په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٧\٢٠١٠

نووسەران و رۆژنامەنووسان
رۆبۆت، یا رانەمەڕن؟


کامیل ژیر   

 

نە کامیرەى شاردراوە، نە چیرۆکیکی کۆمیدى، نە نوکتەیەکى ئاسایی بوو. کەچی تەماشاکەرەکەرى تەلەفیزیۆنەکە دایە پڕمەى پێکه‌نین.


- ئەوە بە چی دەخەنیت ؟
+ بە بێژەرەکە.


- لۆ ؟
+ ئەلێ هەردوو دەسەلاتدارەکە بەڕێکه‌وتن {توافق } پێکهاتن کە سەرۆکى یەکێتی نووسەران بۆ ئەمیان و جێگرەکەى بۆ ئەویان.


- لەپاى چی ؟
+ لەپاى ئەوەى پێشتر سەرۆکی سەندیکاى رۆژنامەنووسان بۆ ئەویان و جێگرەکەى بۆ ئەمیان بووە.


- کوو دەبیتن ؟ لۆ نووسەران و رۆژنامەنووسان ، رۆبۆت ، یا رانە مەڕن ؟ کوو قبووریانکرد ؟
+ نابێ رۆبۆت و رانەمەڕبن . خۆ نە کارگەى دەسەڵات دروستیکردوون ، نە لەچاخەکانی کۆیلایەتى و سەردەمى سولتانەکاندا ئەژین.


- ئەدى کوو ؟ ئەى ئەنجام ؟
+ ئەنجام کەوتنە ناو تەڵەى لیستی داخراوەوە. ئەندامەکانیشیان وەک رۆبۆتەمرۆڤ و مەڕەگێژە لەنێو خۆیاندا دابەشکرد و بڕۆ و بەخێرهاتى.

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر