٩\٦\٢٠١٣
پێشانگای ئازادی
هونەر!
هه‌ڵاڵه رافیع
قسه‌ی
یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو له یێشانگای ئازادی هونه‌ر له یه‌کێک له
پارکی شاره‌کانی سویددا، جه‌سته‌یان وه‌ک یه‌که‌م په‌یکه‌ری هونەری له
پێشانگاکه‌دا کرایه‌وه.، وەک ژن و پیاوێکی زۆر ساده‌ی ئه‌و شاره
داوایان لێکرابوو لەو پێشانگایەدا بەشدار بن، ئه‌وان هونه‌رمه‌ند نین
به‌ڵام توانیبویان به جه‌سته‌و له‌ش و ڕوخساریان به‌و شێوه‌یه‌ی که
خۆیان ویستبویان نمایشێکی هونه‌ری ڕاسته‌قینه بنوێنن، له ژێر ئه‌و
دروشمه‌دا که خودی مرۆڤ خۆی و هه‌ست و هه‌ڵچون و داچونه‌کانی و په‌یوه‌ندیه‌کانی
به سروشته‌وه گه‌وره‌ترین هونه‌ر ده‌خوڵقێنێ.
من
کە هونەرمەند نیم بەڵام هەندێک جار پێم خۆشه به‌شدار بم له‌و مه‌راسیم
و نمایشانه‌دا، ئه‌وه‌ش تام و چێژێکی تایبه‌تم ده‌داتێ له‌وه‌ی که
ڕۆژانه سه‌رقاڵم پێوه‌ی.
پیشانگاو نمایشی ترم بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له پارکێکدا
پێشانگایه‌ک بکرێته‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێک بۆ من تازه بو و چرکه ساتی
زۆر خۆشی پێبه‌خشیم.
هونه‌رمه‌نده‌کان هه‌وڵیان دابوو وورده‌کاریه‌کانی ژیان و دیارده‌کانی
رۆژانه له ناو هونه‌ره‌که‌یاندا به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه‌و به شێوه‌یه‌کی
ڕاسته‌وخۆ بینه‌ر وابه‌سته‌ی کاره‌کانیان بکه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه
دانان و جێگیرکردنی ئه‌و پێشانگایه له‌ناو سروشتدا، په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئێمه‌و سروشتی زیاتر به‌رجه‌سته‌ده‌کرده‌وه و هارمۆنیه‌کی ناوازه‌ی
پێده‌به‌خشین.
ئه‌و
که‌لوپه‌لانه‌ی زۆربەی هونەرمەندان به‌کاریان هێنابوو فڕێدراوی ناو
زبڵدانه‌کان بوون، تا دوباره نه‌ک ته‌نها که‌ل و په‌لی ئاسایی لێ‌دروست
بکه‌ن به‌ڵکو بیکه‌نه هونه‌رێک که ڕۆژانه خه‌ڵک تام‌و چێژی لێببینێت
و سروشتیش پاک بکه‌نه‌وه له‌و که‌لوپه‌له زیان به‌خشانه..
(گوڵی ڕه‌ش) ناوی ئه‌و ژنه‌بوو به ڕاوه‌ستاوی و دڵخۆشیه‌که‌وه له
ناو پارکه‌که‌دا له لایه‌ن نیانه‌وه له تایه‌ی کۆن دروستکرابوو
سه‌رنجی خه‌ڵکی زۆر ڕاکێشا بۆ لای خۆی.
(له زبڵدانه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی)، ناوی چه‌ند په‌یکه‌رێک بوو به
هاوبه‌شی له لایه‌ن (نیان مسته‌فا قادر، ئاشنا ئه‌حمه‌د ده‌وله‌ت،
هیبا سه‌عدون) له ته‌خته‌ی کۆن دروستکرابوون، ئەو کارانە هێمایەکی
شیرین بون بۆ به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی له ژیاندا.
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵاڵه رافیع
|