(پشتیوان گوڵپی)ی هێرۆ‌سات، خۆڵ له‌چاوی خه‌ڵک مه‌که!!!
سارا كۆیی
وه‌كو پیشه‌ی رۆژانه سه‌ر‌له به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رێكم به نێو سایت‌و ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان‌داگرت تا بزانم با‌س‌و خواسی ئه‌م دونیا جه‌نجاڵه‌ی له مه‌ر خۆمان چی‌یه!!!؟ هه‌واڵی‌ده‌رباز‌كردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كه مامه ده‌ربازی كرد به كوێ گه‌یشت؟!! ئه‌و بابه‌ته ڕق ئامێزانه‌ش بخوێنمه‌وه كه له سه‌ر ڕووی زۆربه‌ی رۆژنامه‌و سایته‌كوردی‌و بیانی‌یه‌كان به‌نوكی‌خامه‌ی نوسه‌رو قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته به ئه‌مه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م چه‌ته‌ره‌یان كردوه، ڕق ئه‌ستوری‌و بێزاری جه‌ماوه‌ر جگه له كاسه لێس‌و سمسار‌و ده‌ڵاڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له‌و سه‌فقه پڕ له خیانه‌ت كارییه‌ی ئاغاكه‌ی پشتیوان-گوڵپی ده‌ر هه‌ق به خوێنی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌كردی!! شه‌قامی كوردی دووچاری شۆك‌و نائومێدی كردوه‌و به خیانه‌تێكی هاوشێوه‌ی ساڵانی‌مامه‌ی جووتێ شه‌ش،له فرۆشتنی كه‌ركوك‌و هێنانی پاسدار‌و كۆپته‌ره‌كه‌ی بناری قه‌ندیل‌و ته‌سفیه كردنی‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات‌و ڕۆله‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات،تا ده‌ست ماچ‌كردنه‌كه‌ی سه‌نعان قه‌ساب و‌جرت‌و فرتی بۆ لای ئه‌ردوغان‌بۆ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ بۆ كوردانی باكوور هتد..، بزمارێكی تری له تابوتی عه‌رشی خۆی دا‌و لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه فاسیدو بێ ئابڕووه‌ی فاسد تر‌و ڕه‌ش تر كرد!! پشتیوان‌گوڵپی‌تووتیه‌كه‌ی داده هێرۆ له‌و هه‌موو كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی‌یه‌ی‌جه‌لال به سه‌ر گه‌لی كوردی هێناوه‌و ئێستاش لێ‌ی به‌رده‌وامه، رۆژێك زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد‌و نه پرژا دوو دێر نوسین له سایتێك یا رۆژنامه یه‌ك بڵاو بكاته‌وه له‌یلاعه‌لی هاوكاری به‌و ده‌رده‌یان برد نه‌هات پیمان بڵێ راستی ڕووداوه‌كه چلۆن بوو!!نه‌مان بینی له جیاتی مامی خه‌ڵه‌فاو داوای لێبوردن له كورد بكات،كه‌چی به ڕووێكی قایمه‌وه هاتوه له جیاتی عه‌لی باپیر داوای لێ بووردن له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات ،چونكه عه‌لی باپیر گوتویه‌تی ( كه نه‌توانین‌به‌چه‌ك هاوكاری‌براكانمان بكه‌ین‌له غه‌ززه با هاوسۆزیان بین ) گوڵپی هاتوه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی (ع.باپیری ) كردۆته هه‌وێنی باسه‌كه‌ی‌و فرمێسك بۆ برا كورده‌كانی هه‌ڵده‌ڕێژێت كه‌گوایه ئێستا له ژێر ڕه‌حمه‌تی موشه‌كه‌كانی حه‌ماس‌دا‌ن له ئیسرایل ژیانیان لێ تاڵ بووه!!
فاشیه‌تی ئه‌و بێژه‌ره فاشیله هیچ كه‌متر نیه له‌فاشیه‌تی عه‌ره‌بی به‌عس‌و تۆرانی‌و نه‌وه‌كانی ئه‌تا‌تورك به‌چه‌كانی خومه‌ینی، كه هه‌مبه‌ر به كورد هه‌یانه!! ئاخر كه سێك به‌خۆی بڵی رۆشنبیر‌و ناوی رۆژنامه‌نوسیش له پاشكۆی ناوه‌كه‌ی خۆی دا بنێت،ئه‌خلاقیه‌ن ئه‌ركێكی قورسی له سه‌ر شان ده‌بێت‌كه‌بێ ئینحیاز‌و بێ لایه‌نی‌یه له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نداری مرۆڤایه‌تی‌له به‌ر چاو بگرێت. به بڕوای گوڵپی له به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه‌له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن‌و زۆربه‌یان سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس‌ن ئیدی قه‌تڵی پیر‌و ژن‌و منداڵ حه‌ڵاڵه‌وهاوسۆزی‌بۆ ئه‌وان تاوانه!! به ده‌ستوری مامه كه نه‌فیر‌عامه‌كه‌ی1995بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌و‌دیو‌ی ده‌ركرد‌بوو چونكه لێ‌ی باڵا ده‌ست نه‌بوو . منیش ده‌پرسم ئه‌رێ‌چما پشتیوان داوای لێبوردنی له‌و كوردانه‌ی ئه‌و به‌رنه‌كرد ؟ ئه‌وساله شاشه‌كه‌ی كورستاتبۆ نه‌ی گووت: برای كوردم له هه‌ولێر ئه‌وه من نیم مامه‌یه پێم ده‌ڵێت نه‌فیر عامه‌كه بخوێنمه‌وه! ئه‌مڕۆ هاتوی فرمێسك بۆ ئه‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه‌كورده هه‌ڵده‌رێژێت به گۆته‌ی گوڵپی‌گوایه له ژێر ئاگری موشه‌كی‌حه‌ماس‌دا ده‌ژین!!؟ وه‌ك ئه‌وه وایه عه‌ینه‌كه ڕه‌شه‌كه‌ی مامه‌ی له چاو كردبێت‌و ئه‌و رووباره خوێنه نابینێت كه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌گشتی‌و غه‌ززه به‌تایبه‌تی‌تێیدا ده‌گه‌وزن‌و بوونه‌ته خوراكی تانك‌و‌تۆپ‌و فرۆكه‌ی فسفۆڕ هاوێژی ئیسرائیل‌كه ده‌ست له‌خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌ش ناپارێزیت! سه‌رباری ئه‌و گه‌مارۆئابورییه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه!سه‌ربازێكی جوو یان توندڕه‌وێكی حه‌ماس بكوژرێت بۆ من مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه‌به‌ڵام خه‌ڵكی سڤیل بۆ!؟؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌مووشمان نا زۆربه‌مان لوئه‌ی ئه‌و منداڵه روح‌سوك‌و بێ تاوانه‌مان له شاشه‌كانی تیڤی بینی كه به چه‌كی فۆسفوڕی هه‌ردوو چاوه‌كانی له ده‌ست دا‌بوو یان ئه‌و كۆرپه بێ نازانه‌ی كه له باوشی دایكه جگه‌ر سوتاوه‌كانیان‌دا جه‌سته‌ی ناسكیان خه‌ڵتانی خوێن كرا‌بوو!! یان‌گوته‌و فرمێسكه‌كانی ئه‌و پیاوه پیره‌سه‌رو ریش سپی‌یه !!كام‌ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ له ئاستی دا بێ ده‌نگ بمێنێت!!؟
چ ویژدانێكی زیندوو ڕاناچڵه‌كێ !؟ مه‌گه‌ر هی بێژه‌ره‌كه‌ی كوردسات‌نه‌بێ!!!ئه‌گه‌ر تۆی هه‌ڵگری بیری چه‌پ‌و ماركسی كه حزبه‌كه‌ت‌سه‌رده‌مانێك بوو به‌مه‌به‌ستی خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك بازرگانی پێوه ده‌كرد، بۆ برای ئه‌فریقی قوله‌ڕه‌ش‌و كۆبا‌و نیكارا‌گوا فرمێسكیان هه‌ڵده‌ڕشت سه‌روتاری رۆژنامه‌و كۆڕو‌كۆبونه‌وه‌كانتان به‌ناوی‌داكۆكی‌له خه‌ڵكی سڤیڵ‌و بێ دیفاع پێ‌گه‌رم ده‌كرد‌ومرۆڤ‌دۆستی‌و مرۆڤایه‌تیتان‌پێ ده‌فرۆشتین، ئه‌مڕۆكه نه‌ده‌بوایه له ڕاست ملهوڕی‌و داگیركه‌ر بێ‌ی‌و دیفاعیان لێ بكه‌یت!!
كه ته‌ڕو وشكیان به‌یه‌كه‌وه سوتاند‌و به‌رده‌وام ده‌ی سوتێنن‌خۆ ده‌بوایه دوو قسه‌ی‌هه‌قیش بۆ ئه‌و لێقه‌وماوانه بكه‌ی كه ئه‌وانیش وه‌ك كورد نه‌چووینه‌ته سه‌ر خاك‌و ماڵی كه‌س به‌ڵكو وڵاتیان لێ داگیر‌كرایه داوای ئازادی‌و ژیانێكی سه‌رفراز ده‌كه‌ن.كاكی بێژه‌ر وا تێ نه‌گه‌ی منیش له تایه‌فه‌ی عه‌لی باپیرم یان ئیسلامییه‌كی توند ڕه‌و بم نا قه‌ت وا بیر نه‌كه‌یته‌وه، من كوردێكی نه‌ته‌وه‌ییم به‌ڵام هه‌رگیز فاشیستانه بیر ناكه‌مه‌وه، به مه‌رگی ژن‌و پیر‌و منداڵی فه‌ڵه‌ستین بگره منداڵی جوله‌كه‌ش هه‌رگیز خۆشحاڵ نابم ، ئه‌گه‌ر چی‌ساڵه‌هایه به ده‌ستی عه‌ره‌ب‌و تورك‌وفارسی فاشیست قه‌تڵ‌و عامی گه‌له‌كه‌م به هاوكاری زۆڵه‌كوردپیاده ده‌كرێت ،به‌ڵام رێگا به‌خۆم ناده‌م وه‌كه تۆ بیر بكه‌مه‌وه. تۆش هاتووی داخی دڵی خۆت‌به‌رامبه‌ر به‌حزبی ئیسلامی‌و عه‌لی باپیرهه‌ڵده‌ڕێژی كه‌له سه‌ر حسابی ئه‌و هێرشه وه‌حشیگه‌ریه‌ی سوپای داگیركه‌ر به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا ئه‌نجامی ده‌دا،تۆی به‌ناو رۆژنامه نووس له گوێ‌ی گایا خه‌وتووی !ئه‌گه‌ر نا ده‌تزانی‌ته‌واوی دنیا به جوله‌كه‌كانی به‌ریتانیا‌و نه‌رویژو روسیاشه‌وه هاو‌خه‌م‌و هاوسۆزی ئه‌و كه‌رته‌ن كه پێی ده‌گوترێت غه‌ززه دوو هه‌فته‌یه له ژێر ڕه‌حمه‌تی ئاگر‌و ئاسن‌و فۆسفۆڕی سوپایه‌كی داگیر كه‌ر‌دان!! بۆیه ده‌بێت من له جیاتی تۆ داوای لیبوردن له خه‌ڵكی سڤیڵی غه‌ززه‌و هه‌موو ئازادیخوازێكی دنیا بكه‌م،پێیان بڵێم ئه‌و شه‌كره‌ی گوڵپی شكاندی ته‌نها گوزارشت له ڕای خۆی ده‌كات نه‌وه‌ک هه‌موو میلله‌تی كورد!!
١١\١\٢٠٠٩ له‌نده‌ن
|