نه‌وشیروان چییه له یه‌کێتیدا؟
جه‌مال حاجی
پرسیاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت کاک نه‌وشیروان هه‌قی به‌سه‌ر یه‌کێتییه‌وه چیه و بۆچی خۆی یه‌کلایی ناکاته‌وه؟
به‌تایبه‌تیش ئه‌وکاتانه دوباره ده‌کرێنه‌وه که نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی یه‌کێتیه‌وه ده‌نوسێت، ئیتر ئه‌وانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به و ووشانه هه‌یه ، توندتر له‌پرسیاره‌کان ده‌پێچنه‌وه.
له‌حه‌قیقه‌تدا زۆر ئاساییه نه‌ک کاک نه‌وشیروان به‌ڵکو هه‌رکه‌سێکی تریش قسه له‌سه‌ر یه‌کێتی و هه‌موو پێکهاته‌کانی تر بکات ، به‌تایبه‌تی کاک نه‌وشیروان که ڕۆژگارێک به‌رپرس و که‌س و براگه‌وره‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی بووه، که‌چی ئه‌وڕۆ له‌ودیوی چوارچێوه‌که‌ی یه‌کێتی وه‌ستاوه‌و خاڵ بۆسه‌ر هه‌موو ووشه‌کان داده‌نێت.
ئه‌و چی له‌یه‌کێتی ده‌وێت؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که هه‌میشه ڕووبه‌ڕوی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کرێته‌وه،به‌تایبه‌تی ته‌نگژه‌که‌ی ئه‌مجاره که ده‌ڵێن خودی تاله‌بانی ووتویه‌تی (بۆ خۆمی دابنێن)،. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دوو واتا هه‌ڵده‌گرێت که دیاره ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن شی بکه‌نه‌وه که له‌کاتی ده‌ربڕینه‌که‌یدا ته‌ماشای ناوچه‌وانی تاڵه‌بانیان کردووه،.ئایا ویستبێتی خۆی وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا بداته‌وه،وه‌کو له‌سه‌ره‌تاوه براده‌رانی(ناسراو به‌هێڵی گشتی) باسیان ده‌کرد،یان وه‌کو پاشان په‌رده له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی ڕیفۆرمیسته‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی و تاڵه‌بانی هه‌ڵدرایه‌وه‌و ئێستێ بارودۆخه‌که چاوه‌ڕێی تاڵه‌بانی ده‌کات تاکو دواکۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا ئه‌نجام بدات.
له‌حه‌قیقه‌تدا گه‌ر ئه‌مه بۆ تاڵه‌بانی دوا کۆبونه‌وه بێت،هه‌رگیز پێم وانیه بۆ کاک نه‌وشیروان به‌و شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه،چونکه ئه‌و هێشتا یاده‌وه‌ریه‌کانی ناو یه‌کێتی له‌گۆڕ نه‌ناوه و هێشتاش براده‌رانی خۆی له‌یه‌کێتی نه‌کێشاوه‌ته‌وه،ڕونتریش هێشتا خودی نه‌وشیروان گه‌رچی ئه‌ندامی یه‌کێتیش نه‌بێت به‌ڵام لایه‌نگری یه‌کێتیه و ده‌شزانین باسکردن له چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌و حیزبه ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌ندامانی نیه به‌ڵکو چه‌ندین خێزان و که‌سوکاری شه‌هیدی ئه‌و حیزبه هه‌یه که ئه‌ندامیش نین،به‌ڵام ئه‌مه مانای وا نیه بۆیان نه‌بێت باس له به‌رپرسیارێتی له‌یه‌کێتیدا بکه‌ن. هه‌روه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا ووتوشیه‌تی من له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌کاندا هه‌ر یه‌کێتیم،که‌واته پێگه‌ی نه‌وشیروان له‌کوێی یه‌کێتیدایه؟
یه‌کێتی ئه‌و پێکهاته مودێرن و دژه‌باوه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو که هه‌رله‌دروستبونیه‌وه چه‌ندین پرسیاری له‌ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژگارێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا پارتێکی تری هاوشێوه‌ی یه‌کێتی بانگه‌شه‌ی دروستبوون بکاته‌وه هه‌رگیز پێت وانه‌بێت بتوانێت متمانه‌ی نیوه‌ی یه‌کێتی ئێستاش به‌ده‌ست بهێنێت،بۆیه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌وێ وه‌ختێ یه‌کێتی بوون و یه‌کێتیان خۆش ده‌ویست،به‌کورتی که‌له‌سه‌ر یه‌کێتی هه‌ژمار ده‌کران،ئه‌وانه‌بوون که‌بۆ شه‌هیدبوونی مامه ڕیشه کراسی ڕه‌شیان له‌به‌ر ده‌کردو وێنه‌ی کاک نه‌وشیروانیان له‌گیرفان ده‌کردو باسی جوامێری کاک کۆسره‌تیان ده‌کرد و گوێیان له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان ده‌گرت تاکو داستانێکی تری پێشمه‌رگه‌یان پێ ڕابگه‌یه‌نێت.،یانی چینه ته‌قلیدیه‌که‌ی خه‌ڵک بوون.
