په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٩\٢٠١٥

پڕۆژەی سیستەمی یەکگرتنەوەی بانکەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان.

 

یوسف خەلیل، شنۆ عومەر

بەڕێزان..
وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی ھەرێم.
بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆرییەکانی ھەرێم.
سەرجەم بانکەکانی ھەرێم.
دەزگاکانی راگەیاندن.

بابەت: پرۆژە.


لە ژێر دروشمی (بانک دەکرێت سیستەمێکی لەبارتر لەخۆ بگرێت بۆ حکومەت و ھاوڵاتی) لە پێناو گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان حکومەت و ھاوڵاتی و گەڕاندنەوەی داھات و نەمانی گەندەڵی و ماندونەکردنی ھاوڵاتی ،پێمان باش بوو ئەم پرۆژەیە بخەینە بەر دیدەی ھەموو لایەک تا بە ھەموومان سیستەمی یەکگرتنەوەی بانکەکان و بەستنەوەیان بە دنیاوە بخەینە بواری جێ بەجێ کردنەوەوە.. بە بەئەنجام گەیاندنیشی ژیان دەگەڕێتەوە بۆ بانکەکان و متمانە لای ھاوڵاتی دروستدەکاتەوە ..


بە ھیوای ئەوەی بە ھەموومان بتوانین خزمەتیک بە وڵاتەکەمان بگەیەنین..


کوردستان ماڵێک بۆ ژیان.


بانک، دەکرێت سیستەمێکی لەبارتر لەخۆ بگرێت بۆ حکومەت و ھاوڵاتی.


بانک وەک دەزگایەکی بازرگانی:

بانک وەک دەزگایەک بەکاردەبریت بۆ کۆکردنەوە و پارێزگاریکردنی داھاتی بازرگانان و وەبەرھێنەران بەمەبەستی کۆکردنەوەی سامان و بازرگانیکردن و زۆربوونی سامانەکانیان و بەرەو پێش چوونی پڕۆژە بازرگانی و خزمەتگوزارییەکان ..

• بانک وەک دەزگایەکی ئابووری:

بانک وەک دەزگایەک بەکاردەبرێت بۆ پێدان و کۆکردنەوە و پارێگاریکردنی داھاتی ھاوڵاتی وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانی رۆژانە کە مانگانە وەک مووچە پێیان دەدرێت لە پاداشتی رەنجی کاری رۆژانەیان لە کارگە و دەزگا میرییەکان ..

• بانک وەک دەزگایەکی میری:

دەوڵەت بە پێی یاسا تەنھا دەسەڵاتە بۆ بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و دابینکردنی بژێوی ژیانیان لە رێی خستنە سەر کار و دۆزینەوەی کار بۆ ھەر تاکێکی کۆمەڵگا لە رێی دەزگا خزمەتگوزارییەکانەوە و کۆکردنەوەی داھاتیان لە رێی بانکە میرییەکانەوە ..

* بانک وەک دەزگایەکی تایبەت:

لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و ئەو وڵاتانەی بڕوایان بە دیموکراسی و سەرمایەی ئازاد ھەیە رێخۆشکەربوون بۆ ئازادبوونی سیستەمی بەڕێوەبردن ، بازرگانانیش وەک جۆریک لە پیشەکەیان دروستکردنی بانک یان کردە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ زۆربوونی داھاتیان لە رێی بازرگانیکردن بەو سامانەی لە بانکەکاندا ھەن و پێدانی قەرز بۆ فەراھەم کردنی پرۆژە ھەمە چەشنەکان ..

* دیموکراسی وەک سەرچاوەی ھێز:

دیموکراسیەت بووە سەرچاوەیەکی بەھێز بۆ بازرگانان و پەلھاویشتنی چالاکیەکانیان بەشێوەیەک کە بانکە تایبەتیەکان پێش بانکە میرییەکان بدەنەوە لە ھەموو روویەکی پێشکەوتنەوە بەشێوەیەک لە ئێستادا دەتوانرێت لە رێی تەکنەلۆژیاوە لە ھەر کوێیەکی دنیابێت ئاڵوگۆر بە سامانەوە بکرێت و جوڵەی پێبکرێت ئەمەش بووە سەرچاوەیەکی بەھێز بۆ زۆربوونی قازانج و بەرەوپێش چوونی پرۆژە بازرگانیەکان لە سەرانسەری دنیادا ..

* حکومەت وەک سەرچاوەی بنیاتنانی کۆمەڵگا:

یاسا و سیستەمی بەڕێوەبردن لە دەسەڵاتەوە دێتە خوارەوە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا ، بۆحکومەت نەیتوانی پێش بازرگانان کەوێت و ئەو ھەنگاوە بنێت ..لە کاتێکدا خۆی سەرچاوەی فەراھەم کردنی سیستەمی دیموکراسی ئازادبوونی کۆمەڵگایە ؟ بەڵام بازرگان وەک کەس کاردەکات بۆ زۆربوونی داھاتەکەی، بەڵام دەوڵەت وەک گشت کاردەکات بۆ بەڕێوەچوونی سەرجەم بوارەکانی ژیان و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیەکانی ، بانکی حکومیش وەک یەکێک لە کایەگرنگەکانی داھات و بازرگانی و بژێوی خەڵک بەگشتی وەک پێویست ھەنگاوی نەناوە ..

* تەکنەلۆژیا وەک سەرچاوە:

تەکنەلۆژیا گوندێکە ھەموومان کۆدەکاتەوە ،بێگومان سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگە بۆ کۆکردنەوەی ھەموومان لەھەر شوێنێکی دنیا بێت بۆ ھەر بوارێکی ژیان ، دەکرێت بانکە حکومییەکانیش لە رێی سیستەمی ژمێرکاری یەوە سوود لە تەکنەلۆژیا وەربگرن و سەرجەم بانکەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان حکومی و کەسی پێکەوە ببەستن بە مەبەستی خزمەتکردنی خەڵک و ھەڵکشانی بازرگانی و بەرزبوونەوەی داھاتی خەڵک و کەمکردنەوە و نەھیشتنی یەکجارەکی گەندەڵی و کارئاسانی بۆ خەڵک و نەمانی قەرەباڵغی و نارەزایی ..

* کاریگەری ئەم ھەنگاوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار:

- پێکەوە بەستنەوەی بانکەکان ناوخۆ و دەرەوە و تایبەت و گشتی ..
- دروستبوونی متمانە لە نێو کایەکانی کۆمەڵگا ..
- زۆربوونی و داھات و سەرلەنوێ بەکارھێنانەوەی ..
- کەمکردنەوەی بێکاری فەرمانبەر و سەرقاڵکردنیان..
- نەمانی گلەیی و گازندە و گەندەڵی کارگێڕی ..
- بنیاتنانی کۆمەڵگا و کردنەوەی بە رووی دنیادا ..

* کاریگەریی ئەم ھەنگاوە بۆ لایەنی دووەم (ھاوڵاتی):

- دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی دارایی خۆی ..
- دڵنیابوون لەپارێزگاری و زۆربوونی داھاتەکەی ..
- لە ھەر شوێنێکی دنیا بێت دەتوانێت سوودمەند بێت ..
- کاری بە نۆبەگرتن و قەرەباڵغی و ماندووبوونەوە نامێنێت ..
- بە تەنھا کارتێک چەندی بوێت یا چەند دابنێت کاری رایی دەبێت ..

* پێویستە چی بکرێت:

پەیڕەوکردنی سیستەمی ژمێرکاری بە ھەماھەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ بەستنەوەی بانکەکان چ میری و چ تایبەت و دانانی ئامێری تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕکرنی دراو لە شوێنە گشتیەکان لە ناوخۆدا بۆ کارئاسانی ھاوڵاتیان و کردنەوەی خولی تایبەت بۆ فەرمانبەران و راھێنانیان لە رێی کەسانی بە ئەزموون و رێنمایی تایبەت بدرێتە ھاوڵاتی تابتوانیت مامەڵە بەم سیستەمەوە بکات ئەمەش بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی میدیادا ..


* دروستبوون و سەرھەڵدانی گرفت:

ھێنانەکایەی ئەم خزمەتگوزارییە کۆمەڵک گرفت لە ئەنجامی بەکارھێنانیدا دێنێتە ئارا بەڵام بەبەردەوامبوون و ھەوڵدان و بۆ چارەسەرکردنیان و بە دەنگەوەھاتنی خەڵک کێشەکان بەرەو کۆتایی دێن ..

* دەبنە گرفت بۆ بانکەکان:

- کەمکردنەوەی فەرمانبەر و دابەشکردنیان بۆ شوێنی پێویست ..
- ئەم سیستەمە راھێنانی بەردەوامی فەرمانبەرانی دەوێت تا زانیاری پەیدا بکا و رابێت لەسەر کارەکەی ..
- ئەم سیستەمە ئارامی و بەردەوامی دەوێت تا متمانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی پەیدا دەکات ..
- بۆ سەرکەوتنی پێویستە حکومەت پەیوەست بێت بە پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا تا متمانە لای ھاوڵاتی دروست بێتەوە ..

* دەبنە گرفت بۆ ھاوڵاتی:

- نەبوونی شارەزایی سیستەمی ئەلەکترۆنی ..
- سەرلێشێواوی سەرھەڵدەدات لای ھاوڵاتی ..
- ترسی نەمانی پارە یا فەوتاندن نەھێڵرێت ..

* چی بکرێت باشە بۆ فەرمانبەری بانک:

- پێویستە ئەرکی فەرمانبەرانی بانک لەبەرچاوبگیرێن لە رووی مادی و مەعنەوییەوە بەپێی مەترسی کارەکانیان..
- پێویستە خولی تایبەت بکرێتەوە بۆ فەرمانبەرانی بانک ..
- فەرمانبەرانی بانک رێنمایی بکرێن تا خزمەتگوزاری پێشکەشی ھاوڵاتی بکەن ..


* چی بکرێت باشە بۆ ھاوڵاتی:

- ھاوڵاتی رابھێنرێت کە داھاتەکەی پارێزراودەبێت ..
- ھاولاتی ھۆشیاربکرێت تا داھات ھەڵبگرێت بۆ تەنگانە ..
- ھاوڵاتی رێنمایی بکرێت کە دەتوانێت داھاتەکەی جوڵە پێبکات ..
- ھاوڵاتی ئاگادار بکرێت کە قازانج دەچێتە سەر داھاتەکەی ..

قازانج بۆ لایەنی پەیوەندیدار:

- دروستبوونی متمانە ..
- زۆربوونی داھات و بەکارھێنانەوەی ..
- نەمان و کەمکردنەوەی گەندەڵی ..
- نەمان و کەمکردنەوەی گلەیی و گازندە ..
- نەمانی قەرەبالغی و ھێووربوونەوەی بانکەکان ..
- توندوتۆڵبوونی ئاسایشی بانکەکان ..

قازانج بۆ ھاوڵاتی:
- دروستبوونی متمانە ..
- نەمانی نۆبە و قەرەباڵغی بۆ وەرگرتنی پارە ..
- نەمانی یەک شوێنی دیاریکراو بۆ راکێشانی پارە ..
- کەڵەکەبوونی سامان و بەکارھێنانی لە پڕۆژەدا ..


ئێمەی کورد خاوەنی خاک و وڵاتین، بە کوردی دەدوێین و بەردی بناغەی بنیاتنانی ژیانین لە کوردستان.


بیرۆکەی پڕۆژە
یوسف خەلیل - سەرۆکی خەزنەدارانی پێشکەوتوو، شارەزا لە بواری بانک
شنۆ عومەر - خەزنەدار، شارەزا لە بواری بانک
١٨\٨\٢٠١٥ - سلێمانی

 

ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک