ڕه‌خنه‌یه‌ک له نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ئه‌نفال .
قادر نادر
سه‌رۆکی به‌ڕێز هه‌زاران ووشه و بابه‌تمان بۆ نوسین , که داهات و خزمه‌گوزاری ، پاشماوه‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کورد بگرێته‌وه که‌چی جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی گرته‌وه ؟؟؟؟ ده‌یان بابه‌ت له‌ڕؤژنامه‌کانی ژێرده‌سه‌لاتت نوسرا،که‌له‌بڕی ده‌سه‌ڵات و ته‌خشان و په‌خشانکردنی ئه‌نفالچیه‌کان با دادگا و زیندان چاره‌نوسی ته‌مه‌نیان بێت ،که‌چی هه‌رپله‌یان به‌رزتر بوو . له‌بری دیداره‌کانت بۆ سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچی و فایلداره‌کان ، با که‌مێک ده‌رگای سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیشت بۆپاشماوه‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کورد بێت له ئۆردوگای شۆڕش و خه‌لکی چه‌مچه‌مال و شاری هه‌له‌بجه‌و بادینان ؟؟؟.
به‌لی 2ساڵی حکومه‌تی یه‌کگرتوو ، بۆ ساتێکیش نه‌چویت سه‌ر له‌کیشوه‌ری ئه‌فریقیای ژیان ئاسای ولاته‌که‌ت بده‌یت ؟؟ به ڵێ 2 ساڵه له حکومه‌ته‌که‌ت هه‌رچی ڕێکخراوی دیکۆر و دارده‌ست ، ره‌نگ زه‌ردو سه‌وز ، بێ به‌روبوم و ته‌زویرهه‌یه ، هه‌مووی بودجه‌ی تایبه‌تیتان بۆ بڕینه‌وه ، که چی ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندن و ئابوری ده‌خه‌نه سه‌ر ناوه‌ندی چاک ، ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌بڕی ئێوه له 6 سالی رابردودا له‌هه‌نده‌ران ، خاوه‌نی ده‌یان و سه‌دان کار‌و چالاکیه بۆ به‌ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا ، که چی وه‌ک میوان و کارتۆن و یه‌کێتیه کانی لاوان و ئافره‌تان و خوێندکاران داوه‌تتان کرد؟؟؟ به‌ڵی باس له‌کۆنگره‌ی ئه‌نفال ده‌که‌ن که چی ( بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال داوه‌ت ناکرێن ، جه‌لادانی چه‌ند مه‌تڕێک له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌نفال ئازادانه ده‌سوڕینه‌وه و له‌ده‌سه‌لاتن !!؟؟ خؤشگوزه‌رانیتان بۆ باوک وبرا منال و ژنه‌کانیانتان دروست نه‌کرد ؟؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری مان و نه‌مان له‌سه‌ر بودجه و ده‌سه‌لاتی به غدا ده‌که‌ن ، بۆ ساتێکیش فشاری خۆتان نه‌خستۆته کار بۆ جێبه‌جێکردنی سزای بریارداراوی دادگا به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالا !!؟؟ .
به‌ڕێز نامه‌وێت درێژه به‌و دێرانه بده‌م ، چونکه زۆرمان ووت وهیچتان نه‌کرد ، برواشناکه‌م کاتی خۆشتانی بۆ ته‌رخان بکه‌ن و بیکه‌یته به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌ئێسک و پروسکی ئه‌نفال و بریندارانی کیمیاباران به‌ده‌ست هاتووه ؟؟ بۆیه ته‌نیا یه‌ک پرسیارت لێده‌که‌م ناوه‌ندی چاک نامه‌یه‌کی له05/10/2007 ئاراسته ی ده‌زگا به‌رپرسه‌کانت کرد ، که کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زایانی جینۆساید IAGSده‌یه‌ویت کۆنفرانسی 8می ساز بکات ، کۆمه‌ڵێ داخوازی هه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جی بکرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره له‌کوردستان ساز بکرێت ،که‌چی که‌سیان وه‌لامیان نه‌دایه‌وه !!؟؟؟ . که‌چی به‌هه‌مان داخوازی و بودجه‌ی زیاتر کۆنگره‌یه‌ک بۆ ئه‌نفال ، ده‌که‌ن به‌ڵام بێ ده‌ستکه‌وتتر بۆخه‌لکی قوربانی و گه‌لی کورد . که داخوازیه‌کان ئه‌مانه بوون :
1/ بوونی هۆڵێک بۆ نزیک به 500 که‌س . ئه‌وا ئێوه کۆنگره‌ی ئه‌نفال له‌هۆڵی مامۆستا سه‌عد بۆ هه‌مان ژماره‌ی میوان ده‌که‌ن.