ئه‌مانه هه‌موو هێزو بازوه‌کانی یه‌کێتی بوون که‌پاشتر به‌عس به‌لێشاو خستنیه زیندانه‌کانه‌وه و له‌سێداره‌ی دان و ئه‌نفالی کردن و کیمیابارانی کردن،گه‌ر ئه‌مانه له‌سه‌ر یه‌کێتی هه‌ژمار نه‌بن نه‌ک ئه‌ی بۆ به‌عس شه‌هیدی کردن به‌ڵکو بۆچی خودی یه‌کێتی له‌ناو شه‌هیدانی خۆیدا هه‌ژماریان ده‌کات. که‌واته یه‌کێتی پێکهاتووه له سه‌رکردایه‌تیه‌ک و چینێکی پان‌وپۆڕی جه‌ماوه‌ر،. ده‌شێت ئه‌مه‌یان گرنگترین کۆد بێت که نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شوێن زیندووکردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌کدا بۆی له‌ناو یه‌کێتیدا ،ده‌گه‌ڕێت .
به‌ڵام بێگومان دواکۆد نیه که نهێنی داتاکانی نه‌وشیروان ئاشکرا بکات، ڕه‌نگبێ خودی ئه‌وانه‌ش که‌له‌ده‌وری کاک نه‌وشیروان کۆبونه‌ته‌وه هێشتا نهێنی ئه‌م کۆده‌یان بۆ ئاشکرا نه‌بوبێت.
بۆیه‌ش تاڵه‌بانی له‌کۆبونه‌وه‌کانی خۆی ناکه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مپیاوه‌دا،ته‌نانه‌ت سه‌رسه‌ختترین نه‌یاری ئه‌و (مه‌لا به‌ختیار) چه‌ندین جار و له‌چه‌ندین بۆنه‌یا ئاماژه‌ی پۆزه‌تیڤی پیشانی کاک نه‌وشیروان داوه،که‌وه‌کو خۆی ده‌ڵێت من هه‌میشه به‌کاک نه‌وشیروانم بانگ کردووه که‌چی ئه‌و .....
که‌واته گرێکانی کاک نه‌وشیروان هه‌ربه(کاک بوون ) ناکرێنه‌وه.
ئه‌دی ئه‌و گرێیانه چین که نه‌تاڵه‌بانی لێی حاڵی ده‌بێت و نه‌نه‌وشیروانیش به‌ڕوونی دانی پیا ده‌نێت؟
دیقه‌ت بده‌ین هه‌مو جارێک که‌تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا پێکه‌وه داده‌نیشن ،ئێمه چاوه‌ڕوانی مژده‌ی خۆشیان لێوه ده‌که‌ین که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه(هه‌موو جارێک) ته‌نگژه‌یه‌ک به‌دوای خۆیاندا دێنن،ته‌نگژه‌کانیش به‌ڕه‌خنه‌ی توند دێت له‌هه‌ردوو لاوه، که‌چی پاش ماوه‌یه‌ک کاک نه‌وشیروان ده‌ست ده‌کاته‌وه به( یان) یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆی یان نوسین له‌سه‌ر پرۆژه چاکسازییه‌کان.
