ڕێز له‌و تابلۆیه بگرن که نوسراوه : بۆ به‌عسیه‌کان نییه بێنه هه‌ڵه‌بجه‌وه.
قادرنادر
پێجه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌وه‌ته‌ی هه‌ستی سیاسیم هه‌یه له‌به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنم ، ئه‌وه‌ی له‌م به‌ره‌یه‌ش بێت به‌رده‌وام تالی له‌بڕی شیرینی ته‌مه‌نی ژیانێتی ، له‌شوێن کورسی ، زیندان وتێههلدانێتی ، له‌بڕی ده‌ستکه‌وتی دۆلار ، گیرفان خاڵی به‌شێتی ، ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت هۆرمۆنات و جینات بێت تیاما ، به‌ڵکو هه‌ست و ویژدانیکه به‌رده‌وام پالم پێوه‌ده‌نێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی تروسکایه‌کی که‌م ده‌بینم ، به‌لام دڵنیام سبه‌ی له‌مێژوودا ئیمه براوه‌ین . باوکی شه‌هیدم کاتێک یه‌ک له‌دوای یه‌ک ناوی سه‌رکرده عیراقی و کوردستانیه‌کانی سه‌ده‌ی بیستی بۆ دهژماردین ، ئێمه‌ش تێبینیه‌کانی خۆمان ده‌دا ، ده‌یووت ئێوه کوری کێن به که‌س قایل نین!!؟؟.
له‌خودی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا سیسه‌ته‌م ئه‌گه‌ر سۆسیالیزم ، دیموکراسی عیار 24 ، لیبرال و کۆماری بێت هه‌مووی ده‌چته‌وه ڕیگاکه‌ی رۆما (خانه‌ی پاشایه‌تی) ، دیاره وه‌ک ئاره‌قه چه‌نده ئه‌م سیسته‌مه کۆن بێت ئه‌وه‌نده تامی خۆشتر ده‌بێت . بۆیه هه‌رچی به‌رپرسی بجوک و گه‌وره هه‌یه مناڵی خۆی بۆ ده‌سه‌لات و کورسی پێرادهگهیهنێت . به‌نده نه‌بێت که مناله‌که‌م له5 سالیه‌وه ، به‌رده‌وام له‌هه‌موو خۆپیشاندانه‌کان له‌ڕیزی پێشهوهدادهنێم و تائێستاش به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق ، ئێران وتورکیا و ئه‌مه‌ریکا به جارودوجارو خۆی لافیته‌یه‌ک یان ئالایه‌کی کوردستان بینیوه . هه‌ربۆیه له‌یه‌کیک له‌خۆپیشاندانه‌کان پێ ی ووتم باوه ئێمه هیچ دۆستمان نیه ،چونکه هه‌موو جار دژی ولاتێکین ؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسیاره‌ی واقیعی ره‌وای کێشهکهمانه ،به‌لام پێم راگه‌یاند ئه‌ی نابینی له‌سوێد پۆلیس یارمه‌تیمان ده‌دات و ده‌مانپارێزێت .
له16 سالی رابردودا به‌رده‌وام له‌هه‌نده‌ران و ناوه‌خۆدا ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانم نه‌کردبیت ئهوابهردهوام له‌ڕیزی پێشه‌وه بوومه ، هه‌ره‌شه‌و دێوه‌زمه‌ی ترس وتهقهلێکردنهکانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌ولێرو سه‌رماو سؤلهی ستۆکهۆلم ، بۆیه‌ک ساتیش په‌شیمان وساردی نه‌کردومه‌ته‌وه. به‌لام هه‌موو کات ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریم لهسهردادهنێت ، ئه‌و هه‌لوێستانه بوونه که‌له‌لایه‌ن خودی خاوه‌ن که‌سی یه‌که‌مه‌وه پێجه‌وانه‌که‌ی دهربراوه . ئاخرچه‌ند ئاسته‌مه لهولاتانهوه سه‌دان ده‌زگای خێر خوازی به‌لێشاو پاره‌و جل و به‌رگیان بۆ ناردین که‌چی به‌نۆره قاره‌مانه‌کانی به‌ره‌ی کوردستان ده‌یانخسته ناو بانقهکانیانهوه!!؟؟؟ ، یان بێشکچی و قهزافیهک هه‌موو کات سرودی سه‌ربه‌خۆبونمان بۆ بڵیین ،که‌چی تاڵه‌بانی بهوههلوێسته بڵێت ئه‌مه خه‌ونی شاعیرانه !؟؟؟ ،له‌کام ولات و سه‌رکرده بینویتانه له‌بری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی تاوانبار داوای لێبوردنت لێبکات ، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (بارزانی )له‌دوای ڕوخانی ڕژێم ساڵی 2003 داوای ئاشته‌وایی له‌عه‌ره‌به‌کان کرد ؟؟؟ ئای چه‌ند ناخۆشه له‌نێو سه‌دان نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌تداری بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کوردا ، له‌به‌رامبه‌ر داکۆکیکردنی ده‌سه‌لاتی کوردی ، له جه‌لادانی ئه‌نفالا، زۆرینه‌یان بێده‌نگ و چه‌پله لێده‌ری ده‌سه‌لات بن ، به‌ڵام خه‌لکانێک خۆ لهقولای قافا بده‌ن ، که‌چی که‌سیان یه‌ک ئه‌ندامی خێزهنهکهشیان ئه‌نفال نه‌کرابێت ؟؟؟
له‌جه‌ند ڕۆژی رابردودا تاریق هاشم به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌له‌بجه‌ی برینداردا ، مه‌لبه‌ندی 18 ی یه‌کێتی نیشتمانی ئاماده‌کاری و پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێکردبوو ، به‌داخه‌وه‌ش به‌شێک له‌بنه‌ماله‌ی قوربانیانی هه‌له‌بجه هه‌مان هه‌نگاویان نابوو . که‌ئه‌مه به‌رده‌وامی زه‌لیل کردن و تێکشکانی که‌سێتی کورده ، که‌تۆ له‌یه‌که‌م هه‌نگاونانت بۆ ئه‌م شاره بنوسیت که چونه ژوره‌وه بۆ به‌عسیه‌کان یاساغه ، که‌چی به‌گوڵ پێشوازی له‌گه‌وره‌ترین پارێزهرو به‌رپرسی سه‌رجه‌م به عسیه‌کان بکه‌یت؟؟؟؟ پرسیار ئه‌وه‌یه نه‌ده‌کرا له‌یه‌کم هه‌نگاویدا داوای ئهوهیلێبکرێت ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست داوای لێبوردن له‌م شاره بکه‌یت !!؟؟؟ ، ئاخر هه‌مومان تاریق هاشمی ده‌ناسین و رۆژانه گوێبیستی هه‌وڵه دژه‌کانی کورد ده‌بین ، ئیتر ئه‌م ڕێزگرتنه‌ی ، جگهلهبچوککردنهوهی کورد له‌به‌رامبه‌ری چیترمان پێدهلیت!!؟؟ تاریق هاشمیهک به پێی نوسینه‌کانی ناو ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ زیاتر له 15 بریاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد وه‌ستاندبێت و پاریزه‌ری یه‌کێک لهجهلادانی (سولتان هاشم) کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌مان بێت ، ده‌بیت به خۆپیشاندان پێشوازی لێبکرێت یان به جهپله رێزان و داوه‌تنامه بۆ خۆشی جه‌ژن له‌کوردستاندا!!!؟؟؟؟. دواتر ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه له‌نێو قورسایی ناوچه‌یه‌کی قوربانیدان ، داکۆکی له یه‌کێک له سیمبوله‌کانی کۆمه‌لکوژی گه‌لی کورد بکات و پڕۆتستۆ و هۆیهای سیاسیانه‌ی لێنه‌کرێت؟؟؟ ئه‌مانه ئهوهنیشاندهدات که ئێمه زۆرمان ماوه فێره که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ببین .
قه‌ت ئه‌و ووته نایهبهی ئاپۆم له‌یاد ناچیت ، کاتێک ده‌لێت ئه‌گه‌ر به یه‌کیک بڵییت بێشه‌ره‌ف ئاماده‌یه شه‌رت له‌گه‌ل بکات ، به‌لام لای زۆر ئاسایه پێ ی بلێیت ئه‌ی بێ وولات . به‌داخه‌وه له‌نیشتمانی ئێمه‌دا له‌به‌رامبه‌ر بچوکترین رهخنهلهپیرۆزیهکانی حزب و سه‌رۆک روبه‌روی سزادهبیهوه ، له‌به‌رامبه‌ر رهخنهگرتنا له تیۆرزان وڕۆشنبیره خۆ به دیموکراسی خوازه‌کانه‌وه روبه‌روی توره‌بون و چه‌ندین وشه‌ی بریندارکهردهبیهوه ، به‌لام له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌لکوژی زیاتر له 200 هه‌زار تاکی ئه‌م نیشتمانه ، له‌نێو بێ که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌و که‌سێتیمان رۆژانه ده‌شکێنه‌وه؟؟؟؟ ئاخر بووه جه‌لادی نه‌ته‌وه‌که‌ت ببیته پارێزه‌ری و ده‌سته راستی ده‌سه‌لاتت ؟؟؟، له‌کام نه‌ته‌وه بکوژانی به‌کۆمه‌لی گه‌له‌که‌ت له‌بری زیندان ، ده‌سه‌لات پله‌ی پێداوه ، له کام وانه‌ی مێژوودا خوێندوتانه ، له‌بری داوای لیبوردن کردنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ، سکالانامه ئاراسته‌ی بکه‌یت !!؟؟؟ ، ئاخر تاریق هاشم شایسته‌ی چه‌پله لێدانه یان خۆپشاندان، براده‌رانی مه‌لبه‌ندی 18 و بنه‌ماله‌ی قوربانیان ؟؟؟؟ ، تکایه ئه‌م تابلۆیه لابده‌ن که‌نوسراوه بۆ به‌عسیه‌کان نیه بێنه هه‌له‌بجه ، مه‌گه‌ر تاریق هاشمی درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕیره‌وی به‌عس نیه له‌عێراقدا . له‌یادتان نه‌چیت به‌م ههلوێستانهتان گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن .
|