په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٨\٢٠١٦

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە تەمووزی ٢٠١٦

لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

 


ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژوئیە ۲٠۱٦ بەرانبەر بە ۱۲ پوشپەڕ تا ۱۱ ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹٥ ی ھەتاوی کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کەلەلایەن ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمھوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.


دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەر کردنی ھاوڵاتیانی کورد بەدەستی ھێزە ئەمنیەتیەکان و ھێزی ئاسایش، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ ھەڵبڕین، قورخ کردنی مافی ژیان وئەمنیەتی تاکەکەسی، ھەڵاواردنی حکومی، بێحورمەتی بەھاوڵاتیان وھەروەھائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی لەمانگی ڕابردودا بڵاو دەکاتەوە.


بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ ھەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی ھەیە ھەروەھالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داھاتوە؛ ھەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی ھەیە؛ ھیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ ھەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی ھەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، ھەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی ھونەری یا ھەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی ھەڵی بژێرێت.

ھەروەھالە بڕگەی ۲۲ داداھاتوە ھەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی ھەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و ھاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی ھەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وھەروەھابەپێی بڕگەی ٥ھیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیھانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، ھەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست ھێنانی تێبکۆشێت، ھیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوھەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەھرەمەند بێت.


لەسێدارەدان.


بەداخەوە لەم مانگەدا زۆریەک لەزیندانیان بە بەراورد لە گەڵ مانگەکانی تردا لە سێدارە دراون. کە ھەواڵەکانیان بڵاو کراونەتەوە. بەڵام بەپێی ئەو ھەواڵانەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، زۆرجار زیندانیانی کورد بە تاوانی جۆراو جۆر لە سێدارە دراون کە ئەم لەسێدارە دراوانە مێدیایی ناکرێنەوە و کۆماری ئیسلامی ئەم ئێعدامانە بڵاو ناکەنەوە.
دووشەمە چواری گەلاوێژ سزای ئێعدامی زیندانی سیاسی عەلیڕەزا ئەحمەدی ۳٦ ساڵ تەمەن لە شوێنێکدا بە ناوی «ھەماری نەوت» لەدەرەوەی سونقور جێبەجێ کرا.
شەشی گەلاوێژ، سزای ئیعدامی ۹ ھاووڵاتی کورد بە ناوە کانی؛
مەجیدھەرکوڵی، ڕەحمان فولادی، موجتەباشیرخانی، عەبدوڵاقادری، عەلی تەلعەتی، چەنگیزشیری، لە حەوشەی زیندانی دەریا لە ورمێ و زیندانیکی تر لە زیندانی سەڵماس، بەناوی شاپور ھەشتیان و دوو زیندانی تر بە ناوە کانی داوود موحەمەدی و ئەحمەد ڕەستگار لە زیندانی خۆییدا سزاکە یان لە سەر جێبەجێ کرا.
ناسر خزری کوڕی عەبدوڵا، لاوێکی ۱۷ ساڵان خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای سزایی شارستانی سەقز بە تۆمەتی قەتڵ بە ئێعدام (قەرەبوو کردنەوە) سزادرا. ناوبرا لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کارەدا منداڵ دێتە ئەژمار.


دەسبەسەر.


دەستبەسەر، بانگھێشتن، دۆسییە ساز کردن، سەپاندنی سزا.


لەم مانگەدا ژمارەیکی یەکجار زۆر لە ھاوڵاتیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا یان دەستبەسەر کراون، یان بۆ دادگاو شوێنە ئەمنیەتیەکان بانگھێشت کراون، یان سزیان بەسەردا سەپاندوون.


خشتەی ھەندێک لەو ھاوڵاتیە دەستبەسەر کراوانە کە لە پەیوەندی لە گەڵ چالاکییە مەدەنی و کرێکاری و ژینگە پارێزی، سیاسی لە مانگی ڕابردوادا ڕاپۆرتەکەی بە ئێمە گەیشتوە و ڕەنگە ھەندێ کەسیش ھێشتا کەس پێی نەزانیبێت.


سیروان مستەفایی، ئەمیرعەبدوڵازادە، عەلی سورخی، فەتاح و ماکوان ئەفسەری (برا)، یەعقوب بائەکرەم، سدیق بائەکرەم (ئامۆزا) ئاوات شەریفی، ناسێح، ڕەسوڵ وئەبوبەکر عەلیخانی، (برا)، عومەر عەبدوڵاپور، لوقمان عەزیزی، ڕەزاقوڕەیشی، سەلیم یاروو، فەتاح پورئەحمەدی، لوقمان ئەمینی جەلال مەحمودی، سەروەر مورادی، خەبات مەولودی، ئەڵماس ڕەزایی، ڕەسووڵ مەولا، سەلاح سوخەنوەر، خەلیل شاھی زەکەریا سافکار نەجمەدین خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمسوڵا مورادی، ھوشیار نەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمود سەباحی، جەھانبەخش نەمامی، خۆشنام خولە، ڕەحیم خولە، ھەردو کیان برا و خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی، عەلی قاسمی نژاد خەڵکی گوندی گۆزەکارێزە، مستەفاسولدوزی خەڵکی گوندی قەرە قشڵاق، سیروان حەسەنزادە خەڵکی گوندی داشخانی، پژمان ئیمانی لەشاری مھاباد، شاھین چوسایی لەمھاباد، ڕەحیم دیوازی خەڵکی مھاباد، ئەسعەد ئەنوشە خەڵکی شاری قەرە قشڵاخ.