که‌وابێت پرسیاره‌که له‌خودی ئه‌و کۆبونه‌وانه ده‌کرێت که پاشتر ته‌نگژه دروست ده‌که‌ن،ئه‌دی ده‌کرێت ئه‌و کۆبونه‌وانه نه‌کرێن،یان وا باشه بۆ یه‌کێتی که بارودۆخه‌که هه‌روه‌کو ئێستای بمێنێته‌وه.ده‌ره‌نجامه‌که‌شی به‌داخه‌وه هیچ ئامارێک نیه له‌به‌رده‌مدا،چونکه نه‌خودی یه‌کێتی هیچ ڕاپرسیه‌ک له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجام داوه و نه‌ش هیچ ده‌زگایه‌کی وه‌ها به‌هێزمان هه‌یه که‌بتوانێت ئه‌نجامێکی ته‌ندروستمان پێشکه‌ش بکات.
به‌ڵام ئاماژه‌کان،پرۆژه‌کان،چالاکیه‌کان،ڕێکخستنه‌کانی ناو یه‌کێتی،ڕاگه‌یاندنه‌کانی،گله‌یی جه‌ماوه‌ر،ئه‌مانه به‌داخه‌وه هیچ ده‌ره‌نجامێکی پۆزیتیڤمان ناداتێ،به‌تایبه‌تی که هیچ یه‌کێ له‌و پرسیارگه‌لانه‌ی له‌ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌خرێنه به‌رده‌م ڕاپرسیه‌وه ئه‌نجامی پۆزیتیڤ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
جا ده‌کرێت بڵێین ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه یه‌کێتی پڕ بووه له گرێ و گرێکانیش پێویستیان به‌کردنه‌وه هه‌یه،ئیدی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وه ده‌گه‌ڕێت که‌ببێته ئه‌و پیاوه‌ی گرێکانی یه‌کێتی بکاته‌وه، نه‌ک کۆدی یه‌کێتی به‌ده‌سته‌وه بێت،که‌خۆی له‌ڕابردودا ڕه‌فزی کردوه‌ته‌وه.
ئه‌وجا نه‌وشیروان نایه‌وێت وجود بێت له‌ناو یه‌کێتیدا به‌ڵکو ده‌یه‌وێت وجودی هه‌بێت ،ئه‌مه‌ش نه‌ک بۆ یه‌کێتی ئه‌سته‌مه به‌ڵکو له‌مێژووی سیاسی کورددا ناوازه‌یه.
لێره‌وه‌ڕا خودی نه‌وشیروانیش ناوازه ده‌بێت وسه‌رانی ئێستای یه‌کێتیش ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناوازه(دژه‌باویه) ی نه‌وشیروان وه‌کو ئینقیلابێک به‌سه‌ر حیزب‌دا وه‌سف بکه‌ن،که‌له‌ڕاستیدا دیارده‌یه‌کی ته‌واو ته‌ندروسته‌و له‌هه‌موو دونیاشدا خه‌ڵکی په‌یوه‌نددار قسه له‌سه‌ر دۆزه‌کان ده‌که‌ن و زۆر به‌ڕونتریش له‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌کرێت چه‌ندین نمونه بهێنرێنه‌وه .
ئاله‌م گۆشه‌یه‌وه که نه‌وشیروان خۆی به چارسازی گرێکوێره‌کانی یه‌کێتی ده‌زانێت وتاڵه‌بانیش خۆی به خاوه‌نی یه‌کێتی ده‌زانێت،پرسیاره‌که ڕوبه‌ڕووی هه‌ردولا ده‌کرێته‌وه، ئیدی ئایا ئه‌وی خۆی به‌خاوه‌نی یه‌کێتی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت ته‌سلیم بوون به‌واقیع یان جیابونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بکات ،یان ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یهه‌وێت به‌کردنه‌وه‌ی گرێکان ببێته چاکسازی یه‌کێتی،کامیان شیاوی یه‌کێتین؟
.ئه‌مه ئه‌گه‌ر بهێڵن نه‌وشیروان ده‌ستی به‌گرێکان بگات.
پڕۆژه‌ی براده‌رانی ڕیفۆرم...
