په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٥

قەیرانی هەست!!!

حەمید عەزیز    

هیچ شتێک هێندەی هەستی مرۆڤ جوان و پیرۆز نی یە ئاگاداربن لەمرۆڤی بێ کەڵک و بێ وەفادا بەکاری مەهێنن.

ژنێک لەداخی مێردەکەی فەیس بوکی کردوە بەئەلبومی وێنەکانی بۆیە خۆی زۆر پێ هەرزان بوو.

ئەو پیاوانەی بەژنی خەڵکیی دەڵێن ماشەڵات لێبێت جوانی کەم ڕەوشت و کەم هەستن خۆیان ژنەکانیان شاردۆتەوە.

ژنە بێ ئابڕوو بێ شەرمەکان هەرگیز پیاوی بەڕوشتیان خۆش ناوێت پێیان دەڵێن ترسنۆکن.

ژنێک بۆ ئەوەی پیاوەکەی توڕە بکات گیانی خۆی نیشانی ڕێبواران دەدات.

ژیریی و سەرچاوەی عەقڵ نیشتمانێکن مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنن کەسە ڕۆح جوانەکانیش لەناو هەزاران ژاوەژاوی کارخاناندا هەست بەتەنهایی دەکەن.

 
ئەمڕۆ سەردەمی کەمی هەست و کەمی گوێ گرتن و کەمی گوتاری جوان و نەبونی ڕەفتاری بەرزو کاڵ بونەوەی خۆشەویستی و نەفرەت کردنی پێکەوە ژیانە بچوک بونەوەو کەمیی مرۆڤەکانە لەئاست ئابوری و تەکنەلۆجیاو شتومەکی مادی دور لەهەستە ڕۆحی یە جوانەکان کات دەگوزەرێنین ناومان ناوە ژیان.

 
قەیرانی هەست بەواتایەکی تر بێ ڕێزی و گوێ نەدانە بەیەکترلەڕوی ئەمەکداری و دڵسۆزی بۆ یەکترو جوانی ڕۆحەکان و ناخی مرۆڤ کەخۆی لەبنەڕەتدا ئاڵتونێکە بەرزترین نرخی هەیە لەسەر گۆی زەوی بۆیە ئێستاو ئەم سەردەمە دور لەڕێزگرتن دور لەمەحەبەت و گیانی کەسایەتی و هاوڕێیی بەرک و کینەیەکی زۆرەوە ژیان تێدەپەڕێنین کەزیندانێکی گەورەیەو ناومان ناوە ژیان.

 
قەیرانی هەست نزیکمان دەکاتەوە لەژیری و گێلی مرۆڤەکان خۆیان بۆیە دەمانباتە ناو باسێکیتر بەڵام نزیکە لەم بابەتەمانەوە بۆ نمونە:


ژیری یەکێکە لەهەستە گرنگەکانی مرۆڤ بۆیە کەسی ژیر بەدرۆ ناڕەحەت نابێت خۆی لەو درۆیە بەگەورەتر دەزانێت و گوێی پێ نادات یان وای دادەنێت کەسی بەرامبەر کەدرۆی بۆ دەکات نەخۆشی دەرونی هەیەو ئاسایی وەری دەگرێت.


ژیری پلەو جوانی هەیە یەکێک لەو پلە جوانانەی ئەوەیە کەهەست و خاوەندارێتی دەبەخشێت بەکەسەکە خۆی هەروەکو بزانیت لەچ کات و شوێنێکدا چی دەکەیت .؟. بۆ وێنە تۆ کاتێک ژیریت وەکو نوسەر کەنەتەوەکەت لەخۆش گوزەرانی و دەوڵەمەندیدابن ئەوکات کتێبێک چاپ دەکەیت و بیخەیتە بازاڕەوە بەدڵنیایی یەوە کڕیاری زیاتر دەبێت لەوەی کەبەپێچەوانەوە بێت و قات و قڕی و برسێتی خەڵکیی گێژی دوای نان بن نەک وشە.