2/ داوه‌تنامه‌و خواردن و قاوه له‌سه‌ر خه‌رجی ئێوه بێت . به‌رده‌وام به‌رپرسانی کۆنگره‌و کۆنفرانسه‌کانت له‌م باره‌وه پاره له‌ئاستیا کراوه‌یه .
3/ ئاماده‌کاری که‌ره‌سه‌ی ته‌کنیکی بۆ وه‌رگێران و شوێنی نوستن وخه‌وتن ، دلنیام بۆ ئه‌م خاڵه‌ش شیراتۆن و هه‌ورامان و ئامێری نوێی ته‌کنیکیتان ئاماده یه .
4/ خه‌لات برینه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتوانی بابه‌ت و ماندونه‌ناسانی ، دڵنیام ئێوه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک چوارده‌وری خۆتان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
به‌کورتیه‌که‌ی هه‌رچی له داخوازی کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زایانی جینۆسایدی جیهانی داواکرابوو له‌وکۆنگره‌ی ئێوه ش بودجه‌ی زیاترتان بۆ بڕیبێته‌وه، که‌مترتان دانه‌ناوه .. پرسیاری به‌نده ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆچ وه‌لامی ئه‌و داوایه‌ت نه‌دایه‌وه و ئه‌و هه‌ڵه زێرینه‌شتان له‌ده‌ست کورددا؟؟
ئیوه راسته کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی بیانیتان بانگهێشت کردووه ، به‌لام به‌ڕێزم ئه‌وانه زۆرینه‌ی دۆستی کوردن نه‌وه‌ک شاره‌زان له مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدا وه‌ک رێکخراوی IAGS . دواتر ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانن به جینۆساید ناساندن تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به کۆبونه‌وه ئیمزاکردنی خه‌ڵک نابێت ، به ئاستی ئه‌وه‌ی که له‌دادگایه‌کی ئه‌وڕپی یان رێکخراوێکی وه‌ک جینۆساید وۆچ که‌دان به ئه‌نفال به جینۆسایدا بنێت ، ناهه‌قی کابینه و وه‌زاره‌تێ شه‌هیدان و ئه‌و ڕۆشنبیرانه ناگرم که‌له‌په‌روه‌ندی ئه‌نفالا ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای کامیراو ناو ده‌نگن ، که‌زۆرجار وه‌ک ئه‌و مریشکه کوردیانه دێنه به‌رچاوم زۆر دوقه‌دوق ده‌که‌ن ، به‌لام به‌داخه‌وه هێلکه‌یان پێناکرێت . ئاخر کێشه‌که له‌بێئه‌زمونیتانه که به‌ئاستی یه‌ک کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چاک سه‌رتان له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌رناچێت ، به‌لام چیبکه‌ین ئێوه داهاتی گه‌لێکتان له به‌رده‌سته به ئاره‌زوی خۆتان ته‌خشان وپه‌خشانی ده‌که‌ن بۆ ده‌روێشه‌کانتان ، ئێمه‌ش تاره‌خنه بگرین ئاوا ده‌بێت له بێ ده‌رامه‌تی و سه‌رگیرفانی خۆمان پاره‌ی پارێزه‌رانمان نه‌بێت تا سکالا له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفال به‌سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕیوه ببه‌ین .
http://kurdistannet.info/2007/10-2007/5-10/dawakari.pdf
|