په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٨\٢٠١٥

راگەیەندراوى فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی:

پشتگیریی لە خۆپیشاندەران دەكەین و داخوازییەکانیان بە رەوا دەزانین.
 


وەختێك لە كۆمەڵگەیەكدا ناعەدالەتی‌و گەندەڵی خەمساردى سیستمی حوكمڕانی و شکستى سیستمى ئیدارى مەرکەزى دەگاتە ئاستی هەڕەشەكردن لەنەهێشتنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاوو كارەباو سووتەمەنی‌و رێگەوبان، لەوكاتەدا خۆپیشاندانی لە ناکاو لانیكەمی هەڵوێستی چین و توێژەكانی خەڵكە بەرامبەر بەو بارودۆخە ناهەموارەو پێویستە حكومەت خۆپیشاندان وەك هێماو ئاماژەیەك بۆ شكستی ئیدارى خۆی لەبواری دابینكردنی ئەو خزمەتگوزارییە سەرەكیانەدا سەیربكات، نەك هێزی لە رادەبەدەر لەدژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنێت‌و پێیوابێت دەتوانێت بەو شێوازە نا مەدەنی‌و توندوتیژە كێشەكان چارەسەر بكات.


ئێمە وەك فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پشتگیری لە خۆپیشاندەران‌و داخوازییە رەواكانی هەریەك لە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی (رانیە، دەربەندیخان، چوارقوڕنە، سەیدسادق، كفری، عەربەت، قەڵادزە، چەمچەماڵ و خورماڵ و... هتد) دەكەین ‌و نابێت لەژێر هیچ پاساوێكدا تەقە لە خۆپیشاندەران بكرێت يان ئازارو ئەشكەنجة بدرێن، هاوكات پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر هەر پۆلیسێك بكرێت كە هێزی لە رادەبەدەر لە دژی خۆپیشاندەران بەكاردەهێنێت.

ناوی رێکخراوەکانی فیدراسیۆن:


- پەیمانگەی کوردی بۆ ھەڵبژاردن
- رێکخراوی وادی
- رێکخراوی گەشەپێدانی چالاکی لاوان
- رێکخراوی ھاریکاریی یاسایی ژنان
- ریکخراوی ئاران
- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسیء مافی مرۆڤ
- رێکخراوی دەستپێشخەری کومەڵی مەدەنی
- ریکخراوی ئاشتی مەسیحی
- رێکخراوی رێژوان
- رێَکخراوی داکۆکی لە ماف


٣\٨\٢٠١٥
halsho_985@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک