١٩\٥\٢٠١٦
ره‌چه‌ڵه‌کناسیی
کایه‌ی سیاسی له شه‌قامی سیاسیی کورددا.
شاهۆ حوسێنی
کایه‌ی سیاسی له‌ناو ئه‌مه‌ی کوردا ئه‌مرۆکه تووشی جۆڕی "سیاسه‌ت زه‌ده‌یی"
بوه، واته چینی رووناک‌بیر و چالاکی سیاسی خاوه‌ن هزرو زانستی تووشی
جۆرێ له زه‌ده‌یی و بیزاری کردوه، هۆکاری ئه‌و ره‌وته‌ش ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ رێک‌و پێک نه‌بوون، شڵژاوی و شه‌له‌خته بوونی کردار‌و کرده‌وی سیاسی
ده‌ورگێرانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان له راستی‌دا
هیچ عه‌لاقه‌یه‌کیان به دیاری کردنی "هه‌رێمی کایه‌یی سیاسی هاوبه‌ش"،
"شووناسی هێڵه سووره‌کان"، "شووناسی هێڵه نارنجێکان" و شووناسی به فه‌رمی
ناسینی یه‌کتر به شێوه‌ی دۆرۆژه یان دۆفاکتۆ نێ. له وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌کدا
ئه‌و پرسیارگه‌له گرینگه دێنه ئاراوه که ئاخۆ کۆمه‌ڵگا و به‌ستێنی
سیاسی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی لێهاتوویی و مه‌جالی سه‌رهه‌ڵدانی کایه‌ی
سیاسی سالم و رێک و پێکی نێ؟ ئاخۆ کلتووری سیاسی کۆمه‌لگای کوردی
ناتوانێ هه‌ڵگری جۆری کایه‌ی سیاسی رێک و پێک و ئاشتی خوازانه بێ؟
ئاخۆ تێکه‌ڵاوی نێوان سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژی جۆرێ به‌ربه‌ستی سازکردوه بۆ
عه‌قڵانی کردنی کردوه و دژکرده‌وه‌ی سیاسی له نێو کورددا؟
ئه‌وه‌ی راستی بێ کلتووری سیاسی کورد به هۆی تێکه‌ڵاوی نێوان سیاسه‌ت و
ئایدۆلۆژی سنوور به‌ندێکی دوگمی هزری و کرده‌وه‌ی ساز کردوه، ئه‌و ره‌وته
بۆته هۆی به‌دی هاتنی کلتوورێکی سیاسی گشتگیری خاوه‌ن تایبه‌ت مه‌ندی
یاسا به‌زێن، پاوانخواز، تاک‌خواز(به‌ڵام نه تاک‌خوازی لیبرالی به‌ڵکه
تاک‌خوازێکی دیکتاتۆرانه که ده‌سه‌ڵات و هێز و یاسا ده‌به‌ستێته‌وه به
تاک)، ساز کردنی سنوور به‌ندی له نێوان خۆیی و ناخۆیی، دژه یه‌کگرتویی
و پیرۆزی‌خواز که بێگانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره کردارێکی سیاسی
دێموکراتیک و باوه‌رمه‌ند به پلۆرالیزمی بێ سنوور، له راستی‌دا شه‌قامی
سیاسی کوردی به‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه و به‌و کلتووره تووشی جۆرێ سه‌رلێشێواوی
و ون کردویی کلتووری وێک‌سازان و وێک هه‌ڵکردن بوه. له‌وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌ک
دا هێز و رێکخراوه‌ی کوردی روو و ئاراسته‌ی دووژمنی لێ‌گۆاروه، به جۆرێ
که دووژمن بۆته دۆست و لایه‌نی کوردی به‌رامبه‌ر بۆته دووژمن، هه‌مووی
ئه‌وانه‌ش ده‌شێ بگوترێ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانی گووتارێکی
سیاسی کوردانه و هاوبه‌ش وه‌ک پیکهاته‌یه‌کی مه‌عریفی، به ناوه‌ندێتی
داللی دێموکراسی، به جۆرێ که کۆی گشتی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا
جیاوزای هه‌یه له پێکهاته‌ی زه‌ینی و عه‌ینیه‌دا، بتوانێ خۆی تێدا
ببینێته‌وه.
حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌رچی درووشمه‌کان و رواڵه‌تی شه‌قامی سیاسی فه‌رمی
کوردی نیشان‌ده‌ری حه‌ولی پێناسه کردنی خۆیه‌تی له کلتوورێکی سیاسی
مۆدێرن‌دا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌که پێکهاته‌ی عه‌ینی و رواڵه‌تی سیاسی
کوردی هه‌ڵقوڵاو و سه‌رچاوه گرتووی پێکهاته‌ی زه‌ینی‌و هزری نێ، به‌تاڵه
له سه‌داقه‌ت و ناوه‌رۆک، واته به هۆی ئه‌وه‌که پیکهاته عه‌ینی و رواڵه‌تێکانمان
زه‌رۆره‌ت و به‌رهه‌می پێکهاته زه‌ینی و هزرێکانمان نین، شه‌قامی سیاسی
جۆرێ سه‌رلێشێواوی، زی‌زی، لێک‌دابران و ڵێڵی پێوه دیاره، چاوخشاندنێک
به فۆرماسیونی ره‌وتی سیاسی وڵاته دیموکراتیکه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌و
راستێیه که سه‌ره‌تا به هۆی ئاڵوگۆری له فۆرماسیونی هزری و ئه‌ندێشه‌ی
کۆمه‌ڵگا، فۆرماسیونی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تووشی ئاڵوگۆری ده‌بێ و
کۆمه‌لگا بۆ خۆ رێکخستن و خۆ هه‌واهه‌نگ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته
پێکهاته و فۆرماسیونی عه‌ینی تایبه‌ت و گوونجاو پێک دینی، واته له پاش
هاتنه ئارای پرۆتێستانیزم و هۆمانیسم، سیستمی سیاسی کۆمه‌ڵگا سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ڵبژاردن و حیزب و ریکخراوه‌ی نوێ به خۆیه‌وه ده‌بینی و له درێژه‌دا
دێموکراسی هه‌م وه‌ک کلتووریکی سیاسی و هه‌م وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی حکوومی
سه‌رهه‌ڵده‌دا، به‌ڵام له‌ناو ئه‌مه‌ی کوردا حه‌ول ده‌درێ به کۆپی
کردنی پێکهاته‌ی عه‌ینی و رواڵه‌تی وه‌ک حیزب و رێکخراوه سیاسێ مۆدێرنه‌کان
به پێکهاته‌ی حکوومی مۆدێرن بگه‌ن، واته ره‌وتێکی پێچه‌وانه‌ی به‌تاڵ
له ناوه‌رۆکی هزری و ئه‌ندێشه‌یی.
ئه‌و مێتۆد و ره‌هه‌نده له سیاسه‌ت کردن له‌ناو کوردا بێ‌گومان خه‌ساری
گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه، له کاتێک‌دا شه‌قامی سیاسی له جیهانی
مۆدێرن و په‌ر ئه‌ستاندوو رووبه‌رووی قه‌یران گه‌لێکی بنه‌ما رووخێن
هاتوه به هۆی ئه‌وه‌که سه‌رده‌می ئایدۆلۆژی گه‌لێک که ئامانجیان ده‌ست
راگه‌یشتن به سه‌رمایه‌یی حکوومی و ده‌سه‌ڵاتی مسۆگه‌ر بوو خه‌ریکه به
یه‌کجاری تێ‌په‌ر ده‌بێ و له جیات وان گوتارگه‌لێک سه‌ریان هه‌ڵداوه که
ئامنجیان ده‌ست راگه‌یشتن و ده‌ست داگرتن به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی گوتاری و
چه‌مکی کۆمه‌ڵگایه له ته‌نیشت ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ر جۆره حه‌ول و ره‌وتێک
که بنیات‌نه‌ری حه‌ول و ته‌قه‌للایه‌کی یه‌ک ده‌ست‌که‌ره‌وه و
مۆنۆلۆگانه‌یه بۆ پاراستنی هه‌رێمی ده‌سه‌ڵات وه‌ک میرات، شه‌قامی
سیاسی کوردی خه‌ریکه به هێز و تینه‌وه ره‌هه‌ندێکی سیاسی ئایدۆلۆژیک و
مۆنۆلۆگی سه‌قام گرتوو له‌پێش گرتوه به دوور له هه‌ر جۆره سه‌رمایه‌یه‌کی
هزری.
shaho_huseni@yahoo.com
|