په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٣\٢٠١٢

پەروەردەی سلێمانی به‌کارهێنرا، بۆ بەدیھێنانی خواستی سەندیکایەکی ماوەبەسەرچوو.


بۆ وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی سلێمانی..
بۆ سەرجەم توێژەرانی کۆمەڵایەتی..
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن..


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥-٣-٢٠١٢ لەرێگەی بەریدی پەروەردەی سلێمانییەوە،‌ نوسراوی ژمارە ٢٠ی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان‌و دەروونناسانی کوردستان، بڵاوکرایەوە و نێردرا بۆ قوتابخانەکان، بەمەبەستی ئەوەی توێژەران لەکاتی دەوامی فەرمی کۆبکاتەوە بۆ کۆبوونەوەی سەندیکایەکی ماوەبەسەرچوو.

دەقی نوسراوەکەش بەمجۆریە:

بۆ بەڕێوان سەرجەم توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی.

بابەت: کۆبوونەوە سڵاوی زانست و پەروەردە.

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرس و بابەتێکی گرنگی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان داوا لەسەرجەم توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی ئەندام لە کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان دەکەین کە رۆژی سێ شەممە ٢٧-٣-٢٠١٢ سەعات ١٠ی بەیانی لە ھۆڵی تەواری یەکێتی ژنانی کوردستان ئامادەبن... لەگەڵ رێزدا".


ئەو نوسراوەی سەرەوە ژمارە ٢٠ی بەرواری ٢٥-٣-٢٠١٢ ی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان‌و دەروونناسانی کوردستانی ھەڵگرتووە.

ئێمە لە لیژنەی کاتی ئامادەسازی بۆ کۆنگرەو ھەڵبژاردن، دژ بەو کارەیەن، لەبەرئەوەی:

١- پۆست و بەریدی پەروەردە، دامەزراوەیەکی حکومییە و نابێت بەکاربھێنرێت بۆ مەرام و کاری ھیچ سەندیکایەک.
٢- ناکرێت و نەشیاوە لە رێگەی پەروەردەوە نوسراو بڵاوبکرێتەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی توێژەران لەکاتی دەوامی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی ھیچ سەندیکایەک.

ئێمە دەپرسین لە بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی:

- ئایا چۆن رێگەدەدەن بەریدی پەروەردەی سلێمانی کاری دابەشکردنی نوسراوی سەندیکایەکی ماوەبەسەچووی پێ بکرێت، کە زیاتر لە دوو ساڵ تێپەیوە بەسەر شەرعیەتی یاسایی و مەعنەوییدا.

- دەپرسین ئایا چۆن بەلاتانەوە رەوایە توێژەران لەکاتی دەوامی فەرمی بانگھێشت بکرێن بۆ کۆبوونەوەی سەندیکایەک، بانگھێشتەکەش لەلایەن بەریدی پەروەردەی سلێمانییەوە دابەش بکرێت.

ھەروەھا داواکارین پەروەردەیی سلێمانی بەدواداچونبکات و ریگەنەدات پۆستی ئیداری بۆ مەبەستی شەخسی و کاری ریکخراوەیی بەکاربێت و رێگەنەدات کۆمەڵەی کۆمەڵناسان‌و دەروونناسان. و داواکارین پەروەردەی سلیمانی و گەرمیان تیبکەن کە کۆمەلەی کۆمەلناسان و دەروونناسان.


ھاوکات ئێمە داوا دەکەین لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن کە لە رۆژی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەردانی ھۆڵی تەوار بکەن و ببینن و بپرسن، چۆن توێژەران بۆ ئەو کۆبوونەوەی ئەو سەندیکایە کۆکراونەتەوە، بپرسن چۆن بەریدی پەروەردە ئیستغلالکرا، بپرسن چۆن لە کاتی دەوامی فەرمی سەندیکایەکی ماوەبەسەرچوو، کۆبوونەوە بە توێژەران دەکات، ئایا رای پەروەردە چییە لەو بارەیەوە.


ئێمە بۆیە بەو سەندیکایە دەڵێن ماوەبەسەرچوو، چونکە دوو ساڵە ماوەی یاسایی تەواوبووە، و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەکەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئێستا لە ھەوڵداین بۆ ھەڵبژاردن‌و کۆنگرەی سەرتاسەری کۆمەڵناسان‌و دەروونناسانی کوردستان.

 


لیژنەی کاتی ئامادەسازی ھەڵبژاردن‌و کۆنگرەی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان‌و دەروونناسان
٢٥\٣\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک