په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٦

نەوت و پارە و خیانەت.

ھێمن رەشید عیسا   


لەوەی کە دیارە کە بۆتە جێی مەترسی کێشەکانی ھەردوولا بگاتە ئاستێک کە ھێزی سوپاش بەرامبەر کوردستان بەکار بھێنرێت مەبەستم لێرەدا حکوومەتی بەغداد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە( بە ڕێگای حەشدی شەعبی یا ھەر جۆرێکی تر) کە ئەمەش لە کێشەی سەرەکییەوە سەری ھەڵدا کە بۆتە لەعنەت لەسەر میللەت کە زۆربەی دانیشتووانی کوردستان خۆزگەی بە نەبوونی دەخوازن چوونکە بۆتیشە قووربەسەری و نەھامەتی بۆ خەڵکی ھەژار و مووچەخۆر وە بگرە کێشەی ناوخۆوی خۆشیان بە میللەت ئەڕێژن وەک پارە پاشەکەوت لەسەر چینە ھەژارەکە لەلایەکی کەوە باسی چاکسازی و گەندەڵی بۆتە خوواستی سەردەم و زاریان کە خۆیان دانیان بەوەدا ناوە گەندەڵی زۆرە و دەبێت ئەوانە بگیرێن و بدرێنە دادگا وە گەندەڵی بن بڕ بکرێت وە بە جۆرێکیش لە جۆرەکان پەرلەمانی کوردستان بخرێتەوە کار.


کێشە سەرەکییەکە بیرمان نەچێت نەوتە کە دوو حزبی دەسەڵات دار ھەن کەلە ناو ئەم دوو حزبەدا نیوە بە نیوە ئاگاداری داھات و فرۆشتنی نەوتن بێجگە لە داھاتەکانی کەش وەک گەشت وگوزار,گەشتیارەکان وگومرگەکان و وە چەند ھەزار کۆمپانیای دەرەکی وە ڕۆژانە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆرییەکان بگرە زیاتریش وە ھەروەھا تانکەرە نادیارە نەژمێرراوە نادرووستەکان.بەجۆرێک ھەرێمی کوردستان پارەی ھاوکاری و بایەخی ئابووری و سیاسی و عەسکەری پێ دراوە چ لە وڵاتە دراوسێکان وە چ نێو دەوڵەتییەکان کە لە ساڵی ١٩٩١ وە تا ئێستا کووانێ بەرووبوومەکەی ؟ کووا خەبات و ڕەنجی کەسانی شەھید ؟ ئاخر چۆن ئەبێت دایکی شەھید بگری بۆ پارە؟واتە بۆ مەعاشەکەی؟ یان پیی بوترێت ئەمڕۆ نا ھەفتەیەکی تر و چەندەھا ھەفتەی تریش تا ھەموومان کەوتینە قەرزوو ڕسوایی لە پێناو نان پەیا کردن و مناڵمان بگری لە برسان!!!


ھەتا بەغداد پارەی بۆ ئەناردین کێشەی ئیش و مەعاش وانەبوو بەڵام شەروو عنادی و گەندەڵی وە حساب نەکردن بۆ مەرکەزی بەم رۆژەی گەیاندین وە لە بەر بەرژەوەندی شەخێی چەند کەسێک بە نادیاری و بە دیاری پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ھەرێمیان تێکدا و داخی نا رێکەوتنیشیان بە میللەت ڕشت ھەروەک کێشەی ناوخۆوی و ناوەندییان بە باج خستنە سەر کارمەند و مامۆستاو مەعاش خۆرانی ھەژارو بێ دەسەڵات جێ بەجێ کرد.


ھەروەک لە یەکێک لە بەرنامەکانی ڕەنج سەنگاوی لە پەخشی تەلەفزیۆنی دا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە بەس لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا نزیکەی لایەنی کەم ٥٠٠ ملیۆنێرمان ھەیە و چەندەھا ملیاردێریش جێی سەرسووڕمانە خاوەنی ئەم کەسانەشین کەچی خەڵکانێکی زۆر لە ھێڵی سووری ھەژاریدان بە جۆریک کە ئێستا مووچە نەدەن یان بۆتە وەرزی پارەکە ئەوا تووشی سەدان و ھەزارەھا کێشە کراوین برسێتی و ناعەدالەتی و قەرزاری ئەگەر چی چەندەھا خێزان مناڵی خۆیان داوەتە جێگای بەخێوکردن چوونکە لە توانایان نییە بیژییەنن وە لە چەند ڕۆژی رابردووش مناڵێکی تازە لە دایک بوو فڕێدرابوو لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر ئەمە و لە شاری سلێمانیش مناڵیان را دەست و فڕێ دەدەنە دەرەوە کە لەم دوو شارەدا چەندەھا گەنج و خاوەن خێزان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێناوە لەبەر نەبوونی پارەو قەرزارن ئینجا بێ گوومان ئەم دۆخانە کاریگەری لەسەر دەروونی زۆربەی تاک و کەسەکانی کۆمەڵگامان درووست کردووە ئەی کووا ئەم ھەموو دەوڵەمەندانەو ئەوانەشی کاربەدەستن بۆ لە ئاستی ئەم ناعەدالەتییە بێ دەنگن؟


پێش چەند مانگێک کە سەیری یەکێک لە کەناڵە کووردێکانم ئەکرد بینیم پێشمەرگەیەکی کرێچی لە خانوویەکی قوڕدا دەژی و خێزانداریشە وە لەبەرەکانی شەڕ ھاتبۆوە دڵی زۆر برینداربوو کە دووای ساڵانێکی لە خەبات کەوتۆتە قەرزوو چەند مانگێکە پارەی قەرزی خانووی نەداوە بۆیە بڕیاری دا کوردستان جێ بھێڵیت ئەمە لە ھەمووی سەیرتر کە خاوەن ماڵەکەی عەرەبە؟ لە کوێی دنیادا بووە لە عەرزی خۆت دا ببیتە کرێچی بێگانە؟ پێشمەرگە بکەوێتە ژێر رەحمەتی عەرەب؟


شایەنب باسیشە لە سەردەمی ڕژیًمی سەدام کە ئەویش نەوتەکەی تاپۆ کردبوو وە ھەزاران کەسی نەتەوەی کورد وو شیعەی دەربەدەروو بێ سەروو شوێن و ئەنفال کرد وە لە رێگای نەوتەکەوە کە کەس سەرپەرشتی نە ئەکرد لە نێو دوڵەتی جکە پیاوانی ھەڵبژێراوی سەدام خۆی وە شەری کوێت و شەری ایران ھەموو ئەم کارە دیکتاتۆرانەی ھەبوو بەڵام مووچەکەی ھەر لە کات و ساتی خۆی ئەدا بە ھاوڵاتیە عێراقییەکان و بگرە سێ پارێزگاکەی کوردستانیش بەڵێ حکوومەتی عێراقی سەدام دیکتاتۆر و گەندەڵ و تاوانی ھەمە جۆرەی کرد بەرامبەر مرۆڤایەتی و ھاونیشتیمانیانی خۆی بەڵام ھەرگیز نەگەیشتە ئەوەی قووتی میللەت ببڕێت و باکی بە میللەتەکەی نەبێت کە برسییەتی و وڵات بەجێ ئەھێڵن.نەوەکانی ڕابکەن و لەدەریای ئیجە بخنکێن و بەداخەوە کەسێکی ڕاستگۆو دڵسۆز نییە ببێتە خاوەنی میللەتەکەمان.


٢٠\٣\٢٠١٦

haymanrashidissa@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک