په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

پاشەڕۆ رەقەکان.

 
سیروان حه‌مه‌خان


بەکار هێنانی کارگەکان و ئیشپێکردنی لەلایەن مرۆڤەوە بەمادە سەرەتاییەکان بۆ ئەوەی کەوا بەرهەم زیادبکات ، نەتیجەی ئەم کارە دروستبوونی پاشەڕۆیە و ئەم پاشەڕۆیە جیاوازی هەیە لەنێوان پاشەڕۆی ( حیوانی ، ڕووەکی) کە ئەمانە زۆرترین پاشەڕۆی هەیە لە پیشەسازیدا بۆیە لەلایەن (بەکتریا وپێکهاتە بچوکوکان ) دووبارە شیدەکرێنەوە ودەبێتە هۆی تێکدان سیستەمی ژینگە ، ئەو پاشەرۆ ڕەقانە کە لەکارگەکان بەرهەم دێن زۆربەی جار بەکار ناهێنەوە بۆ جاری دووەم وەکو (پلاستیک ، مگاگ) کە لەدوای پشەسازی کودکریتەوە ودکریتە قالب بۆ ماوەی درێژ پێش ئەوەی شی بکرێتەوە، زۆربەی پاشەڕۆی پشەسازی ڕەقەکان بایلوجین شی نابێتەوە بەڵکو وردە وردە لەناو دەچێت و دەخورێتەوە بە پێچەوانەی پاشەڕۆی ( حیوانی ، ڕووکی) کە لەلایەن (دقائقیات)ەوە شی دەکرێتەوە بەپێ ی زەمەن.


ئێستا زۆربەی ووڵاتان بەم کێشەیە دەناڵێنن واتە پاشەڕۆ ڕەقەکان یان لە ناو چوونی وردە وردە پێکهاتەکانی پیشه‌سازیە ڕەقەکان ، بە هۆی زیادبوونی رێژەی دانیشتوان وپێشکەوتنی ئەندازەی پیناسازی لەهەمان کاتدا و زیاد بەکارهێنانی ڕۆژانەی، بەرهەمەکان پیشەسازی رۆژ لە دوای رۆژ زیاترە وە کێشی پاشەرۆ ڕەقەکان ئەگەر کورت بکرێتەوە بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوەیە لە ساڵی 1945 کێشى پاشەرۆی ڕەق لە ئەمریکا لە نیوان ( 1 و1.3) کغم بۆ هەموو نەفەرێک لەماوەی ساڵێک بەڵام لە ئێستادا ئەم پاشەڕۆ ڕەقانە کێشەکەی زیادی کردووە بۆ ( گن ) وپێشبینی ئەوە دەکرێت لە ساڵی (2000) کان بگاتە (2گن/ لەماوەی ساڵێک) وئەم ڕێژەی زیادبوون پاشەڕۆ ڕەقانە لەهەموو ئەوروپادا بەربڵاوە کە ڕێژەکەی دەکاتە زیاتر لە یەک کیلوگرام بۆ هەر نیشتەجێک لە رۆژێکدا وە ئەم ڕێژەیە زیاد دەکات بە ڕێژەی (3.5% ) ساڵانە وە ئەم پاشەرۆ ڕەقانە کە ئەنجامی پشەسازی یەوە پەیدا دەبن لە وەڵاتی (سعودیە) دەگاتە ڕێژەی ( 3.5 ملیون/گن) ساڵانە لە پاشەڕۆی بیناکاری ماڵیدا بە تەنها ، وە لەم ڕێژەیە هەندێک کەم دەبێتەوە پاشماوەی ( مادەی ئەندامی) و دەگورێت بۆ پەین بە ڕێژەیەکی دیاری کراو (نیو ملیون /گن)ساڵانەبونی هەندێک پاشەڕۆی کارگەکانی وەکو( وەرەقە ، پلاستیک ، شوشە) وهەندێکی تر بە هۆی لێدانی باران یان هەر سەرچاوەیەکی ئاوی هەڵدەستن بە شیکردنەوەی وبڵاوکردنەوەی بۆ خاک وگواستنەوەی بو ناو ئاوی ژێر زەوی کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زەوى، کە دەبێتە هۆی دروست بوونی غازی جیاواز ودەبێتە هۆی پیسبوونی هەوادا وەهەروەها دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشەی تەندروستی وزیادکرنی هەندێک حەشەرات و هەندێک حیواناتی زیانبەخش کە سەرجەمیان هۆکاری یارمەتی دەرن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی بە شێوەی بەربڵاو وە هەندێک دەبێتە هۆی ناشرینکردنی سروشت .

 

ڕێگرتن لەسەر زەوی کە ئەم پاشەڕۆیانە ناهێڵن بەکاربێت زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو لە هەوڵی ئەوەدان لە ئێستادا کە چاوێک بگێڕنەوە بە پیشەسازیاندا و ئەویش بە به‌کارهێنانی هەندێک مادە کە توانای گۆڕانی هەبێت بۆ ( مادەی ئەندامی) بۆ ( پەینی ئەندامی) کە هەردووکیان سوود بەخشن بۆ کشتوکاڵ یان بەکارهێنانی هەندێک مادە کە دووبارە بەکاربێتەوە وەکو پشەسازیەکانی وەرقە لە ئەمریکا و یابان هەیە ، یان پیشەسازی ئەلەمنیوم سودواتر دروستکردنی شوشە لێی ، و سەرجەم ڕێگاکانیش بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆیە.

 

پێکهێنانی گۆرستان بۆ سەیارەی کۆن سکە ئەمرۆ کێشه‌یەکی بەربڵاوە وە شوینی زۆری لە جیهاندا داگیر کردووە وکاریگەری هەیە لەسەر رێژەی دانیشتوان چی بە سەیارە خۆی یان دروست کردنی ریگا بێت، وەک ئەوەی لە ئەمریکا وکه‌نه‌دا لە ساڵانی 1964 زیاتر (6ملیون) سەیارە هەیە لەو ووڵاتە و(200ملیون) ئاراستەی هاتوچۆی هەیە.

سەرچاوە
(البیئە).د.مه‌حمود/ زانکۆی به‌غداد