په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ڕاپۆرتە هەوالێک

لەسەر فیلمی (فیتنە) ی (گێرت وویلدێرس) ی هۆلەندی.

 


سەرکەش           


 


ڕادیۆی سویدی
*ڕاپۆرتە هەوالێکی لەسەر فیلمی(فیتنە)ی(گێرت وویلدێرس)ی هۆلەندی لەهەفتەی بوری بلاوکردەوە،

ئەو فیلمەی سەرەڕای ناڕەزایییەکی زۆر توند لە لە دژی پێشاندانی، بە ئاشکرا و لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پێشاندرا.


لێرە هەول‌دەدەم دەقی هەوالەکە بەگوێرەی توانا بکەمە کوردی.
ڕاپۆرتی ستێفان ڤێنیکەر
**  پەیامنێری ڕادیۆی سوید***

 

 

گێرت وویلدێرس لە دیداری ڕۆژنامە نووسان


ئاوها و بەم ئاوایە ئەم فیلمە لە سەر تۆڕی ئینتەرێت بە ئاشکرا بلاو کرایەوە، کە سەرنجێکی ئینتەرناسیونالی بەدوای خۆی بە کێش کرد. لە ئەنجامدا مرۆ چاوەڕوانی مەترسی و کێشەیەکی نیونەتەوەیی هاشێوەی ئەو کێشەیە دەکا کە بە دوای بلاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی محەممەد لە دانمارک پەیدا بوون.
فیلمەکە 15خولەکە و پێکهاتووە لە تێکەلاوێکی بڕگەکانی قورئان کە بانگەوازی جیهاد دەکەن لە دژی کافر و بێدنان. ئەو فەتوایانەی هانی توندوو تیژی لەدژی ڕۆژئاوا و جولەکە دەدەن، هەروا فیلمەکە ناوپۆشکراوە بە وێنەی قێزەونی لاشەی بریندار و کوژراوی پەلامارە تیرۆریستیەکانی نیۆیۆرک، مەدرید، لەندەن. هاوکات وێنەی کوشتن و لەسێدارەدان لە وولاتانی ڕۆژهەلات.
پەیامی فیلمەکە ئەوەیە کە ئیسلام ڕێباز و فێرگەی هەڕەشەیە لە ڕووی خۆرئاوا بۆیە وا پێویست دەکا شتێک بکرێ تا درەنگ دانەهاتووە.
لەهەندێ وولاتانی ئیسلامی هەر زوو و پێشتر ناڕەزایەتی توند لە دژ پێشاندانی فیلمەکە پەیدا بوو.
هەموو کاتێک ئەوپرسیارە کراوە کە چۆن فیلمێکی وا هەست بریندارکەر و پڕلە سوکایەتی دەکرێ ببینرێ، لەکاتێکدا بەر لەبلاوکردنەوەی دەزانرێ فیلمەکە چی لەخۆگرتووە.
لە سەرەتای فیلمەکە و لە کۆتاییەکەشی یەکێک لە کاریکاتیرە دانمارکییەکانی موحەممەد پێشاندەدرێ، ئەو وێنەیەی لە توێی پێچی مەندیلەکەی سەریدا نارنجۆکێک دیارە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لە فیلمەکەدا بە ڕوون و ئاشکرایی سووکایەتی بە قورئان کراوە.
لەگۆشەیەک لە فیلمەکە دەنگی لێکردنەوە و دڕاندنی لاپەڕەی کتێبێک دەبیسرێ بەلام هیچ شتێک دیار و بینراو نیە، دواتر بە تێکست دەنووسرێ (ئەو دەنگە دەنگی دڕاندنی لاپەڕەی تەلەفۆن کەتەلۆگێکە، ئەوە کاری موسلمانەکانە هەلسن بە لێکردنەوە و لابردنی ئەو پەڕانەی قورئان کە هانی هەڕشە و توند و تیژی دەدەن).
کاریگەری ئەم فیلمە چی دەبێ کە موسلمانان زۆرتر تووڕ
ه‌کا لەوەی وولاتانی خۆرئاوا بترسێنێ.
ئەم فیلمە چ پەیامێکی پێ یە ئەمەش دەمێنێ بۆئایندە باببینین.

....................................................................
* بڕوانە مالپەڕی www.sr.se
** ئێمایلی نووسەری ڕاپۆرتەکە stefan.winiger@sr.se
*** ڕاپۆرتەکە ڕۆژی هەینی 2008.3.28


ئوپسالا
a_sarkash@hotmail.com