ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هاوڵاتیانی به‌ڕیز، کوردستانیانی هێژا. ئه‌ندامان و هابیرانی و دۆستانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
به خۆشحاڵییوه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ڕۆژانی 29و 30 به‌فرانباری 2707 ی کوردی،به‌رامبه‌ر به.ڕۆژانی 19 و 20 ی مانگی 1ی 2008 ی زاینی،یه‌که‌مین کۆنفرانسی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که 2 ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو،به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس تایبه‌ت بوو به کۆنفرانسی ته‌شکیلاته‌کانی ناوخۆی وڵات، که به سه‌رپه‌ره‌ستی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی جیا جیا له‌گه‌ڵ شانه جیاوازه‌کانی ناوخۆی وڵات به ڕێوه چوو، وێرای تاوتۆی کردنی خاڵه‌کانی کۆنفرانس وهه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵ ومه‌رجی کوردستان له ناوخۆی وڵات، هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی به شێوه‌ی کارکردنی ئه‌ندامانی ناوخۆی وڵات،په‌سه‌ند کردنی چه‌ند پێشنیارێکی کارکردنی تایبه‌ت بۆ ته‌شکیلاتی ناوخۆ په‌سه‌ندکرا، چه‌ند ئه‌ندامێکی چالاک وهه‌ڵسوڕی پارتی له ناوخۆی وڵات به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی له لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانه‌وه بۆ کۆنفرانسی یه‌که‌م ده‌ست نیشان کران، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌گه‌ڵ به‌شێک له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری کوردستان کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی درێژه‌ی به کاره‌کانی خۆیدا وچه‌ندین خاڵێکی گرنگ تاتۆی کران،
ڕۆژی دووه‌م کۆنفرانس،تایبه‌ت بو به ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ک وڵاتانی ئوروپا‌و ئه‌مریکا، که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه چوو، کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی له لایه‌ن به شداربووان وه‌ک به‌ریوه‌به‌ری کاره‌کانی کۆنفرانس دیاری کرا. سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی یه‌که‌م به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ویه‌کده‌قه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان کرایه‌وه، پاشان به سرودی تایبه‌تی ئافه‌رم ئه‌ی پێشه‌وا به بۆنه‌ی 62 ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان،ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ش پیرۆزکرا، ئه‌سڵی به‌رنامه که به‌خۆێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی گشتی 2 ساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، که له‌و ڕاپۆرته‌دا کار‌و تێکۆشانی 2 ساڵه‌ی پارتی به شیوه‌یه‌کی کورت کراوه‌ی ئاراسته‌ی کۆنفرانس کرا، پاشان ڕاپۆرتی سیاسی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان وجیهان وئێران ئاراسته‌ی کۆنفرانس کرا، له‌و کۆنفرانسه‌دا وێرای باسێکی گشتی له‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی پارتی و ڕاپۆرتێکی گشتی سیاسی، ئاماژه به گرنگی پێدان ونزیک بوونه‌وه له پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی درا،بڕیاردرا که له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ پارته‌کانی کوردستان، به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرتی سه‌رکردا یه‌تی پسک بۆ کۆنفرانسی یه‌که‌م، بانگێشه‌ی پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی بوو که تێیدا داواکرابوو به په‌له له هه‌وڵی دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که دروست بوونی به‌ره خواستی گه‌لی کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بابه‌تێکی دیکه‌و گرنگی ئه‌و ڕاپۆرته مه‌سه‌له‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه له لایه‌ن ڕیژیمی ئێرانه‌وه به سه‌ر لاوانی کوردستان،له‌و ڕاپۆرته‌دا داواکرا له گشت پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی که زۆر گرنگی به‌و پلانه‌ی داگیرکه‌ران بدرێت وله ڕوانگه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یه‌وه کاری له‌سه‌ر بکرێت هه‌وڵی زۆر بدرێت بۆ ڕسواکردنی ئه‌وڕێژیمه،
