په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١١

پۆستە ئاسایشییه‌کان و کێشەکانی لە هەرێم و عێراقدا.


محەمەد ئەحمەد   


پاراستنی وڵات و گیانی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاسایش بۆیان لە ئەستۆی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگرییە، بۆیە هاوڵاتییان بایەخێک و رێزێکی تایبەت لە هێزەکانی بەرگرییکه‌ری گیانی ئەوانە دەگرن، بەڵام جگە لە هاوڵاتییان، حیزب و پێڕە دەسەڵاتدارەکانی ناو حکومەت بایەخێکی زیاتر دەدەن بەو هێزانە کە هاوڵاتییان رێزیان لێدەگرن و بەڵکو لەوە زیاتریش کە هەر بۆ بەدەستهێنانی پۆستێکی ئاسایشیی لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کێشەی لەسەرە، وەک دەزانرێ لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی مالیکی وەکو سەرۆکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاکو ئێستا هەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ بێ وەزیرن و ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ململانێ و خواستێکی زۆر هەیە لەسەر ئەو دوو پۆستە لە نێوان لیستە براوەکانی پەرلەمانی عێراق ، جێی گوتنیشە کە لە خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا هەمیشە کێشەی سەرەکی ئەو خوولە بووە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو دو پۆستە و بەڵام لە سەرجەمیاندا وەزارەتی ناوخۆ بۆ لیستە شیعەکان بووە بە حوکمی ئەوەی ئەوان زۆرینەی پێکهاتەی عێراقن و دواتر وەزارەتی بەرگری بۆ لیستە سوونەکان بووە، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە کاییەوە ، ئەگەر ئەوان مەبەستی خزمەت کردن و باشتر کردنی باری ئاسایشیی وڵات و هاوڵاتییان بێت بۆ پێداگرییەکی بی کۆتایی دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەو دوو پۆستە ، مەگەر نازانم ئەوان زۆر بەپەرۆشی باری ئاسایشی هاوڵاتییان بن بۆ ئەوەی گیانیان بپارێزن، ئەگەر واش بووایە هەڵبەتە لە دوای داگیرکردنی ‌عێراقەوە ئەو هەموو خەڵکە نە دەکوژران.

جگە لە عێراق لە هەرێمی کوردستانیش کێشەی یەکگرتنەوەی هەردوو دەزگاکانی ئاسایش و دەزگای زانیاریی کە سەر بە (ی.ن.ک)ـە و دەزگای پاراسشتن کە سەر بە (پ.د.ک)ـە بوونی هەیە. بۆ نموونە لە شارۆچکەیەکی وەکو خورماتوو کە ناوچەیەکی کێشەلەسەرە و ده‌بوایە گەلی کورد بەهەموو هێزێکییەوە یەکگرتوو بوایە لەم ناوچەیە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و ئاسایش و دەزگای هه‌واڵگریی کە سەر بە حکومەتی ناوه‌ندیی بەغدان، پێشمەرگە و فریاکەوتن و دو بارەگای ئاسایش لە خورماتوو بوونی هەیە کە دانەیەکی ئاسایشی سەر بە حیزبی (ی .ن. ک) و ئەوی تریان ئاسایشی سەر بە (پ.د.ک) . سەرەڕای هەموو ئەو دەزگا و هێزە بەرگرییکه‌رانه‌ گیانی هاوڵاتییان له‌ مه‌ترسییدایه‌ و پێشێلکارییه‌کی ئاسایشیی زۆر لەو شارۆچکەیە هەیە . بەڵام من لێرە پێشنیار دەکەم بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو دەزگای ئاسایشی هەریمی کوردستان و هەردوو دەزگای زانیاری و پاراستن کە بۆ پاراستی گیانی هاوڵاتییان مووچەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ دەدرێت یەکبگرن و یەک بەرپرسیان هەبێت کە مەبەست و ئامانجی ئەوان تەنها پاراستی هاوڵاتییانە.

لە کۆتاییدا دەلێم هێزە ئاسایشییه‌کان رابەری زۆرینەی کودەتاکانی وڵاتان بوونە، بۆیە هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی هێزێک و دەزگایەکی هه‌واڵگریی تایبەت بە خۆی دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەو حیزبە دەسەڵاتدار بێت لەو وڵاتدا هەوڵی زۆرکردنی لایەنگرانی خۆی دەدەات لە ریزی هێزە ئاسایشییه‌کان پۆستیکی باڵاتریان هەبێ.

 

خورماتوو

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک