کۆچه‌ر
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌تره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مێژووی خه‌فه‌کردنو خنکاندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان بوو. ئه‌و بزووتنه‌وه دیموکراتیکه‌ی که ده‌یویست به‌رۆک به سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی زاڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کوردستان بگرێت. به‌ڵام بنیاتنه‌رانی ته‌شکیله‌ی به‌ناو یه‌کێتی نیشتمانی لێهاتوانه ئه‌و ته‌شکیله‌یان کرده داریده‌ستیان بۆ سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی. سه‌ره‌تا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی رووبه‌ری شه‌ری جۆراوجۆری ناوخۆکرد. دوایش خۆی که‌وته گیانی و سه‌روبه‌ده‌نی. یه‌کێتی نیشتمانی بوو به‌و ده‌ریایه‌ی که به‌رده‌وام تیایدا ماسیه گه‌وره‌کان ماسیه گچکه‌کانیان لووش ده‌دا. رۆژ له‌دوای رۆژ یه‌کێتی له هه‌وڵی هه‌ڵپروکاندنی ده‌نگه‌کانی دیموکراتیدابوه چ له‌ناوخۆیدا ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا له‌هه‌رجێگایه‌ک پێی راگه‌یشتبێت. له‌سه‌رده‌می راپه‌رینیشدا شان به‌شانی پارتی که‌میان نه‌کرد به بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی‌و شوراکان و خواسته‌کانی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‌و دوایش سات‌و سه‌وداکردنیان به‌دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و بوونه‌داشه‌هاره‌ی حکوومه‌ته‌کانی ئیران،تورکیا،سوریا،به‌ئیراقی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆشه‌وه. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان تا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دۆزی کوردیان زینده به‌چاڵکرد. کوردستانیان کرده زیندانێکی تاریک و بێ به‌ریانکرد له سه‌رچاوه‌کانی ساده‌ترین ژیانی ئینسانی.
سیاسه‌تی کوشتن و راوودونان و تۆقاندن له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه له‌دژی دیموکراتیزم بێ وێنه‌بوه له رابوردو ئێستاشدا به‌جۆرێک ئه‌ندامو لایه‌نگره‌کانی خۆشیانی تاساندبوو. ئه‌وه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ره‌گ وه رابوون... نیشانه‌ی هاوارلێهه‌ڵسانیانه له نه‌بوونی دیموکراتی‌و وه زاڵبوونی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب له‌و ته‌شکیله‌یه‌دا. به‌جۆرێک قسه‌کانی خۆیان شاهید حاڵی ئه‌وراستیه‌ن که کاتێک ده‌ڵێن ماوه‌ی 30-35 ساڵه ئه‌و رێکخراوه له‌مه‌نگه‌نه دراوه سه‌رکردایه‌تیه‌کی ته‌ویل ئه‌مه‌د یان روونتر بڵێین هه‌تاهه‌تایی بۆ براوه‌ته‌وه. ره‌گ ئه‌گه‌ر چی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش خۆی راگه‌یاندبه‌ڵام ئاشکرانه‌کردنی خۆیان جگه له چوار که‌سیان خۆی له‌خۆیدا مانای ئامان نه‌بوونی ئه‌و یه‌کێتیه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ژیانیاندا واته ده‌زانن چه‌ند کرده‌یه له‌ته‌سفیاتکردنی گیانی هه‌رکه‌سیک که‌بیه‌وێت.
شه‌قاربوونی ته‌شکیله‌یه‌کی وه‌ها له‌وچه‌شنه پۆلپۆتیه بێگوومان به‌قازانجی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر کرێکاران له شوورا کرێکاریه‌کانیاندا به‌سه‌ربه‌خۆو به‌دوور له‌ئۆپۆرتونیستی حیکمه‌تیست رێکخراو بووبێتن یان ده‌ست به‌کاربن بۆی هه‌رچی زووه. خۆپه‌رستی حیکمه‌تیسته‌کان به‌جۆرێکه نایانه‌وێت و ناشتوانن خۆیان له‌قه‌ره‌ی چۆنیتی هه‌ڵوێستگرتن بده‌ن له بوونی هه‌لوومه‌رجیکی وه‌هادا چوونکه خۆیان هه‌میشه‌له‌هه‌لوومه‌رجێکی وه‌هادان و ده‌یگوزه‌رێنن. که به‌سه‌رپێخستنی ئه‌و ده‌نگه بۆزیاتر شه‌قکردنی هێزیکی سه‌رکوتگه‌ر ئه‌رکێکی ئێستاییمانه.
له‌راستیدا له‌مێژووی یه‌کێتیدا تا ئێستا له‌ناوخۆیدا به‌وجۆره داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی نه‌کراوه له‌خواره‌وه که به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م رووی له نه‌شته‌رگه‌ری و قه‌ساس کردنی ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانی ببێ. بۆیه ئارامی لێبراوه‌و به‌په‌له‌و به پێشێلکردنی پره‌نسیپی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی خۆی گه‌یاندۆته لای به‌رپرسانی ئیرانی بۆ رێگرتن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێکی یاخی بوونی چه‌کدارانه‌ی ره‌گ له‌سه‌ر سنوره‌کان.
ئه‌رکی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌و مانگرتنه جه‌ماوه‌ری و دیموکراتیکیه‌کانه هه‌ڵسورانی خۆیان زیاتر‌و به‌رفراوانتر بکه‌ن به‌به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر مانگرتن و خۆپیشاندان به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانتان له ئاوی خاوێن و کاره‌بای به‌رده‌وام و نان-کار-ئازادی و به‌رزراگرتنی ئاستی گوزه‌ران به‌به‌رده‌وامی نه‌ک راگرتنی له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی به‌رزی و نزمی داهات له‌رێگای بڕینی ده‌رماڵه‌و مووچه‌کان به‌بیانووی راستکردنه‌وه‌ی یاسایی. چوونکه راستکردنه‌وه‌ی یاسایی و هه‌ڵه‌کانی خۆیان نابێت له‌سه‌ری جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تكێشاندا بشکێته‌وه.
|