په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

قۆنده‌ره له جیاتی قه‌ڵه‌م

به‌رهه‌می که‌لتوری ئیسلام و کۆمه‌ڵگای به‌ده‌وییه ..!!

ئارام حه‌مه ساڵح 

 

کاتێک که ڕۆژنامه نووس مونته زر ئه لزه یدی له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه وانیدا پێڵاوه کانی گرته سه رۆک کۆمار بوش بۆ هه موو دنیای سه لماند که لۆژیکی هزرو قه ڵه م سه ر به که لتورێکی شارستانی پێشکه وتوو خوازه و که سانی له وێنه ی خۆیشی سه ر به تاریکستانی تێرۆر و توندو تیژین هه ر بۆ یه ش نه یتوانی به چه ند پرسیارێک بوش به گیر بهێنێت و بیخاته ژێر به پرسیارێتیه کی مێژوویی  گه وره وه ..!! کاکی قۆنده ره وه شێن زۆر ده مێکه به دوای شوهره ت خۆده رخستندا ئه گه ڕێ ، سه باره ت به چه ند هه ڵسوکه تێکی گومانلێکراوانه ی چه ند مانگێک له مه و پێش له لایه ن هێزه کانی ئه مریکاوه ده ستگیرکراو دوای چه ند ڕۆژێک لێکۆڵینه وه و به دوداچوون به ره ڵایانکرد ، هه رئه وه نده ی که به ربوو که وته هۆنینه وه و فابریکه کردنی ده یان درۆ و بوختان له ئه شکه نجه دانی فیزیکیه وه بیگره تا سایکۆلۆژی و .... هتد ، نه خیر ئه  مه شی بۆ نه چووه سه روپێی نه چووه ڕیزی پێشه وه ی ڕۆژنامه وانانی عه ره بی وئیسلامی و که ناڵی ئاسمانی ئه لبه غدادیه بۆیه ئه مجاره یان ئه م هه له زێڕینه ی قۆسته وه و قه ڵه م و ده فته ره که ی خسته پێڵاوه کانیه وه و به ئاڕاسته ی بوش هاویشتی ، له لایه ک بۆ ئه وه ی خۆی ناودار بکات و له لایه کیش بۆ ئه وه ی تۆڵه ی گرتنه که ی بسێنێته وه ، ئاخر ناهه قی ناگرم چونکه تۆڵه سه ندنه وه و زه بروزه نگ له که لتوری عه ره بیی به ده و ی و ئیسلامیدا پێشینه یه کی مێژویی هه یه و یه کێکه له توخمه سه ره کیه کانی کۆمه ڵگای به ده وی که ئاینی ئیسلام تێیدا له دایک بووه ، هه ر ئه م که لتوره شه  به ناخی عه ره ب و ئیسلامدا چۆته خواره وه و هه ر ئه وه نده ی بگاته تینیان یان توندوتیژی به کار دێنن و خه ڵکی تێرۆر ده که ن یانیش به وشه ی ناشایسته و ناشارستانیانه  خه ڵکی بریندارو تێرۆر ده که ن ، ئه وه تا که سێکی وه کوو دکتۆر محمود مه شهه دانی که سه رۆکی په رله مانی عێراقه و خۆی به ته یاری سه له فی ئیسلامی له قه ڵه م ده دا ، چه ند مانگێک به ر له ئیستا له گفتوگۆیه کی په رله ماندا له وه ڵامی هه ریه که له دکتۆر فوئاد مه عسوم و حه مید مه جید موسا و خاتوو مه یسون دا پڕبه ده م هاواریکردو وتی ؛ هه ریاسایه ک له گه ڵ شه ریعه تی ئیسلامیدا ناکۆک بێت من به قۆنده ره لێی ئه ده م ، جا که سێک که سه رۆکی په رله مان بێت و هه ڵگری بڕوانامه ی دکتۆرا بێت و ته مه نیشی نزیکه ی 70 ساڵ بێت ، خاوه نی ئه و ئه قڵ و مه نتیقه بێ ...!! ئه ی ده بێ گه نجه کانیان چۆن بن ...!!

 

نه گبه تی ناڵێم ئوممه ی عه ره ب و ئیسلام وه کوو قه ومی قه له مونیان لێهاتووه ، هه رئه وه نده ی یه کێکیان بڵێ – قییق – له سه دان لاوه سه ر ده رئه هێننن و بۆ یه کتری ئه سێننه وه و هه موو پێکڕا ده ڵێن – قییق -  ، به بێ ئه وه ی  بزانن مه سه له چییه وچی ڕویداوه ، له سه ر هه مان پێودانگ یه ک ڕۆژ دوای پێڵاو وه شاندنه که هه زاران کاڵفا م و هه رزه کاری شیعه مه زهه ب به ڕابه رێتی سه دان عه مامه به سه ر ڕژانه سه ر شه قامه کانی به غداد و به ده م ئه ڵاهو ئه کبه رو به رزکردنه وه ی تاکه پێڵاوه وه که وتنه سوتاندنی به یداخی ئه مریکا ، جیگای ئاماژه پێکردنه که به شێک له وانه ئه ندامی په رله مانی عێراق بوون ، بێئاگا له وه ی که مونته زر یاسای عێراقیی پێشێڵکردووه ، چونکه به پێی ده ستوری عێراقی – یاسای سزادان- هه ر که سێک هێرش بکاته سه ر سه رۆکی وڵاتێکی بێگانه ده بێ 7-15 ساڵ زیندانی بکرێت  به پێی جۆر و شێوازی هێرشکردنه که ، که واته ئه ندامه کانی په رله مانی عیراق ئاگایان له ده ستور نییه له کاتێکدا که خۆ یان ده نگیان له سه رداوه ....!!!

 

ڕۆژی سێ شه ممه ی ڕابردوو که ناڵی ئاسمانی ئه لجه زیره تیڤی ئامارێکی ڕاگه یاند به پێی ئه و ئاماره ڕێژه ی %95 ی  جه ماوه ری عه ره ب و ئیسلام پشتگیری له مونته زیر ئه لزه یدی پێڵاو وه شێن ده که ن و له وه ش زیاتر به پاڵه وانی ئوممه ی عه ره ب و ئیسلامی ئه ژمارد ده که ن ، ئه مه ش واده گه یه نێ که هه مان ڕێژه ش له گه ڵ توندو تیژی و تێرۆردان ، له سه ر هه مان ریتمیش کا تێ که کاره ساتی 11 ی سێپتامبه ر ڕویداو له ئه نجامدا 3000 مرۆڤی بێتاوانی تێدا کوژرا ، جه ماوه ری عه ره ب و ئیسلام له  فه له ستین وبه غداد و ئه فغانستان ڕژانه سه ر شه قامه کان  و به ده م قورئان خوێندن و ئه ڵاهو ئه کبه ره وه که وتنه ئاهه نگگێران و جرت و فر ت و به رده فڕکێ ...!! ئیدی ئه مه به شێکه له میراتی  که لتورێکی هه زارساڵه و هه روا به ئاسانیش ده ستبه رداری نابن..!! بۆیه هه ر کاره ساتێک بۆنی خوێن و مرۆڤ کوشتنی لێبێ ئه مانه خۆشحاڵ و ئاسوده ده کات ..!! ئیدی ئه و بانگاشه یه ی که پیاوانی ئایینی و حیزبه ئیسلامیه کان بۆ ئیسلامی ئه که ن که گوایه ئاینی ئیسلام ئاینی سه ماحه ت و لێبوردن و ئاشته وایی نێو گه لانه جگه له درۆیه کی شاخدارنه بێ هیچ شتێیه کی تر نییه ..!!

 

 

 ئه مریکا - کالیفۆرنیا

aramhamesalh@yahoo.com