ڕاپۆرتی به‌شداری وه‌فدی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
له ئاکسیونی ئاشتیی له وڵاتی سویس ، شاری زوریخ.
ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێکه که هێندێک له ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان له
هێندێک له وڵاته‌کاندا که هه‌مو ساڵێکیش پێیان زیاد ده‌بێت، بۆ
ڕێزگرتن له ئاشتیی له جیهان کۆ ده‌بنه‌وه و خۆپیشاندانێک به
هه‌ڵکردنی ئاگر و دروست کردنی سیمبۆلی ئاشتی به په‌یکه‌ری خۆیان، به
شیعاری Gebt dem
Frieden eine Chance، واته شانسێک به
ئاشتیی بده‌ن، ڕێز له‌م ڕۆژه ده‌گرن. 2 ساڵه که له وڵاتی سویسیش
چه‌ند ڕێکخراوێکی مرۆڤدۆست، له‌وانه پاڕتی مرۆڤدۆستیی سویس و چه‌ند
ڕێکخراوێکی تری مه‌یله و چه‌پ و پارێزه‌رانی مافی بێگانه‌که‌ن له‌م
وڵاته، که‌وتونه‌ته به‌رپا کردنی وه‌ها ئاکسیونگه‌لێک.
ئه‌مساڵ ئه‌م خۆپیشاندانه له ڕۆژی شه‌ممه 29. مارسی 2008 له شاری
زوریخ به شیعاری 1000 نه‌فه‌ر بۆ ئاشتیی به ڕێوه چو و به‌م شێوه
بانگه‌وازی لانیکه‌م 1000 که‌س کرابو که له‌م ڕۆژه‌دا به‌شداری بکه‌ن
و په‌یامی ئاشتیی خۆیان وێڕای چه‌نده‌ها وڵاتی دیکه به گوێ و چاوی
خه‌ڵکی جیهان بگه‌ێنن.
وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی سویس به
سه‌رپه‌ره‌شتیی ڕێزدار ئه‌یوب ڕه‌حمانی که بانگهێشت کرابون له‌م
ڕۆژه‌دا به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد و به هه‌ڵکردنی ئاگر وێڕای
ئه‌و هه‌زار که‌سه په‌یامی ئاشتیی خۆیانیان به خه‌ڵکی جیهان
ڕاگه‌یاند.
وه‌فدیی
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوکات چاویان به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م
ئاکسیۆنه ساندڕا و فێلیکس و دانیه‌ل که‌وت و وێڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ
بانگه‌شه‌مان بۆ ئه‌م ڕۆژه به‌ڵێنی هاوکاریی زیاترییان له داهاتودا
به یه‌کتر دا.
ئێمه له‌م تریبونه‌وه بانگه‌شه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان چ له
ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌وانیش په‌یوه‌ست ببن به‌م
لافاوی جه‌ماوه‌ریی جیهانیه و گه‌لی کوردستان که هه‌میشه نیشانی
داوه گه‌لێکی ئاشتیخوازه، به‌م شیوه مافی به‌ر حه‌ق و ڕه‌وای خۆی
که بێ شک و بێ دودڵی مافی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاریه به خه‌ڵکی جیهان
ڕابگه‌ێنن و ڕای خه‌ڵکانی مرۆڤدۆستیی جیهان بۆ لای کێشه‌ی خۆیان که
نه‌بونیی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستانه ڕابکێشن.
ئه‌م جۆره ئاکسیۆنگه‌له زۆر پێویسته که له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان و
له ژێر چه‌کمه‌ی خوێناویی داگیرکه‌راندا سه‌رهه‌ڵبده‌ن و په‌ره
بستێنن، بۆ ئه‌وه‌ی که به‌م جۆره ده‌توانین ئه‌م لافاوه‌ی که وا
خه‌ریکه ببێته تۆفانێکی خرۆشاو بۆ لایی کێشه‌ی گه‌لی کوردستان
ڕابکێشین.
له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌توانن وێنه‌ی ئه‌م ئاکسیۆنانه له چه‌ند
شارێکی جیهان ببینن:
http://www.europeforpeace.eu/press/
تکایه بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن:
www.peace-sign.ch
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان - کۆمیته‌ی ئوروپا
|