![]()
![]()
|
خۆپیشاندان دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان .
ڕۆژی20/10/07 خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری به دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له شاری نۆتینگهام به‌ڕێوه‌چوو. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ڕێکخستنی ئه‌م چالاکیه ته‌نها 2 ڕۆژ بوو به‌ڵام په‌نابه‌رانی کوردی شاری نۆتینگهام هه‌ر به بیستنی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌که ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا و زیاتر له 120 که‌س له په‌نابه‌رانی کورد و خه‌ڵکانی هاوکارو دۆست به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد. خۆپیشانده‌ران کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ له ناوه‌ندی شاری نۆتینگهام (مارکێت سکوێر) کۆبوونه‌وه‌و دژایه‌تی خۆیان بۆ مه‌رام و سیاسه‌ته تێکده‌رانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ربڕی. جاسم غفور لیپرسراوی ته‌شکیلاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق له‌شاری نۆتینگهام و ئیسماعیل شوانی که‌سایه‌تی سه‌ه‌ربه‌خۆ، له‌ڕێکخه‌رانی ڕێپێوانه‌که قسه‌یان بۆ ئاماده‌بوون کرد و شیعاری دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا درا. جاسم به ناوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه به زمانه‌کانی ئینگلیزی و کوردی قسه‌ی کرد و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حزبی به‌رامبه‌ر به ستراتیژی تێکده‌رانه‌و دوژمنکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیای باسکردو داوای له ئاماده‌بووان کرد که به حه‌ساسیه‌ته‌وه سه‌یری هه‌لومه‌رجه‌که بکه‌ن و چیتر به سیاسه‌ته‌کانی پارته کوردیه‌کان خۆشباوه‌ر نه‌بن، خه‌ڵکی کوردستان به‌م ئاماده‌ییه‌وه ده‌توانن مافی بارپاکردنی ریفراندۆم بسه‌پێنن و تیایدا به ئازادانه له‌سه‌ر چاره‌نوسیان بڕیار بده‌ن و ئه‌ش زامنی ڕێگه‌گرتنی هێرشی تورکیا ده‌کات. ئه‌مه‌و خۆپیشاندانه‌که پاش کاتژمێرێک به‌ره‌و ئیستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی که‌وته‌ڕێ و له‌وێش بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات خۆپیشاندانه‌که به‌رده‌وام بوو. له کۆتاییدا جاسم و ئیسماعیل سوپاسی خۆپیشانده‌رانیان کرد‌و بڕیاردرا که ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج ئاڵگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌درێت بڕیاری خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌تر ده‌درێت و هه‌مووانی لێ ئاگادار ده‌کریته‌وه.
ته‌شکیلاتی نۆتینگهامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
21/10/2007
په‌یوه‌ندی:
جاسم غفور:
jasimghafur@gmail.com 07872980807
|