ژیری ئەوە نی یە کەتۆ لەتەمەنی گەورەییدا قەدرو ڕێزی ژیان و دەوروبەری بزانیت لەڕاستیدا ژیری پێش کامڵ بوونی تەمەنە گرنگ نی یە کەتۆ لەتەمەنێکی بەرزدابیت و ژیربیت نەخێرو پێچەوانەکەی ڕاستە . گرنگ ئەوەیە لەتەمەنی جوانیدا گرنگی بەشتە ڕۆحی و هەستە ناسک و جوانەکانی ژیانییت بدەیت وەکو عەشق و پێکەوە ژیان ، بۆیە کاتی زۆرت لەبەردەستدا دەبێت و ژیانی پڕمیهرو جوانی و خۆشگوزەرانی دەبەیتە سەرو بەختەوەردەبیت بۆیە ئەوە ژیری یە نەک ئەوەی پێشوترکەتەمەن و ساتە جوانەکانی کەسێتیت لەدەست ڕۆیشتبێت و دوایی تاقیکردنەوەکانی ژیان و تاڵی یەکانی وانەی فێرکردبیت.

هاودەمێ فەرمووی:

ژنەکەم ئەوەندە درۆ دەکات خۆی توشی نەخۆشی دەرونی بووە.

لەڕاستیدا ژیری چۆن باشەیەو سودی هەیە ئاواو لەهەمان کاتدا بەدبەختیشت پێدەبەخشێت بەڵام ئەگەر ژیریەکەت فڕوفێڵی لەگەڵ بوو دەوڵەمەندت دەکات بەڵام بەختەوەر نابیت ، کەواتە ژیری ڕاستەقینە ئەوەیە کەتۆ مرۆڤێکی سادەو جوان و پاک بیت دوربیت لەدرۆو فڕوفێل و تەڵەکەبازی ژیانیی بەرامبەر خۆت و دەوروبەرت.


زۆر باسی ژیریمان کرد بابێینە سەر گێلێتی یان کەسی گێل ، مرۆڤی گێل ئەو کەسەیە کەهەست بەجوانی یەکانی خۆی ناکات بەوەفا نابێت بۆ بەرامبەرلەڕەفتاردا وەکو گەمژە دەڕوات کەچی لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی دڵپاک و بەریئە.

 
گێلێتی مرۆڤەکان ئەندازەیان نی یە بۆیە مەلایەک لەئاین و دینداریەوە سەیری دنیا دەکات بەهەمان شێوەش سەرمایەدارێک لەپارەوە جیهان دەبینێت کەچی دنیا دەریایەکی بێ بن و هەزاران نهێنی و شتی جوان و پیرۆزو ڕۆحیی تێدا حەشار دراوە.


هەر لێرەوە بەو مەلایە دەڵێین بەهەشت و جەهەنەم ئەوە نی یە کەتۆ بۆمانی باس دەکەیت بۆیە ئەگەر دروستکراوێکی ئەم گەردونە هەبێت زۆر گەورەترە لەپەیڤەکانی تۆ بۆیە جەهەنەم بۆ کەسێک ئەوەیە کەخۆشەویستەکەی هەست و دڵی لای کەسێکیتر تربێت و بەهەشتیش لای کاکی سەرمایەدار پارە زۆری نی یە بەڵکو ئەو قەناعەتەیە کەبەختەوەرت دەکات بەپارەیەکی کەم.

 
ژیری نیشتمانێکە مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنێت کەسە جوانەکانیش لەناو هەزاران ئاپۆڕای هاتوچۆکەراندا هەست بەتەنهایی دەکەن.

 
ژیری ئەوەیە کەنابێت هەموو درۆکانی خۆت بزانیت بۆیە بۆ ئەوەی ئاسودە بژیت بەنهێنی کارەکانت مەکەو مەژی هەموو شتەکانت بازانراوو ئاشکرابن خۆت هەست بەبەختەوەری دەکەیت کاری نهێنی و درۆ گرێی دەرونی و دڵەڕاوکێت بۆ دروست دەکات زەرەر لەژیان و بەختەوەریت دەدات . ژیری ئەوەیە کەدوربیت لەپێچ و پەناو درۆو هەڵەشەیی چونکە مرۆڤ یەکجار دەژی بەهێمنی و ئاشکراو سەربڵندانە بژی خۆشبەخت دەبیت.

 
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک