په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٣

رۆژنامەنووسانی ھەولێر سەرکۆنەی ھێرشکردنە سەر خاوەنی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) دەکەن.


بۆ رای گشتیی..


سەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٦\١٠\٢٠١٣ لە بەردەم (پرۆژەی جاڤی گەشتیاری) لە شاری سلێمانی چەند چەکدارێکی نەناسراو بە مەبەستی کوشتنی ھێرش دەکەنە سەر (شاسوار عەبدولواحید) خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیا و کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) و برینداری دەکەن، ئێمە ئەو ھەوڵە بە دەستدرێژیی بۆ سەر میدیای ئازاد دەزانین و بە تەواویی دژی دەوەستینەوە.

 

دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە کاریگەریی گەورە لەسەر ئابڕووی ھەرێمی کوردستان دروست دەکا و وا دەکا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربرین بەردەوام بە شێوەیەکی نەرێنیی قسە لەسەر ئازادیی رۆژنامەوانیی لە ھەرێم بکەن، ھاوکات ئەو دەستدرێژییە بەڵگەیەکی روونە لەسەر ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان ئاسایشی ژیانی میدیاکارانی ئازاد پارێزراو نییە.

 

دواجار جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا لایەنی پارستن و ئاسایشی شاری سلێمانی تاوانبارانی ئەو ھێرشە بدۆزنەوە و بیاندەنە دادگا.. بە پێچەوانەوە دەکەونە ژێر پرسیاری راشکاوانە.


ناوەکان:


١. فەرمان رەشاد - رۆژنامەنووس
٢. دڵشادھەرتەلی - رۆژنامەنووس
٣. ئالان ساحیب قران - رۆژنامەنووس
٤. شۆخان فەرھاد - رۆژنامەنووس
٥. شیبا کەرەم عەبدوڵا - رۆژنامەنووس
٦. ھێمن مامەند ھادی - رۆژنامەنووس
٧. میران بەکر - رۆژنامەنووس
٨. ئاوارە حەمید - رۆژنامەنووس
٩. فەرەیدون بێوار - رۆژنامەنووس
١٠. فەرمان سادق - رۆژنامەنووس
١١. ھێمن سالح - رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی
١٢. بەھمەن عومەر - رۆژنامەنووس
١٣. زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس
١٤. ئارام قەرەداغی - رۆژنامەنوس
١٥. سەرخێڵ ھاشم - رۆژنامەنووس
١٦. ھەنگاو ھاشم - رۆژنامەنووس
١٧. عیسا خدر - رۆژنامەنووس
١٨. عیسا عەبدولقەھار - رۆژنامەنووس
١٩. لوقمان شێروانی - رۆژنامەنووس و راگەیاندنکار
٢٠. ئاری ئازاد - رۆژنامەنووس
٢١. بەخیار سەعید - رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی
٢٢. سەرتیپ قەشقەیی - رۆژنامەنووس
٢٣. شاخەوان برایم عەبدوڵا - رۆژنامەنووس
٢٤. بیلال سەعید - رۆژنامەنووس
٢٥. ھیوا بەرزنجی - رۆژنامەنووس
٢٦. شەوقی کانەبی - رۆژنامەنووس

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک