١٦\٨\٢٠١٠
ئۆ‌ردۆگان:
تورکەکان لە پێناو شەڕەفی نەتەوەییان شەڕ دەکەن.
شێرزاد عومەر مەحمود
سەرنووسەری گۆڤاری(ئێوە)
رۆژێک یه‌کێ له سه‌رکرده‌کانی له‌شکری ئه‌ڵمان
به ناپلیۆن پۆناپارتی پاشای فه‌ره‌نسی گووت: سه‌ربازی ئێمه بۆ شه‌ڕه‌ف
و گه‌وره‌یی شه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌ربازی فه‌ره‌نسی بۆ ماڵی دنیا..!!
ناپلیۆن گووتی: ڕاسته به‌و شێوه‌ییه‌یه که تێگه‌یشتوی. دیاره هه‌ر که‌سه‌ی
له شه‌ڕدا به‌دوای شتێک ده‌که‌وێ که نییه‌تی" . سه‌رکرده‌ی ئه‌ڵمانی له‌و
وه‌ڵامه به‌خۆداشکاو بێده‌نگ بوو.
ئەمڕۆ کورد داوای مافی نەتەوەیی خۆی دەکات و لەو پێناوە دەجەنگێت کە
نیەتی و لێی زەوت کراوە و داگیرکەریش دەڵێت لەپێناو شەڕەفی نەتەوەییمان
دەجەنگین کە نیانە، حزبەکانی نێو حکومەتی هەرێمیش دروشمی دیموکراسی
بەرز دەکەنەوە کە نیانە و وەدوای کەوتوونە بۆ ئەوەی بەدەستی بێنن،
عەرەبەکانی ئێراقیش هەمیشە وشەی ئاشتی و نا بۆ دیکتاتۆریان لەسەر زارە
چونکە نیانە و دەیانەوێ بەدەستی بێنن، بەڵام لەهەمووی پێکەنیناوی تر
گوتارە سیاسیەکانی سەرۆک پارتەکانی تورکیایە کە جاری واهەیە شتی وا
دەڵێن کە ئەگەر وەری بگێڕیتە سەر هەر زمانێک پولێک ناهێنێت و ئەگەر
شیکردنەوەیەکی ئەکادیمی بۆ هەر یەکێ لەو گوتارانە بکەیت راستەوخۆ دژی
نەتەوەی تورکن، ئەگەرچی ئەوانەی ئەمڕۆ درێژە بە رەگەزپەرستایەتی دەدەن
و کۆمەڵە و گروپ و کەسایەتی شۆڤێنیزم و فاشیستن بەدەگمەنیان بە رەچەڵەک
تورکن و لە تورکێکیش زیاتر بۆ تورکیا دەکوڵێن و شتێک لەم رێگایەوە
بەدەست دێنن و برەو بەبازرگانی و خۆدەوڵەمەندکردن و قۆرغکردنەوەی
دەسەڵات دەدەن بەناوی تورکچێتی و فاشیزمیەوە.
لەم گووتەیەی ئۆردوگان راست دەکات، ئەوان کە
شەرەفی نەتەوەییان تکاوە و نەماوە ئیتر بۆی دەجەنگن و نەتەوەی کوردیش
لەباکور سەربەخۆیی و ئازادی خۆی لەدەستداوە و جارێکی تر بۆی دەجەنگێت
تاوەکو بەدەستی بهێنێتەوە.
s4632628@gmail.com
|