له پاش خۆێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی گشتی پارتی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس و باسێکی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆته هاته گۆڕی و به تێکڕا به ڕاپۆرتێکی باش و پڕمانا په‌سه‌ند کرا، به‌شی دیکه‌ی به‌رنامه‌ی کۆنفرانس ته‌رخان کرابو بۆ باسێکی کورت له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی پێش‌و و نۆی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پاش باسێکی گشتی له‌سه‌ر کاری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کاتی پێشوی پارتی سه‌ربه‌ستی، سه‌کردایه‌تی نۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به په‌سه‌ندی به‌شدارانی کۆنفرانسی یه‌که‌م به‌م شێوه‌ی خواره‌وه دیاری کرا،
ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆنفرانسی یه‌که‌م،
1. ڕۆشنا ڕۆژهه‌ڵاتی خه‌ڵکی موکریان. شۆێنی ژیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 2. سه‌ردار کوردنژاد خه‌ڵکی ئیلام، شۆێنی ژیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 3. ئه‌یوب ڕه‌حمانی خه‌ڵکی بانه، شۆێنی ژیان سویسرا 4. مه‌ولود ئه‌فه‌ند خه‌ڵکی مهاباد موکریان، شۆێنی ژیان باشوری کوردستان 5. دڵشاد په‌روانه خه‌ڵکی سه‌رده‌شت موکریان. شۆێنی ژیان سوید 6. زانیار مه‌ریوانی خه‌ڵکی مه‌ریوان،شۆێنی ژیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 7. عارف باوه‌جانی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی کرماشان، شۆێنی ژیان نۆ‌رویژ، نه‌رویج
نێوی ئه‌ندامانی جێگری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
1. سه‌یران مه‌له‌وی خه‌ڵکی جوانڕۆ کرماشان،شۆێنی ژیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 2. ئاگری وه‌ته‌ندۆست خه‌ڵکی کرماشان، شۆێنی ژیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 3. ئه‌میر ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی کرماشان، شۆێنی ژیان سوید
ڕاوێژکارانی بواره جیاوازه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
1. سروه ڕه‌حمانی خه‌ڵکی سنه ، شۆێنی ژیان ئه‌مریکا، 2. تاڤگه بۆکانی خه‌ڵکی بۆکان، شۆێنی ژیان باشوری کوردستان، 3. هاشم موحه‌مه‌دی خه‌ڵکی جوانڕۆ کرماشان، شۆێنی ژیان نۆ‌رویژ. 4. ئاهورا هه‌ورامی خه‌ڵکی هه‌ورامان، شۆێنی ژیان باشوری کوردستان، 5. ڕه‌حمه‌ت مه‌ولانپور خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، شۆێنی ژیان ئه‌مریکا .
پاشان به تێکڕای ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس له ڕۆژی یه‌که‌م و دووه‌مدا کاک عارف باوه‌جانی وه‌ک سکرتیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا کۆنگره‌ی یه‌که‌م دووباره په‌سه‌ند کرایه‌وه، هه‌روه‌ها ریز و ده‌ست خۆشانه له کاره‌کانی ئه‌و 2 ساڵه‌ی کرا، له درێژه‌ی باسه‌کانی ناو کۆنفرانس زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه باسیان لێکراو شڕۆڤه‌کران، وه‌ک کێشه‌ی ژنان له کوردستان ومه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی هه‌شته‌می مه‌جلیسی له ئێران، هه‌روه‌ها بڕیاری دروست کردنی ڕێکخراوی لاوان و ژنانی سه‌ر به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان درا،
باسێکی دیکه‌ی کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بڕیاری به‌هیزکردنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بوو، که کۆنفرانس بڕیاری دا مانگه‌نامه‌یه‌ک به ناوی سه‌ربه‌ستی وه‌ک ئۆرگانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڵاو بکرێته‌وه، ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی له ئه‌ندامانی پارتی و به سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌رکردایه‌تی پارتی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه دیاری کرا،
شایانی باسه که له نێۆ 15 ئه‌ندام و جێگر وڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی نۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 4 ژنی تێدایه،که 30 %سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته له ژنان پێک هاتووه.
کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌میان بۆ هاوینی داهاتوو په‌سه‌ند کرد، به‌رنامه‌و پلانی کاری کۆنگره‌ییان تاوتۆی کرد،
کاتژمێر 9 و نیوی شه‌و به کاتی ئوروپا و 12 شه‌و به کاتی کرماشان کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به خۆشحاڵی ئه‌ندامانی به‌شدار و پیرۆزبایی له یه‌کتردن و به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به کاره‌کانی هێنا .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 30 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی،
تێبینی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ڕاپۆرتی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان په‌سه‌ند کراوی کۆنفرانسی یه‌که‌م بڵاو ده‌کرێته‌وه،
|