موحەمەد شوکری دانیشتوی مھاباد، قاسم خەڵیفەزادە، لە مھاباد، ئەمیر عەبدوڵازدەـ مھاباد، سیامەک سوڵتانیان ـ مھاباد، سەید مزەفەرپاوانە ـ مھاباد، ئاوات شەریفی ـ مھاباد، سەحەرفەیزی ـ سەقز، سیاوش حەیاتی، سەیدئەمین عەباسی، نەوشاد تاھری، شەریف ساعدپەناە، خەلیل شاھی، زەکەریا سافکار، ئەفشین حوسەین پەناھی، ڕەسووڵ خزری، ڕەسووڵ توفانی کوڕی عەبدوڵا خەڵکی بۆکان (نەجاڕ) ڕەزا زەندکەریمی، کوڕی ھادی خەڵکی سنە، (کرێکار) ــ عەزیزئاشناـ پیرانشار، فاروق پایمەرد، سیامەک دێبوکری، ئومیدقوڕەیشی، ئەمجەدقادری، مەلاڕەزا داوردان مامۆستای زانستی دینی سەلاحەدین ئەیوبی، ناسروەیسی، نەجیم خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمس وڵامورادی، ھوشیار نەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمودسەباحی، جەھانبەخش نەمامی پێنج شەمە ۱۰ ی پوشپەڕ ھاووڵاتیکی شاری بۆکان بە ناوەکانی عەلی سورخی لە لایەن ھێزەئەمنیەتیەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆییدا دەستبەسەر دەکرێت و ھەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت.


لە ڕۆژەکانی ۹ و ۱۰ ی پوشپەڕ لانیکەم زیاتر لە ۱٥ھاووڵاتی کورد لە پەیوەندی لە گەڵ تێکەڵچونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمکراتی ئێران وھێزەکانی سپای پاسداران لە گوندەکانی شنو و مھاباد قۆڵبەست و دەستبەسەر کراون.


ناسنامە دەسبەسەر کراوەکان بەم شێوەیەن؛


خۆشنام خولە، ڕەحیم خولە، دوو برا وخەڵکی گوندی خوڕخوڕە، عەلی قاسمی نژاد خەڵکی گوندی کوزەکەرێزە، مستەفاسولدوزی خەڵکی قەرەقشڵاخ، سیروان حەسەنزادە ـ گوندی داشخانی، پژمان ئیمانی خەڵکی شاری مھاباد، ھێمن غەزاڵ ـ مھاباد، شاھین چوسایی ـ مھاباد، ڕەحیم دیوازی ـ مھاباد، ئەسعەد ئەنوشە خەڵکی شاری قەرەقشڵاخ، موحەمەد شوکری ـ مھاباد، قاسم خەڵیفەزادە خەڵکی شاری مھاباد، سیامەک سوڵتانیان ـ مھاباد، سەید موزەفەر پاوانە ـ مھاباد، بەتۆمەتی ھاوکاری بە حیزبی دیمکراتی ئێران دەستبەسەر کراون.


ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ۱۱ ی پوشپەڕ ھێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامەکانی شاری سەقز ھەڵدەستن بە دەستبەسەر کردنی فەلەیی و بێبنەمای ھاووڵاتیان و زیاتر لە ۱۰ کەس بەتۆمەتی ڕۆژوو خواردن.


شەمە ۱۲ ی پوشپەڕ لە پێنج شار، مھاباد، سەقز، بۆکان، وسەردەشت و شنۆ لانیکەم ۱۳ کەس لە لایەن ھێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون.


ئەمە ناو ناسناوەکانیانە؛


مستەفا سەلدوزی ـ قەرەقشڵاخ، سیروان مستەفایی خەڵکی گوندی داشخانە، ئەمیرعەبدوووڵازادە، خەڵکی گوندی بنگوین، ڕەحیم و خۆشنام ئیسماعیلی (ھەردو برا) خەڵکی گوندی خور خوڕە.
شنۆ؛ یەعقوب وسدێق بائەکرەم و لە سەقزەوە لاوێکی ۲٤ ساڵە بەناوی ئاوات شەریفی و لەسەردەشت ٤ ھاوڵاتی تر بە ناوەکانی، ناسێح، ڕەسوڵ، ئەبوبەکرعەلیخانی، عومەر عەبدوڵاپور، ناوی دەسبەسەر راوەکانی گوندی گۆزەڵە بوون. ڕۆژی ۱۳ ی پوشپەڕ ۹٥ی ھەتاوی، فەتاح پورئەحمەد، مامۆستای خانەنشین و لوقمان ئەمینی کوڕی جەلال خەڵکی گوندی چواربوت لە ناوچەی نەڵۆس، لەلایەن ھێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و ھەناردەی زیندانی شنۆ کران. دووشەمە ۱٤ی پوشپەڕ سێ ھاوڵاتی کورد لە گوندی تەنگی سەری کامیاران، سەروەر مورادی کوڕی عەلی، خەبات مەولودی کوڕی ئەحمەد، ئەڵماس ڕەزایی کوڕی براخاس لەلایەن ھێزە کانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
ھەینی ۱٨ی پوشپەڕ لانیکەم ۱۷ کەس لە گوندەکانی (دێشەمس، سوجە، باڵاگیر، عەلیاوا)، لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون، بەم ناسناوە وانەوە؛
لوقمان عەزیزی، ٤٥ساڵانەو سەلیم یاوەر٤۳ سالان. ڕۆژی ۲۰ ی پوشپەڕ ڕەزا قوڕەیشی خەڵکی بۆکان بێ ئەوەی نامەی دەسبەسەری دادوەریان بەدەستەوەبێت، قۆڵبەست دەکرێت و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار دەکرێت.
دووشەمە ۲۱ ی پوشپەڕ ھاووڵاتیکی کورد بەناوی ئێقباڵ زارعی خەڵکی گوندی وەشەیەرە ی سەرشیوی سەقز لە لایەن ھێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر دەکرێت و ھەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت و ماڵە کەشی بەبێ ئێزنی دادوەر دەپشکێندرێت. سێ شەمە ۲۲ ی پوشپەڕ دوو برا بەناوەکانی فەتاح وماکوان ئەفسەری لە شاری پاوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست دەکرێن.
ھێزەکانی ئینتزامی لە پەلامارێکدا بۆسەر گوندی شین ئاباد لانیکەم دوو ھاووڵاتی بەناوەکانی ڕەسووڵ جۆڵا ۳۷ سالان و سەلاح سوخەنوەر ۲٥ ساڵە قۆڵبەست دەکەن. ڕۆژی چوارشەمە ۲۳ ی پوشپەڕ ی ۹٥ ھێزەکانی ئینتزامی (اماکن) پەلاماری دەست فرۆشانی مەیدانی شارەوانی سنە دەدەن و کەلوپەلی کرێکاران و دەستفرۆشان، کەدەبێتە ھۆی گرژی و ئاڵۆزی لەناو بەر ڕێدارانی ئینتزامی و خەڵک و زیاتر لە ٨ کەس لە دەسفرۆشان دەستبەسەر کران.
ڕۆژی چوار شەمە ۲۳ ی پوشپەڕی ساڵی ۹٥، ھێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعات سەحەر فەیزی خوێندکاری کورد ۲٤ساڵ تەمەن دەستبەسەر دەکەن و کۆمەڵێک لە کەلوپەلی تایبەتی وکو کتێب ولاپ تۆپ و ھاند لەگەڵ خۆیان دەبەن.
۲٦ی پوشپەڕ لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە سیاوش حەیاتی سەید ئەمین عەباسی و نەوشاد تاھیری لە باوەڕدارانی یارسانی دەستبەسەردەکرێن.
ڕۆژی ۲۷ ی پوشپەڕ کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی یارسانی بە کۆبونەوەێک لە بەرانبەر بینای سپای پاسدارن خوازیاری ئازاد کردنی گیراوان بوون. کە ھێزەئەمنییەتیەکان و ئیتلاعات کەوتنە دستبەسەرکردنی فەلەیی ئەوان وسی وھەشت ۳٨ کەس لە ناڕازیان و خۆپیشاندەران قۆڵبەست دەکرێت.
یەک شەمە ۲۷ پوشپەڕ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری لە یەکییەت سەربەخۆی کرێکارانی ئێران، بەناوی شەریف ساعدپەنا لە لایەن دایرەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگھێشت و بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاپێچی و لێپرسینەوەی لێ دەکرێ. دووشەمە ۲٨ گەلاوێژ، دوو ھاووڵاتی بە ناوەکانی خەلیل شاھی خەڵکی گوندی سینگان و زەکەریا سافکار خەڵکی شنۆ لە لایەن ھێزە ئەمنییەتەکانەوە دەستبەسەر کران.
۲٨ی پوشپەڕ دەیان نەفەر لە لاوان وباوەڕدارانی ئاینی یارسان بە کۆبونەێک لە بەرانبەر بە سپای پاسداران لە خیابانی و چوار ڕێیانی بەسیج دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ھەڵاواردن و پێشیل کردنە مافەسەرەتاییەکانی خۆییان کە ۱٦کەس لەوان لەلایەن ھێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.
سێ شەمە ۲۹ ی پوشپەڕی ۹٥ی ھەتاوی، ئەفشین حوسەین پەناھی بۆ جاری دوویەم لە لایەن دایرەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
چوارشەمە ۳۰ ی پوشپەڕ، ھاووڵاتیکی کورد خەڵکی سەقز بە ناوی ڕەسووڵ خزری ۲۹ ساڵان کوڕی مستەفا لەلایەن ھێزەئەمنییەتیکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
چوارشەمە ۳۰ پوشپەڕ ڕەسووڵ توفانی کوڕی عەبدوڵا خەڵکی شاری بۆکان پیشە دارتاش، ڕەزا زەندکەریمی کوڕی ھادی خەڵکی سنە ـ کرێکار و عەزیز ئاشناوەر کوڕی موحەمەد ـ پیرانشار و کاسب، دەستبەسەر کران.
شەمە ۲ ی گەلاوێژ فاروق پایمەرد کوڕی کەماڵ ـ شنۆ دەستبەسەر کرا. شەمە ۲ ی گەلاوێژ لە شاری مەریوان عەدنان قادری چالاکی ئەدەبی لە ئەنجومەنی وەزینی مەریوان لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتەوە بانگھێشت کراو لێپێچینەوەی لێکرا.
۲ ی گەلاوێژ لە جوانڕۆ بنەماڵەی وەھاب فەخری لە لایەن ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەیان لێکرا.
۳ ی پوشپەڕ یەکشەمە، سپای پاسداران لە داڵەھۆ سێ ھاووڵاتییان لە مەڕ ھێرش بۆ سەر نوێنەری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و ھاوڕێیانی دەستبەسەر کران.
دووشەمە ٤ی گەلاوێژ، سیامەک دێبوکری ۲٦سالان کوڕی تەھا ھاووڵاتی مھابادی لە لایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەر کرا.
٥ی گەلاوێژ لە درێژەی یەک حەوتودا ۱۹ ھاووڵاتی کورد لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران، بەم ناووناسنامەوە؛
ئومیدقوڕەیشی، ئەمجەد قادری، مەلا ڕەزا داوردان مامۆستای علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی.
ناسر وەیسی کرێکاری کورد خەڵکی گوندی کورکوری شارستانی سنە لە باشوری کوردستان سەرقاڵی کاربوە لە گەڕانەوەدا لە نێوان سنە مەریوان بزر دەبێت. دەگۆی دەستبەسەر کردنی ھەیە.
۹ ھاوڵاتی لە شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون لە لایەن ھێزە ئەمنیەتەکانەوە کە ناسنامەی ۷ کەسیان بەم شێوەیە، نەجیم خودادادی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمسوڵا مورادی، ھوشیارنەمامی، عەنایەت ڕەمەزانی، مەحمود سەباحی جەھانبەخش نەمامی.
لە دوای سەفەرەکەی ڕۆحانی بۆ کرماشان ۳ ی ھاوڵاتی کورد بە تۆمەتی بەڕێخستنی خەڵک بۆ بزواندنیان لەبۆ گوتنەوەی شوعار دەستبەسەر لێپێچینەوەیان لێکرا.۷ ی گەلاوێژھێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ مۆڵەت ھەڵدەکوتنەسەر کۆبونەوەیکی دیوەخانی و تایبەتی و ۱٨ ھاووڵاتی دەستبەسەر دەکەن ووەبەر لێدانو بێڕێزی دەکەون.
لە درێژەی ناڕەزایەتی لە مەڕ بەرھەڵست کردنی دوچەرخەسوارانی ژن لە شاری مەریوان، زانیار خوسرەوی دەستبەسەر و پاسکیلەکەشی بە تاڵان دەچێیت.
۷ و ٨ ی گەلاوێژ ھێزەکانی ئیتلاعات لە پارێزگای کرماشان ۹ ھاووڵاتی لە شاری سەلاسی باوە جانی دەسبەسەر دەکەن و ھەناردەی زیندانی دیزڵ ئاباددیان دەکەن.


بەندیخانە.


