٤\١١\٢٠١٠
راستییه‌کانی پشتی
له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز!
خه‌سره‌و سایه
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای بالای تاوانه‌کانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی
بۆ تاریق عه‌زیز و چه‌ند که‌سی تر له‌سه‌رانی ڕژێمی به‌عس، به‌تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌رکوت وکوشتاری ئه‌حزبی ئیسلامی له‌م ولاتدا
بووه، ده‌رکرد. به‌لام ڕاستیه‌کانی پشتی ئه‌م سزایه چییه‌و خه‌ڵکی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی عێراق، به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێ
چۆن له‌بڕیارێکی ئاوا بڕوانن؟ به‌تایبه‌تی که‌ئه‌م جۆره دادگایی
کردنه، کرده‌یه‌کی سیاسیه‌و هه‌رجاره له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ده‌ست
وپێوه‌نده‌کانیه‌وه ناوبه‌ناو ده‌ستی بۆ ده‌برێ وزه‌ینی خه‌ڵکی بۆ
ڕاده‌کێشرێ؟
گومانی تێدانییه که‌تاریق عه‌زیز و سه‌دام حسین و باقی سه‌رانی
ڕژێمی به‌عس، تاوانبارن به‌کوشتاری خه‌ڵکی عێراق وکوردستان و ده‌ستیان
هه‌بووه له‌سازدانی زیندان، کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ، سه‌رکوت وئه‌شکه‌نجه‌و
داسه‌پاندنی ڕژێمێکی نه‌گریس و کۆنه‌په‌رست ودژی ئینسانی به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگادا. به‌لام له‌پشتی سیناریۆی دادگایی کردنی ئه‌م
تاوانبارانه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌ک خۆی حه‌شارداوه که‌پێوسته ئاشکرا
بکرێ وڕووی ڕاسته‌قینه ى بۆ کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ده‌ربخرێت.
له‌پێشه‌وه ده‌بێت پرسدهڤ بکرێت که‌ئه‌وانه کێن دادگایی تاوانباران
وبکوژانی خه‌ڵکی عێراق وکوردستان ده‌که‌ن؟. له‌وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌دا
سیناریۆی دادگایی تاوانباران ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه وئه‌و ڕاستییه
ئاشکرا ده‌بێت که‌ئه‌وانه‌ی خۆیان موته‌هه‌من به‌کوشتاری ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی
خه‌ڵکی عێراق، ئێستا له‌سه‌ر کورسی دادوه‌ر دانیشتون!. وه ئه‌گه‌ر
بڕیاربێت له‌که‌یسی تاوانباران وبکوژانی خه‌ڵکی سیڤڵی ئه‌م ولاته
لێپێچینه‌وه بکرێ، ئه‌وا خودی هه‌ر ئه‌م جه‌نابانه‌ی ئه‌مڕۆیه که‌به‌به‌رگی"قازیه‌وه"
دادگایان بۆ تاوانباران هه‌ڵخستووه. ئه‌مریکا وده‌ست وپێوه‌نده‌کانی
له‌حکومه‌تی عێراق، یانی هه‌مان ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی و قه‌ومی
که‌له‌پشتی تانک و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵه‌وه و به‌مه‌رحه‌مه‌تی جه‌نگێکی
کاوڵکاری گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌لات، خۆیان ده‌ستیان هه‌بووه له‌تاوانی
گه‌وره و کوشتاری تاک وبه‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی عێراقدا. به‌ڵگه‌نامه‌کانی
ئه‌م ڕۆژانه‌ی سایتی ویکیلیکس که ئاماژه بۆ 4000 به‌ڵگه‌نامه ده‌کات،
ده‌رخه‌ری جینۆسادێکی یه‌ک ملیۆنی، هاولاتیانی عێراقه که‌له‌نێوان 7
ساڵی دوای جه‌نگ وڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا، به‌ده‌ستی سوپای ئه‌مریکاو
ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی، ئه‌نجامدراوه وهه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌خاتی هێنانه
سه‌ر کاری حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه بووه. که‌وایه
ئه‌گه‌ر تاریق عه‌زیز و سه‌رانی ڕژێمی به‌عس به‌تاوانه‌کانی دژی به‌شه‌ریه‌ت
ده‌بێ دادگایی بکرێن، ئه‌وا سه‌رانی ئه‌مریکا له‌پنتاگۆن و ده‌ست
وپێوه‌نده‌کانی له‌به‌غداد، له‌مالیکی وتاڵه‌بانی وبه‌رزانیه‌وه تا
عه‌لاوی وجه‌عفه‌ری و سه‌درو چه‌له‌بی و ده‌یان سه‌رکرده‌ی تر هه‌مان
حوکمی سزا ده‌یان گرێته‌وه وبگره له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی لیستی
تاوانبارانیکدا ڕیزده‌به‌ستن که‌تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌به‌شه‌ریه‌ت
کردووه،. ته‌نانه‌ت تاوانه‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌م جه‌نابانه‌ی ئه‌مڕۆ
چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتره له‌و تاوانانه‌ی که‌ڕژێمی به‌عس به‌درێژایی
30ساڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا به‌ڕیوه‌ی بردووه.
به‌لام ئه‌گه‌ر تاریق عه‌زیز به‌تۆمه‌تی ئازاردانی ئه‌حزابی ئیسلامی
سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌وا ڕاستیه‌کانی وه‌زعی
سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له‌عێراق و کوردستان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، که
هه‌ر ئه‌م گروپ و تاقمه ئیسلامی وقه‌ومیانه‌یه، که‌له‌ساله‌کانی
دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستیان له‌هیچ تاوانێک ده‌هه‌ق به‌موخالیفانی
خۆیان وهاولاتیانی مه‌ده‌نی نه‌پاراستووه، سازدانی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری،
تیرۆر و کوشتار، ئاواره کردنی هاولاتیان، تا سازدانی زیندانی نهێنی
وئینسان دزین، تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماکانی مه‌ده‌نیه‌ت و دزی
وڕاووڕوت کردنی داهاتی کۆمه‌ڵگا و ژێر پێنانی مافی ژیان وئازادی..
هه‌موو ئه‌م تاوانانه به‌شێک بووه له‌کارنامه‌ی ئه‌حزابی ئیسلامی
و گروپه‌کانی که‌له‌سه‌ری مامه‌ڵه‌و ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا به‌ڕێوه‌یان
بردووه وچاوپۆشیان لێکراوه. تاوانێک که ته‌نها به‌خاتری سازدانه‌وه‌ی
بازاڕی سه‌رمایه‌و قازانج په‌رستی وهێنانه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی
بۆرژوازی وده‌سه‌لاتدارێتی سه‌رمایه‌داران وبازرگانانێکه که‌له‌سه‌ر
ڕه‌نج ومیحنه‌ته‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م ولاته‌وه
ده‌ژی.
مه‌جرای دادگایی کردنی سه‌رانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس، له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆی عێراقه‌وه ناتوانێ هه‌ڵگری هیچ نیشانه‌یه‌ک
له‌ڕاستی بێت، سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی که‌به‌تاوانه‌کانی ده‌رهه‌ق
به‌به‌شه‌ریه‌ت ناو ده‌برێ، ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر ده‌رخه‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی
ڕاستیه‌کانی مێژووی تاوانباری نییه له‌عێراقدا، به‌ڵکو شاردنه‌وه
وئاوه‌ژوو کردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی تاوانه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕویه، که‌ته‌نها
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کردۆته قوربانی خۆی. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م
سیناریۆیی دادگایی کردنانه‌دا، ئه‌وه‌ی ڕاستیه ئه‌وه‌یه که‌سزای
له‌سێداره‌دان، کراوه به‌ره‌مزێکی سه‌رکه‌وتن بۆ تاوانبارانی ئه‌مڕۆ.
ڕه‌مزێک که‌سزای له‌سێداره‌دانی به‌ده‌سته‌وه گرتووه بۆ سه‌رکوتی
یه‌ک کۆمه‌ڵگای 25 ملیۆنی، که‌زۆربه‌یان خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش
وئازادیخوازن. به‌واتایه‌کی تر په‌نابردن بۆ سزای له‌سێداره‌دان و
جێگیرکردنی له‌یاسا و سیسته‌می ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌مڕۆی عێراقدا،
گۆپاڵێکی سیاسی بۆرژوازی وچینی سه‌رمایه‌داره بۆ سه‌رکوتی ئازادی
وله‌سێداره‌دانی ڕابه‌رانی کرێکاری و هه‌ڵسووڕاوانێکی سیاسی که‌نه‌یاری
هه‌لومه‌رجه‌کانی ئێستای عێراقن. ئامانجێک که‌بۆرژوازی عێراقی به‌کوردو
عه‌ره‌بیه‌وه له‌سزای له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز و سه‌رانی ڕژێمی
پێشوودا، به‌دواوه‌یه‌تی، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه له‌به‌رامبه‌ر
تاوانه‌کانی دوێنێدا، به‌ڵکو بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چینی
کرێکار‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئێستا‌و داهاتوو که‌سه‌رتاکانی ده‌رکه‌وتووه.
مێژووش ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه، که‌ده‌ستبردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ
سزای له‌سێداره‌دان راسته‌وخۆ بۆ هه‌ڵخڕاندنی فه‌زای ترس وتۆقاندن وسه‌رکوتی
کۆمه‌ڵگا ودورخستنه‌وه‌ی دارمانی سیسته‌می مه‌وجوده، له‌خه‌ته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی
شوڕش وبزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا.
28\10\2010
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|