په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

ڕاکێشانى پشتیوانى

بۆ سەربەخۆیى کوردستان و مافى ژنان و پەنابەران

لە نێو حیزبە چەپەکانى بەریتانیا.

 

 


رۆژانى 16و19 ئایارى 2008 کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەبەشدارى ئاسۆ کمال سکرتێرى کۆمیتە و محسن کەریم ئەندامى کۆمیتەى دەرەوە کۆبونەوەى لەگەڵ ریکخراوى ۆرکەر لیبریتى و حزبى سوسیالیستى بەریتانیا کرد، بەمەبەستى ناساندنى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان و پتەوکردنى هاوپشتى لەگەڵ هێزە کریکارى وچەپەکانى دنیادا.


لەم کۆبونەوەانە سەرەراى ناساندنى بەرنامە و ئامانجە کۆمۆنیستیەکانى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان کە دامەزراندنى دنیایەکى ئازاد ویەکسانە لە کوردستاندا ،سەرنجى ئەم لایەنانەش بۆ هەلومەرجى سیاسى و بارى گوزرەان ونارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستان و گەندەلى ئیدارەى هەرێم ڕاکێشرا. لەم بوارەشدا نامەیەک ئاراستەى ریکخراوى ۆرکەر لیبریتى و حزبى سوسیالیستى بەریتانیا بۆ پشتیوانى کردن لەبەرەسمى ناسینى خواستى سەربەخۆیى کوردستان لەلایەن کۆمەڵگاى نیودەوڵەتیەوە و سەرخستنى ئەم خواستە.


شایەنى باسە هەردوولا خۆشحاڵیان دەربڕى بە بردنە پێشەوەى ئەم پەیوەندیانە و کارى هاوبەش لە مەیدانى پشتیوانى لە مافەکانى خەلکى کوردستان و لە مەیدانى مەسەلەى ژنان و پەنابەرانیشدا کە لە بەریتانیا مەیدانى هاوبەشى هێزە کریکارى وچەپەکانە.
 

 


کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
20‏/05‏/2008

www.hkkurdistan.org

Email:Wpk08@yahoo.com,TEL:00447760131203,