په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٤

نوێترین بەرھەمی بەھمەن قوبادی

لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا لە ناپۆلی نمایشکرا.

 

مەنسوور جیهانی

 

نوێترین فیلمی سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا لە ناپۆلی بە ناونیشانی "سینەمای پێشکەوتوو" لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا.


فیلمی "ھەندێک جار چاو لە سەرێی بکە" نوێترین بەرھەمی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەک لەگەڵ خوداکان" لە بەرھەمھێنانی "ئالێکس گارسیا" و "گیلێرمۆ ئاریێگا" و بە ئاوازدانەری موزیکزانی ناوداری بەریتانی "پیتێر گابریێل" بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە میانەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤینیسیا لە ناپۆلی" بە ناونیشانی "سینەمای پێشکەوتوو" لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.


ئەم فیستیڤاڵە بە ھاوکاری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا، وەزارەتی کەلتووری ئیتاڵیا و بەشی فەرھەنگی سینەمای ناپۆلی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٨ی ئەیلوول / سەپتەمبەری ٢٠١٤ لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.


فیلمی "ھەندێک جار چاو لە سەرێ بکە" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆی بە ئامادەبوونی قوبادی، ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ لە بەشی سەرەکی دەرەوەی پێشبڕکێی لە میانەی حەفتا و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا لە وڵاتی ئیتاڵیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێران و بینەرانی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵ، پێشوازیی لێکرا و وەکوو باشترین فیلمی ئەم کۆمەڵە فیلمە ھەڵبژێردرا و لە گۆڤارە گرینگە سینەماییەکاندا، لەوانە: "ھۆلیڤوود ڕیپۆرتێر" و "پۆزێتیڤ" و ھەروەھا ماڵپەڕی "بی.بی.سی" ڕەخنەی پۆزێتیڤی لەسەر نووسرا.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک