دیداری نێوان به‌رپرسی به‌شی سیاسی و نێۆنه‌ته‌وه‌یی پاڵۆێزی دانیمارک له وڵاتی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
رێکه‌وتی 12ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی ، به‌رامبه‌ر به 1،2،2008 به‌رێز کاک عاره‌ف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان سه‌ردانی باڵۆێزخانه‌ی وڵاتی دانیمارک له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کرد، له لایه‌ن خانمی یانه یۆرگه‌نسه‌ن به‌رپرسی به‌شی سیاسی و نێۆنه‌ته‌وه‌یی پاڵۆێزی دانیمارک له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا،
له‌و دیداره‌دا که یه‌ک کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک عارف باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان به گشتی و کورده‌کانی بنده‌ستی ئێران وپێشێلکاری یه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران باسکرا، کاک عارف له درێژه‌ی باسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله گرتن و ئیعدامانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێیت،
خانمی یانه یۆرگه‌نسه‌ن وێرای به داخ بوون له‌و کاره‌ساتانه، پێشنیاری به کاک عارف کرد که کورده‌کان پێویسته له‌گه‌ڵ رێکخراوانی مافی مرۆڤی جیهانی زیاتر له پێوه‌ندیدا بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و جۆره ڕووداو و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردا دێت زیاتر جیهان ئاگادار که‌نه‌وه،
کاک عارف داوای کرد له وڵاتی دانیمارک که وه‌ک هه‌میشه دۆستی کورد بوون، هه‌روا به‌رده‌وام بن له پشتیوانی گه‌لی کورد، هه‌روه‌ها داوای له وڵاتی دانیمارک کرد که به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌تییدا نه‌خشی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆیان بنۆێنن،
پاش شرۆڤه کردنی چه‌ندین بابه‌ت له هه‌ردولاوه،له که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه دوای یه‌ک کاتژمێر کۆتایی به دیداره‌که هات،له لایه‌ن خانمی یانه یۆرگه‌نسه‌ن به‌ڕێز باوه‌جانی به‌گه‌رمی به‌ڕێکرایه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org
|