په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠١٢

پیرۆزە لە ئازادییخوازن.
 


بە پێی هەواڵەکانی نێو دەزگا فەرمییەکان بە تایبەتییش لە لایەن چەند ئەندام پەرلەمانێکەوە راگەیاندرا کە ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای (پاراستنی پیرۆزییە دینییەکان) کە خوێندنەوەی یەکەمی لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ کرابوو رەتکرایەوە. هەر بە پێی هەواڵەکان وا مەزەندە دەکرێ لێژنەکانی دیکەش رەتی بکەنەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکرێ یان لە باشترین باریدا لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدان کە ئایا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێ یان بە یەکجاریی رەت بکرێتەوە.

بێگومان ئەوە بەرهەمی ئەو ناڕەزایەتییە بەرفراوانەی تێکڕای ئازاییخوازانە کە لە چەند رۆژی رابردوو دژ بەو پڕۆژەیە یاسایە لە پێناو رێگرتن لە بەرتەسکردنەوەی ئازادیی دەربڕین ئەنجام دران بە تایبەتییش کۆششەکانی (کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادیی رادەربڕین) رۆڵێکی گەورەی گێڕا لە یەکگرتن و هاندانی ئازادییخوازان و وەستانەوە بە رووی ئەو پڕۆژە یاسایە کۆنەپەرست و سەرکوتکەرە.
 


١٤\١٠\٢٠١٢

ئەمڕۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک