![]()
|
پاييزی بێكاری .
به‌ندی عه‌لی
له‌پاييزی بێكاريیا گه‌ڵازه‌رده‌كانی ته‌مه‌ن هێدی هێدی جێم ئه‌هێڵن وه‌لێ بۆكوێ ..؟ له‌جێ ژوانيان بێ خه‌به‌رم بای خه‌یاڵیش به‌ناچارێ هه‌ڵم‌ئه‌گرێ و ده‌مێ ئه‌مكات به‌ياوه‌ری حاته‌می ته‌ی ده‌مێكی تر جه‌نگاوه‌رێكی ته‌ته‌رم ته‌رمی گومان له‌ئاينده‌ش وه‌ك سێبه‌رم ئه‌بێ به‌هاوسێی سه‌فه‌رم
له‌پاييزی بێكارييا ده‌یان پرسی سه‌یروسه‌مه‌ر یه‌خه‌ت ئه‌گرن بۆچی مرۆڤ سه‌گه‌كه‌ی خۆی
خۆشتر
ئه‌وێ له‌هاوسێكه‌ی ؟ بۆ هه‌ناسه ته‌نيا به‌شی سينه‌يه‌كه‌و پێكی شه‌راب ، به‌شی لێوێ بۆ بێده‌نگیش ته‌نيا گوڵی به‌رپه‌نجه‌ره‌ی بيناييه‌و ئينجانه‌كه‌ی شوكرانه‌يه !؟
له‌پاييزی بێكارييا چرۆی خۆزگه كۆرپه‌يه‌كی خه‌واڵووه ته‌نيا خه‌وێ به‌فرسه‌تی دۆزينه‌وه‌ی خۆی ئه‌بينێ و گۆڕینه‌وه‌ی گوڵاوی گيان له‌زه‌مه‌نی ڕشانه‌وه‌ی كه‌مه‌كانا بۆ زۆره‌كان خۆزگه ته‌نيا فرسه‌تێ بێ بۆ گرتنی چمكی كراسێكی تری كۆيله‌يه‌تی..بۆ له‌شی ڕوته‌ڵی ژيان
له‌پاييزی بێكارييا ژيان ڕه‌نگی حه‌سره‌ت ئه‌گرێ و ئای له‌ئاهی ژانی دڵه زامداره‌كه‌م ماوه‌يه‌كه بۆنی عه‌ترم بيرچۆته‌وه بۆ دوپاتی عيشق چیده‌م له‌گه‌ردنی دڵداره‌که‌م ڕه‌نگه ئه‌ويش وه‌ك بزه‌ی لێو وه‌ك هه‌ره‌سی ئه‌شكه ديده‌م جێم‌بهێڵێ و ئاهی له‌سه‌رماو سۆڵی ناخه شێداره‌كه‌م
له‌پاييزی بێكارييا له‌گه‌ڵَ شينی گه‌ڵاڕێزان ژین په‌رۆشی شوناسێکه بۆ پێناسه‌ی خودی ئينسان .
|