په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٥\٢٠١٣

پارتی ژینگەی سوێد پشتگیریی لە بەرزکردنەوەی

دۆسیەی بەجینۆساید ناسینی ئەنفال بۆ پەرلەمانی ئەورپا دەکا.

 

لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ ناساندنی زیاتری داخوازیە یاسایەکان لەولاتی سوێد لەبەرامبەر هەردوو دۆسیەی ئەنفال و هەلەبجە کەبەناوی ٤٥ رێکخراوی کوردی لە ولاتی سوێد ئاراستەی پارتە سیاسیەکانی سوێدمان کردوە، تا بیخەنە ناو بەرنامەی کارکردن و گفوتگۆی پەرلەمانیان کە داخوازییەکان لەو خاڵانەی خوارەوە خۆی دەبینێتەوە:

١- رۆژی هەڵەبجە به رۆژی دژی چه‌کی کۆمه‌لکوژیی بناسرێ.
٢- ناسینی تاوانی  به‌جینۆساید ناسینی ئەنفال له ولاتی سوێده‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی ئه‌وڕپا ببا.
٣- داوا له حکومه‌تی سوێد بکرێ تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هەڵەبجە به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ببا.


بۆدیل سیبەلۆس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لە پارتی ژینگە لە(پەرلەمان و پارتەکە)ی وەلامی داوینەتەوە دەڵی:

((ئەوان وەک پارت پشتگیری تەواوی ئەو داوایانە دەکەن و دەیخەنە ناو بەرنامەکانی کارکردنیان ، هەر وەک پێشوتر کاریان لەسەر هەندێ لەو داوایانە کردوە، بەلام لە کاتی ئیستادا ناتوانن بیکەنە پێشنیاز بۆ گفتوگۆی پەرلەمان))....


شایەنی باسە مانگی ٩ی هەموو ساڵێ پێشنیازەکان بەرزدەکریتەوە تادواتر گفتوگۆ لەلایەن بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە ی پەرلەمانی لەسەر بکرێ.

هاوکات سەبارەت بەهەمان داوا دەمانەوێ بەخەلکی کوردستان بەگشتی و کوردانی سوێد بەتایبەتی بلێین کەسیمنارێک لەپەرلەمانی سوێد رێک دەخرێ.

 
شوێنی سیمناره‌که:
په‌رله‌مانی سوێد
Lokal: Mittpoolen، Riksgatan 2، Sveriges Riksdag
به‌روار
Tid: kl.13.00 – 15.00
تا رۆژی ٢٨ی مانگ کاتژمێر ٤ی پشنیوەڕۆ ده‌توانرێ ناوی خۆت تۆمار بکه‌ی بۆ به‌شداریکردن له سیمناره‌که
anmälan görs senast 28 maj kl. 16 till: anmalan.riksdagen@mp.se 

 


که‌مپینی دووه‌می ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هەڵە‌بجه
٢٦\٥\٢٠١٣
swedjinosaid@rocketmail.com
 
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک