هه‌ر وه‌ک هه‌ورێ، وه‌ک گه‌ڵایێ ده‌خلیسکێن و
ده‌چنه شوێنێ، لەسه‌ر زه‌مینێکی دوورده‌ست ده‌که‌ونه‌خوارێ
که تۆ له ژیانتا هه‌ڵتبژاردبوو و
پاش مردنیش په‌ناگه‌ی تۆیه
ئه‌مه بۆ تۆ، چه‌پکه گوڵێکی داودیی چیلی
بۆ تۆ، جه‌نگی گه‌لان و مشتومڕی من و
ده‌نگی کپکراوی ته‌پڵه خه‌مباره‌کانی سه‌رزه‌مینی من
برام، بێ تۆ له دونیادا، زۆر ته‌نیام.
له تاسه‌ی ڕوخساری تۆدا دامام
که وه‌ک دره‌ختی گوڵکردووی گێلاس، زێڕین بوو
له هاوه‌ڵی تۆدا که بۆم نان بوو، که بۆم شکانی تینوویه‌تی بوو و
وزه‌ی ده‌دایه خوێنم، بێبه‌ش بووم
یه‌که‌م جار کە لەتەک تۆ ڕووبه‌ڕووبووم، کاتێ بوو که له زیندان ده‌رچووبووی
له زیندانێکی نیوه تاریک، که وه‌ک چاڵی سته‌م و ئازار بوو
نیشانه‌ی سته‌مم له ده‌سته‌کانی تۆدا دی
له نیگای تۆدا له‌دووی تیری کینه گه‌ڕام
به‌ڵام دڵێکی پاکت هه‌بوو
دڵێ پڕ له زام و ڕۆشنایی
ئێستاکه من چی بکه‌م؟
ئایا ده‌توانرێ دونیا به‌بێ ئه‌و گوڵانه وێنابکرێ
که تۆ له گشت لایێ چاندبووتن ؟
چۆن ده‌توانم بژێم، بێ ئه‌وه‌ی تۆ ڕێنوێیگه‌ر بی؟
بێ هه‌ستی سوارچاکانه‌ی گه‌لیی تۆ و توانای هۆنه‌ریی تۆ؟
سوپاس بۆ تۆ که وه‌ها بووی
سوپاس بۆ تۆ، بۆ ئه‌و ئاگره‌ی که به سرووده‌کانت هه‌ڵتگیرساند...
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|