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی که چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی گه‌ره‌کیانه بیخه‌نه‌ڕوو،هێشتا ڕوناکایی نه‌بینیوه،.که‌سیش نازانێت ده‌بێته پرۆژه‌ی باسلێوه‌کراوی ناو یه‌کێتی یاخود ده‌بێته به‌رنامه‌کاری کۆبونه‌وه‌که‌ی به‌ینی تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا.
به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ختێک پاش هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان(یان ڕونتر یه‌کتربینینه‌کان) ی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه،هه‌میشه گرژی ببینین،ئه‌وا زۆر ئاساییه که هه‌وڵدان بۆ گۆڕانکاری له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا ببینینه‌وه،چونکه سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئه‌و یه‌کتربینینانه به کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی نێوان دوو هه‌ڤاڵی دێرین ده‌بینێته‌وه که ده‌توانن هه‌رچی هه‌یه‌و نیه له‌وێنده‌ر چاره‌سه‌ری بکه‌ن،هه‌ربۆیه‌ش تاڵه‌بانی ڕه‌نگه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت که بینینه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌شوێنه گشتیه‌کان (یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) بێت و به‌ده‌م نانخواردنه‌وه کێشه‌کان باس بکه‌ن.
به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ڕای کاک نه‌وشیروان نیه ،له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌میشه پرۆژه پێشکه‌ش ده‌کات و هه‌رگیز له که‌سایه‌تیانه نیه که‌دۆزی سیاسی له‌شوێنه گشتیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات،بۆیه ده‌کرێت بڵێین کاک نه‌وشیروان ده‌یهه‌وێت خودی چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا لایه‌نی ڕه‌سمیات وه‌ربگرێ و وه‌کو کۆبونه‌وه‌ی دوولایه‌ن هه‌ژماره بکرێت،که‌ئه‌مه‌شیان لای به‌ڕێز مام جه‌لال ته‌واو مه‌رفوزه.
به‌ڵام هێشتاش ئه‌وه‌یان له‌بۆ مام جه‌لال ئاسانتره له‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی نزیک له کاک نه‌وشیروانه‌وه ،له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی‌دا پرۆژه‌ی چاکسازی پێشکه‌ش بکه‌ن و گره‌نتیش نیه که ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا پاش ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ئه‌م هه‌ویره‌ی نه‌وشیروان ئاو زۆر ده‌کێشێت،که بێگومان هه‌رواشه،چونکه خودی کاک نه‌وشیروان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که یه‌کێتی نه‌ک به پرۆژه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڵکو به کۆنگره‌و کۆنفرانسیش چاره‌سه‌ر ناکرێت،.ئه‌و واتێده‌گات که‌گه‌نده‌ڵی که‌وتۆته ناخی یه‌کێتیه‌وه و پێویست به‌کادری پێشکه‌وتوو دوور له ده‌سته ڕه‌شه‌کانی کتله‌گه‌ری هه‌یه ،که‌ئه‌مه‌ش له‌ناو یه‌کێتیدا (به‌داخه‌وه) بوه‌ته حه‌تمی،.یانی یه‌کێتی نه‌ک کادری باشی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ چاکسازی ،به‌ڵکو ئه‌و ئه‌رکانه‌ش که یه‌کێتی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ریان،چیتر ئه‌و حیزبه جگه له پیاوه کۆنه‌کان به‌دیلی دیکه‌ی نیه،یانی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و پیاوانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتنله‌خودی سه‌رۆک کۆماره‌وه تا دوایی له‌جێگه‌که‌ی خۆی لابدرێت ئه‌وا ،وه‌کو باڵی گشتی ده‌ڵێت ،یه‌کێتی دووچاری فه‌وزا ده‌بێت،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستای یه‌کێتی ده‌قاوده‌ق دروسته،نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه ته‌نهان که ته‌وازونی بارودۆخه‌که ڕابگرن،به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که یه‌کێتی له‌مێژووی خۆیدا وه‌کو ئه‌مڕۆکه خۆی له نه‌بوونی خه‌ڵقی شیاودا نه‌بینیوه‌ته‌وه.
Jrar31@yahoo.com
|