١١\٥\٢٠١٣
په‌که‌که
ره‌خنه‌ی توند له حکومه‌تی عێراق ده‌گرێ.
حکومەتى هەرێم: بە نیازە وەڵامى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بداتەوە.
هەولێر:
ڕۆژێک
دوای کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)
له‌ناو خاکی تورکیادا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وان
وه‌ک حکومه‌تی عێراق دژایه‌تی هاتنی هێزه‌کانی په‌که‌که ده‌که‌ن
بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ هاتنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که بۆ
هه‌رێمی کوردستان له‌کاتی پاشه‌کشه‌یان له‌خاکی تورکیا، هاوکات
پشتیوانی له‌پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان گه‌لی کورد له‌باکوری کوردستان‌و
تورکیا کردووه.
هه‌رێمی کوردستان وه‌کو پشتیوانی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گه‌لی کورد له‌باکوری
کوردستان‌و تورکیا ڕێگه‌ی به‌پارتی کرێکارانی کوردستانداوه له‌کاتی
کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکاندا، بێنه ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا
عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ڕێگه به‌هاتنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که ناده‌ن
بۆ ناو خاکی عێراق، پارتی کرێکارانی کوردستانیش ڕه‌خنه له‌حکومه‌تی
عێراق ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت:"ئێمه بۆیه پاشه‌کشه ده‌که‌ین‌و دێینه خاکی
هه‌رێمی کوردستان، تاوه‌کو پرۆسه‌ی ئاشتی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
پێشبکه‌وێت"، ڕۆژنامه‌وانێکیش پێیوایه، به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ به‌هایه‌کی نییه. بڕیاریش وایه حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بداته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق که وێنه‌یه‌کی
ده‌ست NNA که‌وتووه، تێیدا ئاماژه‌کراوه
به‌وه‌ی، ئه‌وان وه‌کو حکومه‌تی عێراق، دژی هاتنی گه‌ریلاکانی
پارتی کرێکارانی کوردستانن بۆ ناو خاکی عێراق، (هه‌رێمی کوردستانی
عێراق).
(دیاری محه‌مه‌د) ڕۆژنامه‌وان‌و شاره‌زا له‌کاروباری تورکیا بۆ
NNA بۆچوونی وایه، زۆرباشتر بوو وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌کو چۆن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو،
ئه‌وا بێده‌نگ بوایه، چونکه وه‌کو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه وتی:"له‌ئێستا
عێراق‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر بۆچوون‌و تێڕوانینێکیان هه‌بێت
به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت، چونکه بۆ کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی په‌که‌که
له‌خاکی تورکیاوه بۆ هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمیش ئه‌رێی ئه‌و بابه‌ته‌یان کردووه، پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی
ئاشتی له‌تورکیادا دوپاتکردووه‌ته‌وه".
له‌به‌شێکی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختکراوه‌ته‌وه
له‌سه‌ر پشتیوانی له‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌تورکیاو ڕاگه‌یه‌نراوه، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له‌پرۆسه‌ی ئاشتی کورد‌و تورک ده‌کات له‌تورکیادا،
به‌ڵام نابێت زیانی بۆ ئاسایشی عێراق هه‌بێت، له‌و ڕووه‌شه‌وه (دیاری
محه‌مه‌د) ڕۆژنامه‌وان‌و شاره‌زا له‌کاروباری تورکیا جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه،
شه‌رمه‌زارییه بۆ حکومه‌تی عێراق، که‌وته دوای هه‌موو وڵاتانی
جیهان له‌پشتیوانیکردنی له‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌تورکیادا.
(دیار قامیشلۆ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) بۆ NNA،
ڕه‌خنه‌ی توندی له‌به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق
گرت‌و وتی:"ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه بوو له‌حکومه‌تی عێراق
پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی کورد‌و تورک بکات، نه‌ک به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی
هاتنی گه‌ریلاکانمان بکات بۆ ناوخاکی باشوری کوردستان".
له‌به‌شێکی تری به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا
هاتووه ((هاتنی گروپی چه‌کداری په‌که‌که بۆ خاکی عێراق قبوڵناکرێت‌و
ڕێگه به‌هاتنیان ناده‌ین))، له‌وباره‌یه‌شه‌وه (دیاری محه‌مه‌د)
ڕۆژنامه‌وان‌و شاره‌زا له‌کاروباری تورکیا ده‌ڵێت:"نیشاندانی هه‌ڵوێستێکی
له‌وجۆره هیچ له‌دۆخه‌که ناگۆڕێت، هیچ کاریگه‌رییه‌کیشی نابێت‌و
پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وامده‌بێت، چونکه هاتنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که بۆ
ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ئاگاداریی‌و ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
باڵای هه‌رێمی کوردستان بووه".
(دیار قامیشلۆ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) باسی له‌وه‌شکرد، پێشتر به‌رده‌وام
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌په‌که‌که ده‌گیرا، ئاخۆ بۆچی ده‌رفه‌تێک به‌دیالۆگ
نادات‌و کۆتایی به‌شه‌ڕو چالاکییه سه‌ربازییه‌کان ناهێنێت، له‌کاتێکدا
په‌که‌که ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووه، وتیشی:"ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان
کرد‌و له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی ڕۆژی ٢٥-٤-٢٠١٣شدا قه‌ره‌یلان
ڕایگه‌یاند، بۆ پاشه‌کشه‌ی گه‌ریلاکانمان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاره‌و ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ جێگیربوونی هێزه‌کانمان له‌خاکی
هه‌رێمی کوردستاندا، ئومێده‌وارین حکومه‌تی عێراق له‌و ڕاستیه
تێبگات‌و پشتیوانی پرۆسه‌که بکات".
دیاری محه‌مه‌دی ڕۆژنامه‌وان به‌پێویستی ده‌زانێت لایه‌نی فه‌رمی
هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی گونجاوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و
حکومه‌تی به‌غدا بداته‌وه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه (محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی)
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ
NNA ڕوونکرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان
وه‌ڵامی گونجاویان ده‌بێت بۆ به‌یاننامه‌و هه‌ڵوێسته‌که‌ی حکومه‌تی
به‌غداو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی NNA
بڕیاروایه به‌زووترین کات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی وته‌بێژی
فه‌رمییه‌وه وه‌ڵامی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و
لایه‌نه عێراقیه‌کان بداته‌وه، له‌باره‌ی ڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنی گه‌ریلاکانی
په‌که‌که له‌کاتی کشانه‌وه‌یاندا له‌تورکیاوه بۆ ناو خاکی هه‌رێمی
کوردستان.
(دیاری محه‌مه‌د) ڕۆژنامه‌وان‌و شاره‌زا له‌کاروباری تورکیا پێیوایه،
پێویسته حکومه‌تی عێراق خۆی بپارێزێت له‌هه‌ر کێشه‌یه‌ک، ئه‌و
ڕۆژنامه‌وانه وتی:"له‌ئێستادا حکومه‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌ک عێراق
ناتوانێت له‌ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا بێته ده‌ره‌وه، ئیتر
پێویست نییه خۆی سه‌رقاڵ بکات به‌کێشه‌یه‌کی تره‌وه که کاری ئه‌و
نییه، دواتر بۆ هاتن یان نه‌هاتن گه‌ریلاکانی په‌که‌که هیچ پرسێک به‌حکومه‌تی
عێراق ناکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به‌باشورو
باکوری کوردستانه‌وه هه‌یه".
چاودێران بۆچوونیان وایه، به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق‌و هه‌ڵوێسته‌کانی فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسای (نوری مالکی)
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، بۆ ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا‌و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌هۆی له‌خۆگرتنی (تاریق هاشمی) جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری
عێراقه‌وه له‌لایه‌ن تورکیاوه، له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری عێراقه‌وه هاشمی داواکراوبوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه (دیاری محه‌مه‌د) ڕۆژنامه‌وان‌و شاره‌زا له‌کاروباری
تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ڕاستی زانیارییه‌کان ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"عێراق
وڵاتێکی بێ ئیراده‌یه، به‌و واتایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هیچ ئیراده‌یه‌کی
له‌ده‌ست خۆیدا نییه، ناکۆکییه‌کانیشی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ له‌خۆگرتنی تارق هاشمی جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌لایه‌ن
حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره‌وه".
(دیار قامیشلۆ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه، که ئه‌وان
به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان به‌لاوه سه‌یره،
چونکه وه‌کو ئه‌و وتی:"جێگیربوونی گه‌ریلاکانمان له خاکی باشوری
کوردستاندا شتێکی تازه نییه، چونکه ئێمه له‌ساڵانی ( ١٩٨٢ - ١٩٨٣
- ١٩٨٤)ه‌وه له‌هێڵی سنوریی نێوان باشور‌و باکوری کوردستان
جێگیربووین".
چاودێران پێیانوایه، هه‌ڵوێسته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق،
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه،
که هه‌ر له‌سه‌ره‌تا ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان گه‌لی
کورد له‌باکوری کوردستان‌و حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره، پشتیوانی ته‌واوی
کردووه‌و ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کیش بووه بۆ سه‌رخستنی.
diarypress@gmail.com
|