نزایه‌ک ..
ئه‌ڵماس مسته‌فا * * * * * *
چاوه‌کانت پێیان ئه‌وتم من کانیه‌کی په‌نگ‌خواردوم دێمه‌ده‌رێ و داهاتووی گوڵه وشک‌بووه‌کان ئه‌ژێنمه‌وه.. تا تاجه گوڵینه‌یه‌کی لێ دروست بکه‌م و بیده‌م له یه‌خه‌ی به‌هارێکی نوێ,, چاوه‌کانت پێیان ئه‌وتم ساته‌کان وه‌ک با به ڕوحی مندا گوزه‌ر ده‌کا . گوڵی چاوه‌روانیم ئه‌وه‌رێنێ ... من هه‌ر له شوێنی خۆمم پێیه‌کانم شه‌که‌ت و ماندوو به کۆڵانێکی تارونوته‌کدا گوزه‌ر ده‌کا .. ئه‌ی یار ئه‌وا به‌هار هاتوو گوڵاڵه سووره ده‌ستی خۆزگه‌ی کرده ملی نێرگز و ئاره‌زوویه‌کی نوێیان له‌دایک‌بوو.. من له تووڕه‌بوونی شه‌پۆل و ئاڵۆزاندنی پرچی گه‌ڵا به‌یه‌کداچووه‌کان و... وه‌رینیان بۆ ناو دڵی زه‌وی و... سوره‌ته‌کانی خوا .. له ئایه‌تی فیراق سه‌ر‌ده‌رناکه‌م ..ئه‌ی یار وه‌ره ئه‌ی یار له کانی کچێنیمدا ده‌ستنوێژێک بگره و به‌رماڵی روحت له چاوه‌کانما دابخه دۆزه‌خی ئاره‌زووم داگیرسێنه ده‌سا وه‌ره ئه‌ی یار با ( با ) بۆ‌سه‌ر باڵی ئه ندێشه‌مان نه‌بات,, ته‌رزی ته‌مه‌نمان نه‌وه‌رێنێ.. یادی شه‌وانی تێک‌ئاڵانمان له په‌رتووکی یاداشته‌کانمان نه‌سڕێنه‌وه ..ئه‌ی یار ئه‌ی یار..
سوێد
|