|

ڕۆژی شه‌ممه
خۆپیشاندانه له ستۆکهۆلم .
وه‌ک پێشوو رامان گه‌یاند که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه
له‌کات وشوێنی خۆپیشاندانی ستۆکهۆلم ، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل چه‌ندین
پارت وڕێکخراوی کوردی په‌یوه‌ندیمان گرت ، بریار درا ڕۆژی شه‌ممه کات
13 خۆپیشاندان له sergels torg به‌ره‌و سه‌فه‌ره‌تی تورکیا بچین .
له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و پارت وڕێکخراوانه‌ی که به‌شدار
ده‌بن له خۆپیشاندانی رۆژی شه‌ممه که ده‌کاته به‌رواری 27/10/2007
بڵاو ده‌که‌ینه‌وه ، وه ئێمه له په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆشمان به‌رده‌وام
ده‌بین له‌گه‌ل چه‌ندین پارت و ڕێکخراوی تر ، که ده‌رگای به‌شداری
کردنی ئه‌م خۆپیشاندانه کراوه‌یه بۆ هه‌ر پارت و ڕێکخراوه‌ک که بیه‌وێت
به‌شدار بێت .
به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌رۆژی شه‌ممه به‌رواری 27/10/2007 دژ
به هه‌ره‌شه‌کانی که‌مالیزم هه‌لوێست وه‌ربگرین و به‌شدار بین له
خۆپیشاندان .
ناوه‌ندی چاک
21/10/2007
www.chak.be
|