پێشێل کردنی مافی زیندانیان لەم مانگەدا:

پێنج شەمە ۱۷ ی پوشپەڕ، ھاشم ڕوستەمی ۲۷ ساڵەو موزەفەر ساڵحی نیا ٤٦ساڵە دوو زیندانی سیاسی و چالاکی کرێکاری کورد لە ھەبونی وەکیل بێبەش کراون.
شەمە ۱۹ ی پوشپەڕ سابر مامەندی ٤۰ ساڵان کوڕی ئەسعەد خەڵکی گوندی دریک سەر بە سەڵماس لە دادگای سزادانی سەڵماسدا بە حەپسی ھەتا ھەتایی سزادرا.
سێشەمە ۲۲ ی پوشپەڕ لە درێژەی گوشار لەسەر زیندانیانی سەقز نرخی خواردن وسیگار سێ بەرانبەر زیادی کردوە ئەمە لە ھەلو مەرجێکدایە کە زیندانیان ھیچ داھاتێکیان نییە.
سەید جەماڵ موسەوی چالاکی مەزھەبی و خەڵکی شاری سنە ڕۆژی ۲۳ ی پوشپەڕ دوور خرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
ئەیوب ئەسەدی زیندانی سیاسی کورد لە کاشمەر لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبات ولە ھەناردەکردنی بۆ خەستەخانە خۆ دەبوێرن. چوار شەمە ۲۳ ی پوشپەڕ، زانیاو لوقمان مورادی خوازیاری ھەرچی زوترە بۆ دۆسییەکەیان بوون. ئەم دو زیندانە سیاسیەی کورد ڕایان گەیاندوە ئەگەر بە داخوازیەکانیان ڕانەگەن ئەوا دەست دەدنە مانگرتنی دوور ودرێژ.
لقی ۱۰ ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ سزای زیندانی کورد سەردار موکوریانی ھاوڵاتی سەردەشتی ئەرێنی کرد و ئەم چالاکەی کوردی بە سێ مانگ یەک ڕۆژ سزادا
شەمە ۲۳ ی پوشپەڕ حوسەین ڕەستگاری مەجد زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ لەدوای داخوازی بۆ جیاکردنەوەی لە زیندانیانی ئاسایی لەلایەن زیندانبانەوە وەزەر لێدان و بێڕێزی کەوت.
ئەیوب ئەسەدی لەزیندانی کاشمەر جگە لە فەقەرات، نەخۆشی ئاسمیشی ھەیە و وتویەتی بە پارەیەی خۆیەوە، سپرای تایبەتی دم مژ (ئاسم) بۆ دابین دەکەن ولە ناردنی بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە بە ھۆکارگەلێکی بێ بنەما لەلاین کاربەدەسانی بەندیخانەوە بەرگری دەکرێت.
لانی کەم سێ کەس لە بەندکراوانی ئاسای بەندیخانەی ورمێ بە بانگیشت کردن و گواستنەوەیان بۆ ژووری تایبەتی پاراستنی ئیتلاعات لە ناو بەندیخانەدا بە ھۆی پەیوندی لە گەڵ ڕەفێقان و پەیوندی خۆی لە گەڵ بەندکراوانی سیاسی ئەم بەندیخانەدا لە لایەن کاربەدەستانی بەندیخانەکەوە دەخرێنە ژێر گوشار وھەڕەشەوە ھەر وەھا بەر بەستیان بۆ دادەنریت ناسنامەی ئەم سێ کەسە بەم جۆرەیە؛ مەتین خزری، حۆسین ئەحمەد پور وھووشەنەگ پیرزادەگان
لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان، سەرپەرەشتیاری بەندەکان زەخت خرایە سەریان کە بۆ بڵاو کردنەوە پسۆلەی داواکاری مەرەخەسی، زانیاری نێوان بندکراوان وەرگرن. سرپەرشتیارانی دوو بەندی ژنان و سیاسیەکان، بە چەند بەندیەکیان ڕاگەیاند کە ئەگەر زانیاریە نەھێنیەکانی بندکراوانی سیاسی بە سەرپرێشتیاران بدەن، مەرەخەسی بۆ ماوەی یەک حەوتو دەدرێت پیان.
دۆخی نالەباری تەندرووستی بەندیخانەی سەڵماس بەردەوامە ولە کاتێکدا مانگی سوور بۆسەردانی ساڵانە دەچێتە ئەو بەندی خانەیە، ھەڕەشە دەکریت لە بەند کراوان کە دەبێت ڕەزایەتی خۆیان لە بارو ودۆخی بەندیخانە ڕابگەیەنن. بەندیخانەی شاری سەڵماس لە بواری تەندروستی، چۆنێەتی خۆراک، جیاکردنەوەی تاوان باران لە دۆخێکی قیراناویدایە؛ و ئەمە بوە بە ھۆی زەخت و گوشاربە تێپەڕکردنی ماوەی زیندانی بونیانەوە. ھاوردن و کڕین وفرۆشی مادە ھۆشبەرەکان لە ڕێگەی بەرتیلدان بە بەرپرسانی بەندیخانەوە، جیانەکردنەوەی تاوانباران بەپێی تاوان، خواربونی چۆنێتی خواردن، پێڕانەگەیشتن لەبواری پاکو خاوێنی ئاودەست بەشێکە لەو ھۆکارانەن کە تێپەڕ کردنی زیندانی زۆر دژوار کردوە.


کرێکاران.


ڕاپۆرتگەلی پێشێل کردنی مافی کرێەکاران لەم مانگەدا:


زیاتر لە ۳ مانگە ٦۰ کرێکاری شارەوانی گەڕەکی ۲ ی کرماشان موچە یان وەرنەگرتوە.
دووشەمە ۱٤ ی پوشپەڕ ۲۷۰ نەفەر لە کرێکاران کە بۆ کارکردن لە نانی پیشەییدا ناونوسییان کردبو ھەرلە چاوەڕووانیدان.
یەکشەمە ۲۰ ی پوشپەڕ ساڵی ۹٥ی ھەتاوی ھاووڵاتیکی کورد بەناوی عەلی بابایی، کاتی کارکردن لە کارگەیکی گەچ بڕیدا لەبەرزایی دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدا.
دوشەمە ۲۱ ی پوشپەڕ پاسەکانی ناوشاری سنە لە ناڕەزایەتی بە کەم بونی داھات و دۆخی نالەبار و ناجێگیری ژیانی خویان و کەم بونی بەشە گازوئیل دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
دووشەمە ۲۱ ی پوشپەڕ، ۲٨ کرێکاری فولادی زاگرۆس لە کوردستانەوە بەرەو تاران چوون و لە بەرانبەر وەزارتی کارو حەسانەوەی کۆمەڵایەتیدا گردبونەوەی سنفی خۆیان گرت.
چوارشەمە ۲۳ ی پوشپەڕ لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی چوار مانگ موچە لە شارەوانی ئیلام لە شەقامی واستی بەڕێوە چوو.
چوارشەمە ۲۳ ی پوشپەڕی ۹٥ی ھەتاوی کۆمەڵەێک لە بازەرگانانی سەر سنوری مێھران لە پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایەتی بە گومرک نەکردنی و ئازاد نەکردنی بارەکانیان کە لە عێراقەوە دەیان ھێنن لە ناو گومرکی ئیلام گردبونەویکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.
چوارشەمە ۲۲ ی پوشپەڕ وەرزێرانی نەغەدە بۆ دوھەمین جار لە نەبونی ئاوی مناسب و تەواو بۆ زەوی وزارەکانیان لە بەر دەم قایمقامی ئەو شارە گردبونەوەێکیان ئەنجام دا. ڕۆژی ۲٦ی پوشپەڕ زیاتر لە ۲۰۰ کەس لە خاوەن کێڵگەی پەلەوەران لە شاری مھاباد لە بەرانبەر درگای ھاتوچوی ئەو ناوەندەدا لە گردبونەوەیکی ناڕەزایەتیدا بۆ چەند ڕۆژێک دەواریان لێدا و مانیان گرت.
یەک شەمە ۲۷ ی پوشپەڕ ی ۹٥ی ھەتاوی کرێکارانی کارگە ڕوئیا پلاستیک لە شاری پیشەیی ژمارە ۱ ی سنە لە ناڕەزایەتی بە کەمی موچەو دانانی کامێرای چاوەدێری ناوخۆیی لە ناوەندە دا مانیان گرت.
چوارشەمە ۳۰ ی پوشپەڕ سێ کرێکار لە بینایکی نیوەکارەدا لە شاری بانە بەھۆی کەوتنەوە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لەدەستدا. کە دەگوترێت تەمەنیان ۱۷ و ۱٨ و ۲۳ ساڵان بوە
بۆ ۱۱ کرێکار ی فولادی زاگروس لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نامەی بێکار بونیان بۆ ھاتوەوە و ھێشتاش چارەنوسی کارییان نادیارە و موچەی شەش مانگیشیان وە دوا کەوتوە
گروپێک لە کرێکاران و کارمەندانی شەریکەی کلوچە پەزی ئێعتماد، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی کوت وپڕ لە ناو گەڕەکی دەوڵەت ئابادی کرماشان کوبونەوەیان کرد و خوازیاری چونەوە سەر کارەکانیان بوون.
گروپێک لە کرێکارانی شەریکەی کاوە ئوکسیژن لە ناڕەزایی بە وەرنەگرتنی ٤مانگ موچە لە شارۆچکەی پیشەیی فەرامان گردبونەوە.
شەمە ۲ ی گەلاوێژی ۹٥ی ھەتاوی ھەتاوی، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی عەلی مرۆ دۆستی لە ورمێ بە ھۆی بەر بونەوە لە بینایک گیانی لەدەست دا.
یەک شەمە ۳ ی گەلاوێژ کرێکارێکی کورد بەناوی موحەمەد ڕەزا موحەمەدی ۳٥ ساڵە دانیشتوی کامیاران گیانی لەدەست داوە.
کرێکارانی شارەوانی میرئاوا ۷ مانگە موچەی خۆیان وەرنەگرتوە. ھەربۆیە دەستیان دایە مانگرتن و ھەربۆیە زبڵ خۆڵی ماڵان و جادەکان بۆ ماوەیک کۆنەکرایەوە.


مین و کۆڵبەران.


ڕاپۆرتی پیوندیدار بەمین و کۆەڵبەران لە مانگی ڕابردودا:


ڕۆژی چوار شەممە ۱٦پوشپەر لە دەوروەبەری گوندی (کێلەسیپان) سەر بە شاری پیران شار ھێزە ئینتزامیەکان بە دانانی بۆسە لە ڕێگای کۆلبران وکاسب کاران، کاسب کاران توانیان خۆیان لەو بۆسە وتەقەی ئەو ھێزانەڕزگار بکەن لەم ھێرشە زیاتر لە ۳۰ وڵاخی کاسب کاران لە لایەن ھێزە ئینتزامیەکانەوە کوژران و باری ئەو وڵاخانە لە لاین ھێزەئینتزامیەکان تاڵان کرا.
شەممە ۱۹ پوشپەڕ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی (ھێدی ئیسماعیلی) لە نزیکی گوندی (مێرگەسە) سەر بە شاری سەر دەشت کەوتە بۆسە ھێزەسنوریەکانی ئەم شارە و بە توندی لە پشتوین بە رەوژور بریندار بو.
شەممە ۱۹ پوشپەڕ، تەقەی ڕاستەو خۆی ھێزە ئینتزامیەکان ٥کۆڵبەری خەڵکی گوندەکانی شوت، چاڵدوڕان وماکۆکوژران وبریندار بوون. بورھان عەلەم ھولو ومستەفا مێھر پەروەر دوو کۆڵبەری کورد سنوری چاڵدوڕان بە ھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کوژران. لەم ڕووداوەدا سێ شارۆمەندی کۆڵبەری دیکە بە توندی بریندار دەبن.
شەممە ۱۹ پوشپەڕ، شارومەندێکی کورد لە سۆماری سەر بە قەسر شیرین لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی خۆی لە دەس دەدات.
چوارشەممە ۲۳ پوشپەڕ، بەشی ئەندازیاری سپای قودسی ئێران لە دەڤەرەکانی شاری مەریوان دیسانەوە دەسیدایە مین ڕیژ کردنی ئەو دەڤەرە. جۆری ئەم مینانە لە مۆدێلی ڕووسی (رەقەم٤) بەکێشیکی کەم وھێزی کوشتنی زۆر بەکارھێنراوە.
ڕۆژی چور شەممە، ۲۳ پوشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی سەڵماس لەگوندی درۆ سەر بە شاری شنۆە لە لاین ھێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەر گولە درا وگیانی لە دەسدا.
۲۳ پوشپەڕ، پیران شار، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار ھووشداری دایە کۆچەرانی کورد کە بۆ ھاتوچۆ لە کوێستانەکانەوە دەبێت بەڵگەیان ھەبێت. بێ بوونی بەڵگە بەر دەسڕێژی گولە دەدرین وبەرپرسان لە وڵامدا گوتیان کە فەرمانی دەسڕێژی ڕاستەو خۆ لە لاین بەرپرسانی باڵا لە تارانەوە بە دەسیان گەیشتوە.
پێنج شەممە ۲٤پوشپەڕ، بە ھۆی تەقەی ھێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی (دەرویش عادوی) کوڕی (عادڵ) لە شاری سەڵماس بریدار بوە و گیان لە دەس دەدات.
چوارشەممە ۳۰ پوشپەڕ، لەسنوری سەردەشت لە نەزیکی گوندی (بێتووش) ھێزەکانی حۆکومەت دەسڕێژ دەکەنە سەر کاسبکاران ودوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەبدوڵا ڕەسوڵی و ڕەسوڵ ڕەسوڵی بریندار دەبن.
چوارشەممە٦ی گەلاوێژ، بەھۆی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سنوری ئێرانەوە لە سەردەشت لە تەنیشتی گوندی (بزیڵە)، کۆڵبەرێک ٤۰ ساڵان بە ناوی عەزیز سەداقەت کۆری یوسف گیانی لە دەسدەدات وھەروەھا باوکی عەزیز لە گەڵ کۆڵبەرێکی تر بە ناوی ساڵەح وەیسی بە گرانی بریندار دەبن و بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانیان بۆ ناوندە دەرمانیەکانی سەردەشت دەگوێزرێنەوە.
محەممەد ئەمین کۆڵبەری خەڵکی (دۆڵەمیر) لە دەڤەری ئالانی سەردەشت دەکەونە بەر دەسڕێژی ڕاستەوەخۆی ھێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەنجەکانی پای بە گرانی بریندار دەبێت وھەر بەو ھۆیەوە دەگوێزریتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ.
یەک شەممە ۳ ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەحمان گلیاری لە دەوروبەر شاری پیرانشار بە ھۆی دەسڕێژی راستەوخۆی ھێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە گیانی لە دەس دا.
یەک شەممە ۱۰ ی گەلاوێژی ۱۳۹٥، کۆڵبەرێکی ۲٦ساڵە لە ناووچەی بانە بەر دەسڕێژی ھێزە ئینتزامیەکان کەوت وبە گرانی بریندار کرا.


پاراستنی ژینگە و تەندروستی.


ڕاپۆرتگەلی پیوندیدار لە گەڵ پاراستنی ژینگە وتندرستی لەم مانگەدا:


۱٤ی پوشپەڕ، پێش نیوەڕۆی دووشەممە، دارستانەکانی ناوچەی (دۆڵی دەرە) لە سنوری کرماشان ئاگریان لێ کەوتەوە.


چوارشەممە ۱٦پوشپەڕ، دوو گوندی (کیان ئاوا) و (تەیمور ئاوا) سەر بە پولدۆختەر لە پاریزگای لوڕەستان لە گەڵ قەیرانی کەم ئاوی وبێ ئاویدا ڕوبەڕوو دەبێتەوە. خەڵکی ئەم دوو گوندە بە تێچویەکی زۆرەوە ئاوی خواردنەوەی خۆیان لە شارەکانی دەوروبەرە دابین دەکەن.
دووشەممە ۲۱ ی پوشپەڕ ۱۳۹٥، ھێزەکانی سپا وئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناووچە سنوریەکان ودارستانەکانیان میلیتاریزە کردوە ودەسیان کردوە بە مانۆر نزامی لە دارستانەکانی شاھۆ، کە ئەم مانۆڕانە بوە بە ھۆی ئاگر کەوتنەوەیەکی گەورە لە دەڤەری شاری کامیاران، کە خەڵکی ناووچەکە وچالاکانی ژینگەپارێز توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. جێگای باسە کە ھێزە ناوەندەکانی حکوومی ھیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکیان بۆکوژاندنەوەی نەکردووە.
چوارشەممۆ ۲۳ ی پوشپەڕ، پاش ڕوودانی تەقە لەکاروانی بەرپرسانی حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێژاو، سپای پاسداران لەسەرەتای ئەم حەوتووەوە جارلەگەڵ جار لەوەڕگە و دارستانەکانی زاڵ بەسەر چەنددین گوندی دەوروبەردا بۆردمان کردوە کە بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی ئەو دەڤەرە و سوتان ولەناوچوونی چەنددین ھێکتار لە دارستانە ناوازە وبێ وینەکانی بەڕووی ناوچەکە.
پێنج شەممۆ ۲٤ی پووشپەڕ، لەحەوتوویەکدا ۳۰ ھێکتارلە لەوەڕگەو دارستانەکانی شاری سەلاسی باوەجانی ودارستانەکانی سەرپێڵ زەھاو بەھۆی ئاگرکەوتنەوە خەساریان بەرکەوت.
پێنج شەممۆ ۳۱ ی پووشپەڕ ئاگرکەوتنەوە لەکێوی ئاویەری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گرتوەو وبەم ھۆیە چەنددین ھێکتار لە دارستانەکانی ئەم کوێستانە بوون بەپۆلوو.
پێنج شەممۆ یەکی گەلاوێژ، داربەڕووەکانی دەڤەری (بان گڵێن) وبەرزاییەکانی شاری گیلان غەرب لەچوارلاوە کەوتە گەمارۆی ئاگرەوەو ونێزیک بە ۱۰۰ ھێکتار لەزەویی وپانتاییەکانی ئەم ناوچەیە سوتێنران.
ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ، شارۆمەندانی گوندەکانی شلە وزالواب سەربە ڕوانسەر بۆناڕەزامەندی دەربڕین لەبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوەی تەندروست لە بەردەرکەی قایمقامیەتی ڕوانسەر دەستیان دایە ناڕەزایەتی جەماوەری لە ۱۷۰۲ گوند، تەنیا ۱۰۰۲ گوندی پارێزگای سنە خاوەنی ئاوی خواردنەوەن؛ و ۷۰۰ گوند لەئاوی خواردنەوە بێ بەشن.
لەڕۆژانی ٥بۆ ۷ ی گەلاوێژ دارستانەکانی دەوروبەری شاری پاوە ئاگریان گرت ولەھەندێ لەو ناوچانە ئاگر کەوتنەوەکان بۆماوەی ۳ ڕۆژە درێژەی کێشاوە.
بۆ جاری چەندەم دارستان وشوێنە سەوزاییەکانی پشتی نەخۆشخانەی (قودس) ی شاری پاوە کەوتنە بەر بڵێسەی ئاگر. ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان مانۆڕی عەسکەری ھێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپاوە ڕاگەیەندرابوو کەخەڵکی شاری پاوە بەپێک ھێنانی قەڵغانی مرۆیی پێشیان لەھاتنی ھێزەکانی سپا بۆ دەوروبەری شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان گرت.
لەشاری (کەنگاوەر) یش بەھۆی ئاگرکەوتۆەوەی لێڕەوارەکان لەدو خولی کاتی لێک جیاواز، نێزیک بە٤۰ ھێکتار دارستان و ۱۰ ھێکتار لە لەوەڕگەکانی شاری کەنگاوەر لە ئاگردا سوتێنران.
۷ ی گەلاوێژ لەپارێزگای لوڕستان ولەشاری تازە بینانراوی دەورە چگێنی، ئاگرکەوتنەوە ۲۰۰ ھێکتار لەدارستانە سرووشتییە ناوچەییەکانی (فەلاوەند وەیسیان) ی تەفرو و تونا کرد.
پترلە ۲٥لەسەدی دارستانەکانی پارێزگای ئیلام لەئاسانەی ھەڕەشەی جیدی لەناوچووندان، ڕووبەری ئەم دارستانانە ٦٤۱ ھەزار ھێکتار بەراوەرد کراوە.
دانیشتووانی گوندەکانی دەشت عەباسی شاری دێلوڕان ماوەی چەنددین ساڵە لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ئاو وبێئاویدا دەستەو یەخەن
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی دەڤەری (دەرەواران) و (ھەنجیران) ی مەریوان لەماوەی ۳ ی ڕۆژدا ۱۷٦ھێکتار لە دارستان ولەوەڕگەکانی ئەم ناوچەیە سووتان وبوون بە خۆڵەمێش.
ئاگرکەوتنەوە لە مەزراکانی کشتووکاڵی لەدەورووبەری گوندەکانی (کێلەسیپان) و (گردەبن) لە ناوچەی لاجانی پیرانشارکە بووبەھۆی ئاگرکەوتنەوەو ولەناوچوونی ۲٨ھێکتار لەزەویە کشتووکاڵییەکان ونێزیک بە ۲۷ ھێکتار لە لەوەڕگەکان وکۆی ھەموویان ٥٥ ھێکتار لەزەوییە کشتووکاڵی ولەوەڕگەکانی ئەم شارە سوتێنران.
۳ ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر پترلە ٤۰ ھێکتارلە لەوەڕگە وجاڕی گوندەکانی (قاتانقوڕ، بەردەنەخشینە وکێوەڕەش) ی بۆکانی گرتوە.
پێنج شەمۆۆ ۷ ی گەلاوێژ بەشێکی فراوان لەلەوەڕگەو ودارستانەکانی ئاویەر، بەرەو خزری زیندوو، کانی ماماتکە، وحەوت ئاسیاووئاگریان تێبەردراو ھەربەو چەشنە بەشێکی بەرچاو لەدارستانەکانی دەورووبەری سەوڵاوا لەنێزیک شاری سنە ئاگریان تێبەردرا.
پێنج شەممۆ ۷ ی پووشپەڕ ڕژانی زێرئاو بۆگۆلی ورمێ، ئەم زێرابانە سەربە تۆڕو یەکە پیشەییەکانن وتێکەڵاوی بەمادەی کیمیاین وڕژاونەتە گۆلی ورمێوە.
ھەینی ٨ی گەلاوێژ ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی شارۆچە (شھرک) ی سەقز قوڕئاوی بووەو ھەرئەمەیش بووە بەھۆی پەرۆشی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە. ھۆکاری قوڕئاوی بوونی ئاوی خواردنەوە ھێشتێ ڕوون نەبویەتەوە وبەرپرسانی ئیدارەی ئاو وزێراوی ئەم شارە خۆیان لەوڵامدانەوەی ھاوڵاتیان بواردووە.
٨ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹٥، دارستان ولەوەڕگەکانی داڵاھۆ لەناوچەی تە نگە تاریکە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.
٨ی گەلاوێژ بەھۆی ئاگرکەوتنەوەی شەمامەیی لە شاری جوانڕۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ودوکەڵێ کەبەوھۆیە بەرزبویەتەوە، ھەناسەکێشانی بۆکەسانی نەخۆش ومنداڵ وبەساڵاچوو ئاستەم کردبوو ولگەڵ کێشەی ھەڵمژین وجەستەیی ڕووبەڕوو ببوونەوە.
لەدرێژەی ئاگرکەوتنەوەی دارستان ولەوەڕگەکانی دەوروبەری شاری سەڵماس لەئاگردا سوتان. ھاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەم دەڤەرە، ھاوەن بارانی ناوچەکەیان لەلایەن ھێزە ئینتزامییە کانەوە بەھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوانە ڕاگەیاند.
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لەکێوی مەلاقازی وقوللەی ئیمام، دارستانەکانی مووسکی مەریوان، بەدەیان ھێکتار لە دارستانەکان سوتێنران.
لەشاری گیڵان غەرب سەربە پارێزگای کرماشان پترلە ۲۰ھێکتارلە دارستان ولێڕەواڕەکانی سوتێنران .جێگەی باسە وەک دەڵێن کەئەم ئاگرکەوتنەوەیە کەسێکیشی سوتاندووەو گیانی لێ ئەستاندووە.
نێزیک بە٥۰ھێکتار لەڕەزوباخ وگەنمەکانی گوندی پیرۆزەی وەڵەدبەیگی لەجوانڕۆ لەئاگردا سوتێنران؛و۳۰ھێکتار لەمەزراکانی گەنمی کوندی کێلەسیپان وگردبنی دەشتی خاناڵ لەپیرانشار کەوتنە بەربڵلێسەی ئاگر.
دارستانەکانی گێڵان غەرب بەردەوام لەئاگردا دەسوتێن وخەساری بەرکەوتوو پترلە ۲۰۰ھێکتار مەزەندە دەکرێ.


بابەتەکانی دیکەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ.


دوشەممۆ ۱٤ی پووشپەڕ ،پاش کوشتنی دوو کۆڵبەرلەلایەن سپای پاسدارانەوە وناڕەزایەتی ھاوڵاتیانی کورد،سپای پاسداران لەدەسپێشخەرییەکی سەرەڕۆیانە بۆگوندی (گوێزڵی)ی سەربە سەردەشت ھێرش دەبات ودانیشتووانی ناچاربە چۆڵ کردنی گوندەکە دەکات.
شەممۆ ۱۹ی پووشپەڕ، ژنێکی گەنجی تھمەن ۳۲ساڵ ودانیشتووی شاری بیجاڕ وخاوەنی مێرد ودوومنداڵی کوڕ بەھۆی ھەژاری ودەسنەڕۆیی وکێشەی گرانی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی لەدەست دا.
شەمۆۆ ۱۹ی پووشپەڕ ۳٥قوتابی نایسەر سەربەشاری سنە بەھۆی نەبوونی فێرگە پەکیان لەخوێندن کەوتووە.
دووشەممۆ ۲۱ی پووشپەڕ ھێزەکانی سەربە سپا،ژنڵنی بەسیجی،ھێزە ئیتلاعاتییەکان،کارمەندانی ئیدارە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەفولکەی قایمقامیەتی شاری بۆکان کۆبوونەوە وخوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوانەبوون کە چارشێو لەسەرناکەن.
دووشەممۆ ۲۱ی پووشپەڕ، کچێکی ۲۱ساڵ تەمەن بەناوی (ر.م)دانیشتووی گەڕەکی بەھارستانی سەقز خۆی ھەڵواسی وگیانی لەدەس دا.
ڕۆژی ھەینی ۲٥ی پووشەڕ، گەنجێکی ۱۹ساڵ تەمەن بەناوی ئێحسان یەگانە دانیشتووی گوندی (سێکانی) سەربەشاری شنۆ لەماڵی باوکیدا بە تەناف خۆی ھەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
ڕۆژی یەکشەممۆ ۲۷ی پووشپەڕ کاتی ھاتنی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانبۆ پارێزگای کرماشان،سێ ھاوڵاتی کوردی پێڕەوی ئایینی یاری، ھاواری ناڕەزامەندی خۆیان بەدروونەوەی لێوەکانیان دەربڕی.
سێشەممۆ ۲۹ی پووشپەڕ ،مێرمنداڵێکی دەساڵ تەمەن لەشاری سنە ،نیشتەجێی یەکێک لەناوچە پەرتەوازوھەژارەکان بەناوی کانی کوزەڵە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا
۱٤ی گەلاوێژ فوئادی ئەحەدی ۳۳ساڵ تەمەن لەماڵی باوکی دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی لەدەست دا.
پێشگرتن وھەڕەشە لەکچانی پاسکێل سواری مەریوانی ودەسبەسەرکردنی یەک لەگەنجانی ناڕازی بەناو زانیار خوسرەوی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
گەشەی بەشوودانی کچانی ۷بۆ۱۱ تەمەن لەیەکێک لەگوندەکانی دەورووبەری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ وکەمتەرخەمی بەرپرسان لەھەمبەر ئەم منداڵانە ودایکانی دواڕۆژ.
ژیلا دانشوەر کچێکی گەنج ۲۳ساڵ تەمەن ودانیشتووی مەریوان سەربە پارێزگای سنە.بەھۆی ڕێگەنەدانی بەخوێندن لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دەستی دایە خۆکوشتن
پێنج شەممۆ ۲۴ی پووشپەڕ،بەرپرسانی ئیداری وئەمنی شاری قوروە،بۆوێنە قایمقامی ئەم شارە، مامۆستای ھەینی وھێزە ئیتلاعاتییەکان،لەگەڵ چەندد دانەیەک لە دەم ودەزگای قورسی وەکوو بۆڵدوزێر،لۆدێر،دەستیان دایە ڕووخان وکاولکاری گۆڕستانی گیان بەختکردووانی دەیەی ۶۰ لەشاری قورووە وسنە ودەورووبەری کەبە (خاوەرانی قوروە)ناسراوە.
دووشەممۆ ۲۸ی پووشپەڕ جەلالجەوانمەرد ۲۶ ساڵ تەمەن کوڕس ڕەسووڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری مەھاباد پاش ڕۆژێک ئەشکەنجە ولێدان گیانی خۆی لەدەست دەدات.
یەکشەممۆ ڕێکەوتی ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۵ی ھەتاوی ،کچێکی ۲۳ساڵ تەمەن لەلایەن باوکیەوە بەتەور دەکوژرێت.
ڕۆژی ۱ی گەلاوێژ،پەریسا ڕەمەزانی ٥ساڵ تەمەن کچی ڕەحمان لەمەھاباد پاش خەتەنەکردن تووشی خوێن بەربوونێکی لەڕادەبەدەربووەو لەدۆخێکی نالەباردایە ولەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ورمی خەواندوویانە.
دووشەممۆ ٤ی گەلاوێژ ئیدارەی ئیڕشادی سنە بەبێ ھیچ بەڵگەیەک ،پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆڕی ئێوارە شێعر وچیرۆک خوێندنەوە گرتووە کە دەمانێکە چالاکانی پانتایی ئەدەبی ھەوڵی بۆدەدەن.
سێ شەممۆ ٥ی گەلاوێژ بەرانبەربە داواکاری وەرگرتنی ئیزننامەی ناوەندی کلتووری ئەدەبی (لەک)لەزانکۆی پەیام نووری کرماشان دژایەتی کرد.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک