٩\١١\٢٠١٢ رێکخراوه‌کانی ژنان، له نێوان فڕێدانی قسه و نه‌پێکانی ئامانج!؟
هۆگر
دابونه‌ریت، دین، ده‌سه‌ڵات سێ کۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌کیین که هه‌رده‌م دژ به مافه‌کانی ژنان جه‌نگاون، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وانه‌شدا که پێویست و گرنگه وه‌ک نه‌خشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بخرێته به‌ر باس بێ هیوابوونی ژنانه به رێکخراوه‌کانی ژنان. فرانسیس بیکون ده‌ڵێ: (خوێندنه‌وه مرۆڤێکی ته‌واو دروست ده‌کا.) ئه‌و که‌سه‌ی ناخوێنێته‌وه هه‌رگیز له‌و که‌سه به‌رزتر نابێ که نازانێ بخوێنێته‌وه، بۆیه رێکخراوه‌کان هه‌ر له یه‌که‌م هه‌لی دروستبوونیان له که‌سانی شاره‌زا و کارامه و پابه‌ندبوونیان به بناغه‌یه‌ک بۆ کۆششکردنێکی گه‌شه‌ی عه‌قڵیی پته‌و و تۆکمه پێکنەهاتوون، ئه‌وه‌تا یا سه‌ر به حزبێکن یا هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بیرکۆر و به‌رژه‌وه‌ندخوازن.. هه‌ر ئه‌وانه‌ن که ژیانیان له ته‌وه‌ره‌یه‌کی پووچ و مشه‌خۆردا مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردوه نه‌توانن ببنه پەیوەندییەک لۆ پەیوەستبوونی ژنان به رێکخراوه‌کانه‌وه، بۆیه کاتێک ژنان ده‌بنه پارووه‌کی چه‌وری سێ کۆڵه‌گه سەرەکییەکە، بێ هه‌ڵوێستیی رێکخراوه‌کانی ژنان جگه له مقۆمقۆیه‌کی چه‌ندباره و قسه‌ی سووک و پڕکردنه‌وه‌ی زۆرێک له ماڵپه‌ڕ و ده‌زگە راگه‌یاندنه حزبییەکان نه‌بێ چیدیکە ئافه‌ریده ناکا.
ناو ناوه گوێبیستی ئامار و کوشتنی ژنان ده‌بین.. بۆیه زۆر پێویسته له ته‌نیشت ده‌سه‌ڵات رێکخراوه‌کانی ژنانیش به ده‌ر نه‌بن.. هەروا ده‌بێ په‌نجه‌یان لۆ درێژ بکرێ، رێکخراوه‌کان بۆ هه‌میشه له رواڵه‌تدا خۆیان به وێنایه‌کی ئه‌رێنیی نیشان ده‌ده‌ن، که‌چی له ناوه‌وه ژه‌هرێکی کوشنده‌یان تێدایە، چونکه ژه‌هری کوشنده له دوژمنه‌کانته‌وه لۆت نایێ به‌و هۆیه‌ی که گومانت هه‌یه کۆشش دەکەن بۆ رووخاندنت به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ژه‌هری کوشنده له‌و که‌سانه‌وه دێ که گرنگیان پێ ده‌ده‌ی، هه‌موو ئه‌وانه و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میی و گونجاو و تۆکمه لۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی مێشک ته‌پیوو هۆکارن لۆ قڕکردنی ژنان که پیاوان پێوەی ئاڵووده بوونە.
یاسا مه‌رجی سه‌ره‌کییە، له پێناو پاراستنی ژنان لۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان.. یاسای پاراستنی تونوتیژیی دژ به ژنان په‌سندکراوی په‌رله‌مانه به‌لام وه‌کو رێکخراوه‌کانی ژنان تۆنێکی مردووی هه‌ڵگرتوه، ئەوەش جگه له که‌سانی شه‌رمن و لاوازی نێو رێکخراوه‌کان نه‌بێ کێی تر به‌رپرسیاره، به‌وه‌ی نه‌بوونه‌ته دهزگەیەکی کارا و هەگبەیەکی پڕ لە زانیاریی لۆ فشار خستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دادگاکان. هه‌موو ئەوانەش له‌مپه‌ری سهرەکیین لۆ نه‌پێکانی ئامانجه‌کان، فڕێدانی قسه‌ی لێره و له‌وێ و نه‌پێکانی ئامانج ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی دین و ده‌سه‌ڵات و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانه، هەروا بێ ئه‌زموونیی و دهستهپاچەیی ژنان ده‌سه‌لمێنێ و راکردنه له به‌رپرسیاریه‌تی، له هه‌مان کات وه‌دیهێنانی ئامانج ماندییبوون و به‌خشینی گه‌ره‌که و ئاستەنگی زۆری دێتە پێش تا کێشەکان چارەسەر دەبن.
بۆیه گرنگ و پێویسته رێکخراوه‌کان ئاراسته‌ی کارکردنیان بگۆڕن، به‌رامبه‌ر به هۆکاره‌کان، په‌ندیکی چینی هه‌یه ده‌ڵێ: (خوێندنه‌وه لۆ عه‌قڵ وه‌ک وه‌رزش وایه لۆ جه‌سته) به‌و واتایەی که خوێندنه‌وه لۆ ژنان به پله یه‌ک تاکه چاره‌سه‌ره که بتوانن بیکه‌ن به هاوڕێیه‌کی هه‌میشه‌یی، دەبێ رێکخراوه‌کان ژنان بەرەو خوێندنه‌وه و خۆ پڕکردن له زانستی سه‌رده‌م رابکێشن و تێکه‌ڵ و هه‌ڵقوڵاوی کێشه و گرفته‌کانی ناخی ژنان بن، خۆیان ئازاد بکه‌ن له‌و ریتمه نەریتیی و کلاسیکییە و کۆشش لۆ دروستبوونی متمانه له نێوان خۆیان و ژنان بکەن.. بەوەش ده‌توانن ژنان له گۆشه‌نیگایه‌کی داخراودا ده‌ربهێنن، هەروا پێویسته دەستپێکی کارەکانیان هەڵگیرساندنی شۆڕشی ژنان بێ لۆ وەدەستخستنی مافه‌کانیان.
|