١٥\٤\٢٠١٦
روانینێکی جیاواز
بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی!
لالۆ ئه‌حمه‌د
چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، چه‌مکێکی گشتییه که‌گوزارشته له‌کۆمه‌ڵگایه‌ك،
که‌جیاوازه له‌قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵگای پێشخۆی، له‌جه‌وهه‌ریشدا هه‌ر
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه وایکردوه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه
زیاتر له‌هه‌ر مه‌قوله‌یه‌کی تر به‌ر گوێمان ده‌که‌وێ. به‌جۆرێك هه‌ر
که‌س و لایه‌نێك به‌پێی میزاج و له‌گۆشه‌نیگا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و
ئایدۆلۆژیای جیاوازی خۆیه‌وه باسی ده‌کات، به‌بێئه‌وه‌ی پێناسه و
شێوه ژیانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان بۆ ده‌ستنیشان بکات. به‌ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان
و له‌لایه‌کیش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی نامه‌ده‌نی ئه‌م
بازاڕی باس و خواسانه گه‌رمکراوه، هه‌ندێ جاریش بۆ مه‌سره‌فی ناوخۆیی
و سیناریۆ سازییه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی شاره‌وه. له‌نموونه‌ی
ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، که‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوورێکی سکولار
ده‌ستووری مه‌ده‌نی پێشنیار ده‌که‌ن، ئه‌مه له‌کاتێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌وان
خۆشیان ده‌زانن ده‌ستووری سکولار ناکۆك نییه له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌ت، به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رکامێکیان ئه‌گه‌ر چه‌واشه نه‌کرێن و له‌ناوه‌ڕۆک
و مه‌هامی خۆیان به‌تاڵ نه‌کرێنه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کتریشن. واتا هه‌رکامێكیان
به‌بێ ئه‌ویدی نابن، چونکه هاوته‌ریب دوو دیارده‌ی مۆدێرنن مرۆڤ وه‌ك
چوارچێوه و ئامرازێك به‌تێکۆشان بۆ ئازادییه‌کانی به‌ده‌ستی هێناوه.
ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌دیدی جیاوازه‌وه پێناسه و شڕۆڤه
کراوه، به‌جۆرێك هه‌ندێکیان پێیان وایه: له‌گه‌ڵ درووستبوونی خێزان
ئه‌ویش درووست بووه. ڕایه‌کیتریش ده‌ڵێ: نه‌خێر، ئه‌و یه‌که‌مین که‌سه‌ی
پارچه زه‌وییه‌کی دابڕی و گوتی، ئه‌و زه‌ویه هی منه. ئه‌مه ڕێك به‌مانای
درووست بوونی سه‌ره‌تاییانه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه. پڕۆفیسۆر گایلدیش،
ڕایه‌کیتری هه‌یه و ئه‌و ده‌ڵێ: مه‌رج بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوونی
چینوو و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی کاری تایبه‌تمه‌ند و په‌ره‌سه‌ندنی
شاره‌کان له‌هه‌موو ڕووییه‌که‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری
و پێشکه‌وتنی ماتماتیکزانی و درووست‌کردنی که‌لوپه‌لی کانزایی و.... هتد.
ڕایه‌کیتریش ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنێته‌وه. ئیتر هه‌رکامێکیش
له‌و مشته‌ومڕه ئه‌کادیمیکی و مه‌به‌ستدارانه، بۆ سه‌لماندنی
ڕاکانیان، به‌ڵگه و ئه‌رگۆمێنتی خۆیانیان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا
هه‌رکامێکیشیان به‌پێی مه‌فهوومی گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆیی بێت،
ناتوانن گوزارشت بن له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ك، چونکه مه‌به‌ست له‌کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆیی به‌مانای کۆمه‌ڵگایه‌کی بێچه‌ك و له‌چه‌ك داماڵدراو
دێت، که‌له‌ویدا به‌رخوردی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری له‌سه‌ر بنه‌مای
ده‌مارگیری تائیفی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژیا و شتی له‌م جۆره
نییه و شیرازه و نه‌زمی کۆمه‌ڵگاکه، ته‌کفیر وبێڕێزی و ته‌حقیری
مڕۆڤ به‌هه‌ر بڕووبیانوو و به‌هانه‌یه‌که‌وه، مه‌گه‌ر به‌زه‌بری هێز
ده‌نا له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا جێگای نابێته‌وه.
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌رچه‌نده، موعجیزه و به‌هه‌شتی پێ نییه، به‌ڵام
ئاشکرایه له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ سه‌نتڕاڵی و مرۆڤ میحوه‌ری دامه‌زراوه،
واتا شکۆ و ئازادی و که‌ڕامه‌تی مڕۆڤ سه‌نتڕاڵه، جا ئه‌م مرۆڤه،
بیروباوه‌ڕ و ره‌نگ و نه‌ژاد و ره‌گه‌ز و پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌رچییه‌ک بیت، فه‌رق ناکات هه‌رمرۆڤ بوون هه‌ویه و پێناسه‌یه‌تی .
به‌بێگومانیش هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌م قیه‌م و به‌ها مرۆیانه‌ی تێدا نه‌بوو
با ناویشی مه‌ده‌نی بێ یان ناوی لێنرابێ، ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی
نییه، چونکه وه‌ك وتم: له‌وێدا مرۆڤ به‌ئه‌ساس وه‌رگیراوه و هیچ هه‌ویه
و پێناسه‌یه‌کیتر هه‌ڵناگرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگا
ڕۆژئاواییه‌کاندا ته‌واو وجوودی هه‌یه و بونی هه‌یه هه‌تا له‌ڕۆژهه‌ڵات
و هه‌ندێ له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناوه‌ڕاستیش تووخم و ڕه‌گه‌زه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆر به‌هێزه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی چینی باڵاده‌ستی
کۆمه‌ڵایه‌تی وتوێژی باڵاده‌ستی سیاسی و چه‌ندین فاکته‌ری تر مانیعی
راسته‌وخۆن له‌پایه‌داربوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه و به‌رژه‌وه‌ندی
مادی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئارامی و ئیستقڕاریدا نییه،
چونکه کۆمه‌ڵگای مه‌دنی به‌پله‌ی یه‌که‌میش به‌مانای ئیستقڕار و
ئارامی دێ.
رانیه
ahmadhamadxdr@gmail.com
|