په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٢\٢٠١٣

قسەیەک بۆ ئێن ئاڕ تى.


هیدایەت ئیبراهیم     


لە راستیدا بەهۆى ئەو فەزا ئیعلامى و هەروەها فەوزاسیاسیەى کە لە هەرێمى کوردستان هەیە زۆرجار هاووڵاتى ئەم هەرێمە یاخود نوسەران و رۆشنبیران ناتوانن تا ئەندازیەک بە متمانەى تەواوەوە بچنە چوارچێوەى کەناڵێک یاخود لایەنێکى سیاسیەوە..روداوە یەک لەدواى یەکەکان و هەروەها سیستمى حکومڕانى و کولتورو دیارە نەخوازراوەکان هۆکارن بۆ دروستکردنى فەزایەکى ناتەندروستى میدیایى لە هەرێمى کوردستان، بەڵام زۆرترینیان مەسەلەى ململانێى خودى هێزە سیاسیەکانى کوردستانن کە بونەتە منداڵدانى پەیدابوونى ئەم بەلێشاو دەزگاو کەناڵو گۆڤارو رۆژنامەو تا دەگاتە سایت و ماڵپەرو پەیجى کۆمەڵایەتى.. بەر لە هەرشتێک سەرهەڵدانى ئەم جوڵەو چالاکیە ئیعلامیانە بۆ ئەوە نیە کە خزمەت بە دۆسیەیەک یاخود بوارێکى کۆمەڵایەتى یان سیاسى بکەن بە ئەندازەى ئەوەى ئامانج یاخود پرۆژەیەکى ترى سیاسى یان ئابوورى تاد.. لە پشتەوەیە..


کەناڵی (ئێن.ئاڕ.تى) کە خاوەن ئیمتیازى کۆمپانیایەکى وەبەرهێنەرى خۆماڵیە.. ئەشێت هۆکارى سەرهەڵدانى پێش هەر شتێک ئامانجێکى ئابوورى یاخود تموحێکى شەخێى بێت. بەڵام لە تەنیشت ئەمەشدا لەماوەى کارکردنیدا جۆرێک هاوسەنگی لە نێوان چالاکیەکان و روماڵو راپۆرت و شێوەى پێشکەشکردنى بەرنامەکانیدا دروست کردووە ، کە بەراورد بە هەندێک ناوەندو کەناڵى دیکە لە هەرێمى کوردستان ئەشێت ئەمە بە پێشرەفتى باشتر تەماشا بکەین... وە ناکرێت بۆ هەر جۆرە چالاکى و بەرنامەیەک ئێمە دەستى تۆمەتى سیاسى یاخود مەغزاى تر بۆ چالاکیەکانى ئەو کەناڵە درێژ بکەین.. ئەوە جگە لەوەش پێویستە هەر جۆرە هێرش و پەلامار و تەنانەت خۆپیشاندانیش دژى هەر کەناڵێک و لە پاڵیشیدا (ئێن. ئاڕ.تى) ئیدانە بکەین..کێشەکە تەنها هەڵکوتانەسەر کەنالێک یاخود سوتاندن ویاخود پەلاماردانى نیە، بەقەدەر ئەوەى کە ئەمە بووە بە جۆرێک لە مۆدێلى سیاسى و کۆمەڵایەتى.. هەموو ئۆباڵەکانى دروستبوونى ئەم فەوزایە ئەخرێتە ئەستۆى میدیاەوە.. کە ئەمەش جۆرێکى ترە لە بەربەست دروستکردن و رێگرى کردن لە سەرهەڵدانى دەنگ و رەنگ و سەداى جیاواز، وە لێرەوە من پێشنیار ئەکەم هەرچى زوتر کەمپینێکى هەمیشەیى بۆ بەرگریکردن لە کەناڵ و پەیامنێرو ناوەندەکانى بینراو رێک بخرێت هەموو کەس و لایەن و توێژێک بەشدارى لە رێکخست و واژووکردنى ئەو کەمپینەدا بکات.

 


hidayatqader@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک