Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

راگەیەنراوى کۆتایی کۆنفرانسى بزووتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان .
 


جەماوەرى بەشەرەفى کوردستان
هێز و لایەنە سیاسییەکان


دواى ئەو کێشانەى بۆ دیموکراسیخوازان دروست کراو دواتریش بووە هۆى کەرتبونی حیزبەکە ، بەلاى زۆرینەى کادیرانى ئەم بزووتنەوەوە کۆنفرانسى خۆڕێکخستنەوە بۆ ئەمڕۆى دیموکراسیخوازان پێویستە ، ئەوەبوو ڕۆژى 26/10/2007 بە ئامادەبوونى نوێنەرانى ڕێکخستنەکانى زۆربەى شارو شارۆچکەکانى کوردستان کۆنفرانس بەسترا، سەرەتاى کۆنفرانس بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێ کرد ، پاشان نامەیەکی مامۆستا ( بە هادین نورى )خوێنرایەوە کە وێڕاى هیواى سەرکەوتنى بۆ کۆنفرانس چەند سەرنج و تێبینى و ڕەخنەیەکى ئاراستەى کۆنفرانس کردبوو .
دواتر ڕاپۆرتى سیاسی کۆنفرانس گفتوگۆى لەسەر کرا کە بەشێکى زۆرى کێشەو گیرو گرفتەکانى ژیانى سیاسی و حزبایەتى ئەمڕۆى کوردستانى لە خۆگرتبوو ، تاڕادەیەک کۆدەنگی هەبوو لەسەر ئەوەى کە ژیانى حزبى و سیاسی کوردستان لەم قەیرانەى ئێستاى پێویستە ڕزگار بکرێت و بە پێی یاسای حزبەکان ڕێکبخرێتەوەو هەوڵى خولقاندنى هاودەرفەتى بۆ هەموو هێزە سیاسیەکان بڕەخسێنرێت . هەروەها کۆنفرانس جەختی لەسەر پەیوەندی دۆستانەى نێوان دیموکراسیخوازان و سەرجەم لایەنەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نێوان هێزەسیاسیەکان ، ئەمەیش بەئامانجی بەرپەرچدانەوەى ئەو مەترسیانەى هەڕەشە لەدەستکەوتەکانی گەلى کوردستان ئەکات . هەر لەم بوارەدا بەتوندی ڕەخنەى لەو بڕیارەى پەرلەمانی تورکیا گرت کە سنوربەزاندنی هەرێمی کوردستانی بۆلەشکرى تورکیا پەسەند کرد بەبیانوی لێدانی هێزەکانی pkk . کۆنفرانس پێآ وابوو ئەو هەڵوێستەى تورکیا وەک هەڵوێستى زۆر لەهێزە سیاسیەکانی ترى عیراق تەنها ئامانجی نکۆڵی کردنە لەمافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان .
کۆنفرانس ئەو پەرتەوازەییەى نێوان هێزە چەپ و لیبرال و پێشکەوتنخوازەکانی بەزیان بۆپرۆسەى دیموکراسی لەکوردستان لەقەڵەمدا . بەپێوستى زانی هەرچى زووە ئەم هێزانە لەپێناو بەرەوپێشبردنی خەباتی دیموکراسیانەو ، نوێنەرایەتى کردنی خەڵکانی هەژارو زەحمەتکێشى کوردستان لەچوارچێوەى بەرەو پلاتفۆرمی و نوێدا خۆى ڕێکبخات .
بڕگەیەکی ترى ئەم کۆنفرانسە بڕیارى درێژەدان بوو بەکارکردن لەژێرناوى (بزوتنەوەى دیموکراسیخوازنى کوردستان ) ، چونکە لەدواى کۆنگرەى دووەم کە ناوەکەى گۆڕى بۆحیزبی دیموکراسیخوازان و وەزارەتی ناوخۆى لێ ئاگادارکردەوە ، بەم ناوەوە فەرمانی وەزارى لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆدەرنەچوو ، لەهەمان کاتیشدا بۆخۆدورگرتن لەهەندێک کێشەى لاوەکی زۆرینەى بەشدارانی کۆنفرانس بەباشى زانی بۆلەمەولا بەناوی بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانەوە درێژە بەکارەکانی خۆى بدات .
لە کۆتایدا بەئامادە بونی دادوەر و لەپرۆسەیەکی دیموکراسیانەدا کۆنفرانس دەستەیەکی تازەى بۆ سەرکردایەتی هەڵبژارد . یەکەم کۆبونەوەى سەرکردایەتی بریارى دا هاوڕێ ( حاجی مەلا سەعید ) بەسکرتێرى بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان هەڵبژێرێت لەگەڵ جێگرى سکرتێر و مەکتەبی سیاسی نوێدا .
 


کۆمیتەى سەکردایەتى
بزووتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان
26/10/2007