په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٨

    ''نموونە لە شیعری ئیرۆتیکی چینی''یەوە.

و: نەژاد عەزیز سورمێ

١
   
ئارەزوو.
ئەگەر حەزت لەمنە
جلەکانت داکەنە و
ڕووباری (زەھین) بگرە بەر
بە مەلە وەرە لام ..
ئەگەر حەزت لە من نییە ،
لەم دەوروبەرەدا لاو زۆرن
گەنجی کێوی !
ئەوەندە کێوی مەبە !

ئەگەر ئارەزووی من دەکەی
جل و بەرگت داکەنە و
ڕووباری (وی) بگرە بەر ،
بە مەلە وەرە لام ..
ئەگەر حەزیشت لە من نییە
لەم دەوروبەرەدا تۆلاز زۆرن
لاوی کێوی !
ئەوەندە کێوی مەبە !

٢

    دەرکەوتنی مانگێکی سپی.
مانگی سپی دەرکەوتوو
جوانیی درەوشاوەی تۆیە ..
بە نەفرەتان دیلم دەکەن
دڵم ھەلا ھەلا ..

ماھی سووکەڵە
وەک خانمی من
شەوق ئەداتەوە ..
بە کۆتی ڕوناھی پەیوەندم دەکا
تا دڵم لەت و پەت دەبێ ‌ ..
ماھێکی گڕگرتوو بە شکۆیەکی سپی
تۆی تەنیا تۆی قەشەنگ
بە تەنیا تۆی برینانم داوێیێ
تا دڵم ھەلا ھەلا دەبێ ..

٣

    گیای هەڵچووی کێڵگان.
لە کێڵگاندا گیای ھەڵچوو
بە شەونم دەدرەوشێتەوە ..
ئەوەتا کیژێکی سەرنجڕاکێش ھات
چاوی ،
وێنەی کانی ڕوونن ..

بەرەو ڕووی دەبمەوە
دەڵێی ڕێکەوتە
تەواو وەک ئەوەی
نەخشەم بۆ کێشابوو ..

لە کێڵگاندا ،
گیای بڵند ھەیە
بە شەونم ھەڵدایسێ
ئەوەتا کیژی جوانکیلە
ڕوو بە ڕووی دەبمەوە
وەک بڵێی ڕێکەوتە ..

٤

    وەرە خۆمان بشارینەوە

  تا کەس نەمانبینێ.
بۆ ئەوەی کەس نەمانبینێ
زھۆنگزی لێت دەپاڕێمەوە!
لێت دەپاڕێمەوە زھۆنگزی !
مەیێ گەڕەکی ئێمە
چڵی شەنگەبی مەشکێنە
من خەمی شەنگەبییانمنییە
لە کەسوکارم دەترسم

حەزم لێتە
بەڵام لە لۆمەی
کەسوکارم دەترسم
لێت دەپاڕێمەوە زھۆنگزی !
بە دیواری ماڵێماندا ھەڵمەگەڕێ !‌
لقی دارتووەکە مەشکێنە
من خەمی دارتووم نییە
لە براکانم دەترسم ..

حەزم لێتە ..
بەڵام ترسم لە قسەی براکانمە
لێت دەپاڕێمەوە زھۆنگزی !
مەیێ ناو ڕەزمان
لق و پۆپی
دارسەندەڵەکە مەشکێنە
من خەمی دارسەندەڵم نییە
لە قسە و قسەڵۆکان دەترسم

حەزم لێتە ..
بەڵام
لە دووزمانی خەڵک دەترسم ..
_____________________________________________
سەرچاوە:
www.jehat.com/ar/KheyanatThahabeya/poet/Pages/10-6-09-1.aspx
 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک