پێنج کورته ره‌خنه بێ تووڕه‌بوون له‌سه‌ر( تاریق ره‌مه‌زان و عه‌زیز وه‌یسی و مهاباد قه‌ره‌داخی و غه‌زه ).
قادر نادر
1. ماوه‌یه‌که له‌زۆرینه‌ی مالپه‌ره کوردیه‌کان به‌تایبه‌تی (کوردستان نێت )باس باسی شێرپه‌نجه‌و عه‌زیز وه‌یسی و مهاباد قه‌ره‌ده‌خیه ، وه‌ک جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دوه‌میش ، دابه‌ش بونه‌ته سه‌ر 2 به‌ره ( مهاباد و عه‌زیز وه‌یسی) ، که‌هه ر یه‌که ، لایه‌ک ده‌کوتێ و ئه‌وه‌ی تر ده‌باته ئاسمان . پرسیاری به‌نده ئه‌وه‌یه له‌نێو دنیایه‌ک تاوان و روداوی گه‌رماو گه‌رمی کوردستان وعیراق که‌به‌شێکی مه‌ترسیدارو لوتکه‌ی تاوانه ، قسه‌و باس گه‌رم نابێت ، که‌چی بابه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ت له‌سه‌ر کۆپله گۆرانیه‌کی عه‌زیز وه‌یسی ده‌چێته ئاسمان .
هه‌ڵبێنه هه‌ڵبێنه ئه‌وگه‌رده‌نه زه‌رده‌ت بێنه کچ به خۆڕایی ناڵێم ماچ به‌دیناری بستێنه
وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆرانی کوردی پڕ نه‌بێت له‌وشه‌ی سێکسی هاوشێوه !!!
ئه‌وه‌ی هه‌ستیشم پێکردبێت ، زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگانه‌ی خۆیان خه‌ریکی ئه‌و بابه‌ته کردوه، خۆیان پێ فول نه‌ته‌وه‌یی یان ده‌نگێکی گرنگی ڕؤشنبیری هه‌ولێره، که‌چی دێره وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌که‌ی شاره‌که‌ی پێ نانوسرێت !!!! خه‌لکی هه‌له‌بجه‌یه ، ئازادکردنی ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ی که شاره‌که‌ی وێران و خۆشه‌ویستانی بۆ هه‌تا هه‌تایی لێ دابراندوه ، وشه‌یه‌کی ، به‌رامبه‌ر ئازادکه‌ری ( تاله‌بانی ) نیه ، که‌چی چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له لاوه‌کیه ده‌نوسێت !!؟؟ خۆی پێ رابه‌ری ژنانی ئازادیخوازه ، قسه‌یه‌ک و وشه‌یه‌کی له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی یاسای فره‌ژه‌نی نیه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌زامه‌ند بوو ، که‌چی دێت سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر ماچ به دۆلارێ ده‌گرێت وبه‌سوکایه‌تی تێ ده‌گات!!!؟
تخوا خه‌لکینه نوسین هه‌ست وئازاره یان میزاج و خۆنیشاندان ؟ . تۆ بلێێت ئه‌و نهێنیه چی بێت هه‌ستی ئه‌و هه‌موو قه‌له‌مه نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیر‌و هه‌له‌بجه و رابه‌ری ئازادیخوازانی ژنان و ئافره‌تان ، بۆ ئه‌و کۆپله گۆرانیه بجولێ ، بۆ ئازادکردنی فرۆکه‌وانێک به‌ده‌ستی تاله‌بانی و حزبه‌که‌ی و هه‌ولدان بۆ تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کانی 5 هه‌زار ساله‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ست نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ناجولێنێ!!؟ ئه‌مه چ قه‌یرانێکه ڕۆشنبیری کورد تێی که‌وتوه !!! دلنیاشم ئه‌و چه‌ند دێره ره‌خنه‌یه به سوکایه‌تی ده‌زانن نه‌وه‌ک ده‌یان کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی!!!
2. مهاباد قه‌ره‌داخی که خۆی پێ یه‌کێک له رابه‌ری ژنانی ئازادیخوازی کوردستانه ، له‌هه‌نده‌ران چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک کلاشنکۆفی 75 ره‌خنه بارانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده کرد ، له‌پڕێکا به‌قودره‌تی قادر بو به‌رپرسی !! هاولاتیه‌کی سوێدی ئه‌ندامی پارتی چه‌پ بوو ، به‌لام که‌له‌یاریه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ، پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆده‌رچوو ، وتی له‌به‌یانیه‌وه من ئه‌ندامی حزبی مۆدێراتم . دیاره هه‌مان یاری بۆ ئه‌و خانمه‌به‌ڕێزه ده‌رچوه !!!
ماوه‌یه‌که به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌سه‌لاته ناتوانێت ئازاره‌کانی ئه‌م گه‌له ده‌رببڕیت ، به‌دوای شتی زۆر لاوه‌کی داده‌چێت ، له‌دواین بابه‌تی ، ده‌ڵێت عه‌زیز وه‌یسی شێر په‌نجه‌ی گۆرانی کوردیه !! ئه‌ی هاوار له‌نێو دنیایه‌ک به‌رپرسی شێرپه‌نجه‌ی ڕاسته‌قینه ، بۆ عه‌زیز وه‌یسی ده‌رچو !!!؟ توبلێیت سمێڵ چه‌ند قه‌دی هۆکارێک بێت بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه !!؟
عه‌زیز وه‌یسی گوته‌نی هه‌ڵبێنه هه‌ڵبێنه ، ماچ به‌دۆلارێ ... یان یه‌ک شه‌وی سێکس کردن به 4 پارچه زه‌وی به‌خشین ،بۆلای مهاباد قه‌ره‌داخی نابێت به شێر په‌نجه !!؟
ده تۆ ویژدانت به‌هه‌مان ئاواز که‌مێک له‌شێرپه‌نجه سیاسیه‌کانی کوردمان بۆ بڵێ ، له داڵده‌دانی جه‌لادانی ئه‌نفال و دزه زله‌کانی ئه‌م نیشتمانه و و ته‌خشان وپه‌خشانی نێچیرڤان بارزانی له داهات و زه‌وی نیشتمان بۆ ته‌حسین شاوێسه‌کان و شه‌وانی سوری به‌رپرسان به کچه هه‌ژارانی ولاته‌که‌م .
3. 1.دواین ململانێی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ، له‌نێوان تیرۆریست بونی حه‌ماس و سوپا دره‌نده‌که‌ی ئیسرائیل ,خه‌ڵکی سڤێلی غه‌زه قوربانیه‌که‌یان دا . سه‌رباری ئه‌وه‌ی چرکه ساتێک گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان به‌رامبه‌ر تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد نه‌جوڵاوه، زۆر جاریش دژمان وه‌ستاونه‌ته‌وه ، پێچه‌وانه ئاسا ش کورد ره‌فتار کردوه ، به‌ڵام کاتێک کوشتنی خه‌لکی سڤیل به‌ده‌ست سوپای ئیسرائیل ده‌بینینین ، مرۆڤ ئازار و خه‌م دایئه گرێت . به‌لام ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده جێگای شؤکه ، له‌سلێمانی ، خۆپیشاندان بۆ غه‌زه زۆر زیاتر بو له ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی بۆ ئاو کاره‌با و سوته‌مه‌نی ساڵی رابردو . وه له‌که‌رکوکی ته‌عریب وپڕ له‌کۆستی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی بۆ غه‌زه ئه‌نجام درا ، بۆ دۆرانی شار وهه‌ژاریان ئه‌نجام نه‌درا !! ئه‌م هاوکێشه‌یه شێتی کردوم ، بۆ بێگانه ئاوا گه‌رم وگوڕ و بۆخۆشت خه‌م سارد ، ئه‌رێ خه‌لکینه هه‌مووشت به خوێ خوێش به‌مانای خۆی .
4. دیوانه شیعره‌که‌ی په‌شێوی شاعیر (شه‌ونیه خه‌ونتان پێوه نه‌بینم) ئه‌گه‌ر بکه‌ینه (شه‌ونیه خه‌فه‌تتان لێ نه‌خۆم) بروا نا‌که‌م هه‌ڵه بین . ڕۆژه‌کانی کۆتایی سالی رابردو ، ده‌نگۆی ئازادبونی گه‌وره‌ترین به‌لگه داری کۆمه‌لکوژی کورد ، له‌سه‌ر حکومه‌تی عیراق ، له‌به‌رده‌ستی ئه‌و قاره‌مانه‌ی (یه‌کێتی) ته‌قله به‌فیل لێده‌ده‌ن ، رزگار یان ئازاد کرا . ئه‌گه‌ر چیرۆکه‌که‌ی ئاسایش به‌راست بزانین ، ئه‌وا یه‌کێتی وای لێ هاتوه نه‌خۆشێکیش ته‌قڵه‌ی پێ لێ بدات .
دوای ئه‌وه‌ی (یه‌کێتی گێت) ، ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندو ناره‌زایه‌تی له کوردستان و هه‌نده‌ران ی لێ هاته ئاراوه ، به‌پێ ی هه‌ندێ هه‌واڵ ،مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه توڕه‌کان ، بڕیاری داوه که‌به‌رپرسی ئاسایش گشتی له و پله‌یه ئیداریه دوربخاته‌وه ، ئیتر گه‌ره‌نتی ئه‌وه ش ناکه‌ین ،وه‌ک ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێش‌و که‌تاوانێکیان لێ ئاشکراده‌بو ماوه‌یه‌کی کاتی لایان ده‌داو دواتر ئه‌ستێره‌کانی سه‌رشانیان زیاتر ده‌بوو!!!
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی به گۆڕی خاله شه‌ها ب و ئارام وڕیشه بخۆین ، ئه‌مه عه‌دالاته ده‌یکه‌ن ، ئاخر کام ده‌زگا و به‌رپرس تاوان ئه‌نجام ده‌دا کام به‌رپرس ده‌بێته قۆچی قوربانی یان به ..ناوه‌ستن پر ده‌ده‌نه ...
له‌دواین هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه دا به‌رپرسی ئاسایشی گشتی سه‌ردانی تاله‌بانی کردوه پێی وتوه که‌س ناتوانێت بتگۆڕیت . تاله‌بانی راست ده‌کات داکۆکی کردن له جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی کورد دیارده‌یه‌کی سروشتی و کوردانه‌یه. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌شی لێ ده‌گرن خۆی گوته‌نی ( مانگه‌شه‌و ده‌ڕواو سه‌گیش با هه‌ربحه‌پێ ) هه‌ولێر گوته‌نی ،تائه‌و بایه له‌و کونه بێت ئه‌وا بارودۆخمان ده‌بێت !!!
5. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و فرۆکه‌وانه ی که‌له‌ئاسمانی سلێمانی سه‌وز بوو به هه‌ڵم و ده‌لێن له‌به‌ریتانیای بلێره‌وه نیشتۆته‌وه . یه‌که‌م بڵیسه‌ی خۆپیشاندان ناوه‌ندی چاک له‌هه‌ڵه‌بجه ته‌شه‌نه‌ی به‌ره‌وکوردستان و ئه‌ورپا پێ کرا ، به‌لام له زیاتر له 100 هه‌زار خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی ژاربارانی ڕاسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی به ده‌ست تاریق ره‌مه‌زانه‌وه ، به‌کۆمیته‌کانی چاکی سلێمانی و که‌رکوکیشه‌وه 80 که‌س هاتنه سه‌رشه‌قامی هه‌ڵه‌بجه ، ئاو بێنه وده‌ست بشۆ ، به‌رپرسیکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان پێی وتم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک به‌بێ پرسی ئێمه ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام داوه ، بۆیه ئێمه به‌شدار نه‌بوین و نه‌چوین بۆ گفتوگۆکردن ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆمار و په‌رله‌مان و ئاسایش ..... ئه‌ی ئه‌گه‌ر پرسیارێکیان لێ بکه‌ین و بڵێین تۆ بڵێی ئه‌و کۆمه‌له‌یه به هه‌مان توڕه‌یه‌وه به گژ یه‌کێتی و ئه‌و به‌رپرسه راستیه دابچێت که به‌کۆمه‌ڵ خۆشه‌ویستی بۆ هه‌تا هه‌تایی لێ بردون !!؟ یان وه‌ک لقی 12 پارتی ده‌که‌ن له‌سه‌ر85 وشه‌ی بابه‌تێکی ناسح عه‌بدولره‌حمان ( که له‌گه‌ل هه‌موو وشه‌کانی نیم ) زیاتر له 85 ئه‌ندام سکاڵا که‌ری بۆ دادگا ده‌نێرێت !!؟
ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوه‌ندو ڕیکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر زۆر به‌هه‌لویست تربون له هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان ، وه له‌نێو ده‌یان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی که‌بابه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه نوسی په‌نجه‌کانی ده‌ستبون نوسه‌ره هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان!!!.
ئه‌گه‌رچی تاوانی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌هه‌موو تاکێکی کورده ،به‌ڵام زۆر جار گوێ بیست ده‌بم له خه‌م ساردی ده‌سه‌لات بریندارێکی ژار باران ده‌گاته کاروانی عومه‌ری خاوه‌ر ، یان جه‌لادانی ( تاریق ره‌مه‌زان و خه‌زره‌جی و سولتان هاشم ووه‌فیق سامرائی ،به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی ده‌بن به‌پارێزه‌ری ،به‌ئاستی ته‌نور گه‌رم ده‌بم وبیرم بۆ ئه‌وه‌ده‌ڕوات بچمه سه‌نته‌ری شار یان به‌رده‌م مه‌کته‌به‌کانی پارتی ویه‌کێتی وێنه‌ی به‌رپرسه پله یه‌که‌کانی باشور بدڕێنم ، به‌لام کاتێک ده‌بینم هه‌له‌بجه‌یه‌کانی سوێد له شه‌قامه‌کانی ستۆکهۆلم له‌بازرو ماله‌وه به‌دوای خۆشیه‌کانی خۆیانن، سارده ده‌بمه‌وه و ده‌لێم منێک که‌له‌هه‌موو ده‌شتی هه‌ولێرکه‌سێکم بۆنی ژاربارانیشی نه کردبێت ، بۆ شه‌ری واترلۆ له‌گه‌ل جۆتێ حزبی عاشقی جه‌لادی کۆمه‌لکوژی کورد بکه‌م !!!؟
Kadernader23@yahoo.se
|