٢٧\١٢\٢٠٠٩
ساڵی
2010 ساڵی خه‌باتی په‌نابه‌ران ده‌بێت.
ئاماده‌کردنی: جه‌مال کۆشش
ڕاپۆرتیکی کورت.
چه‌ند دیمه‌نیک.
((# ئایشه‌و یوسف خێزانێکن وخه‌ڵکی سومالیان به‌ره‌ر ئیتالیا هه‌ڵدێن،
نزیک 6 مانگ له که‌مپی له‌مپیۆدۆسا ده‌میننه‌وه پاشان ده‌نێردرین بۆ
ڕۆما، یوسف وئایشه چه‌ندین شه‌و له مه‌حه‌ته‌ی قه‌تار ده‌مێننه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئایشه تووشی له‌بارچوون ده‌بیت و خوێنیکی زۆری له‌به‌ر
ده‌ڕوات، نه دکتۆرو نه پۆلیش هیچ کامیان یارمه‌تی ناده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌م خیزانه به‌ره‌و سویسرا /زوریخ به‌ڕیده‌که‌ون، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌کی
کورت به‌ر له‌گه‌یشتنی به مه‌نزڵ، یوسف له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه زیندانی
ده‌کریت. له‌سه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ری لیکۆڵینه‌وه ناکریت، چونکه
له ئیالیا بووه، و ئیالیا ده‌وله‌تی سێیه‌م وئاسایشه له‌م ماوه‌یه‌دا
یوسف نازانیت هاوسه‌رکه‌ی له کوێ بدۆزێته‌وه. پاشان ئایشه له((
تورین)) ده‌دۆزێته‌وه. پاشان ناچار ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ئیالیا و له‌وێ
له که‌لاوه‌یه‌ک ده‌ژین که له‌لایه‌ن ڕیکخراوه‌یه‌که‌وه پیداویستیه‌کانی
ژیانیان بۆ دابین ده‌کریت....ڕووداوی 68 له دکیومنته‌کانی یه‌که‌ی
چاودێری په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان...
#سه‌لیم ، خه‌ڵکی عیراقه‌و وه‌ک وه‌رگیر له‌گه‌ل له‌شکری ئه‌مریکیه‌کان
کاری کردووه، باوکی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕفینراوه، وه‌ماڵه‌که‌یان
ته‌قاندۆته‌وه، له‌سوید ده‌لین تۆ له ووڵاتیکی تره‌وه هاتووی بۆ یه
ناچار ده‌بیت به‌ره‌و سویسرا هه‌ڵدیت تا مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت، به‌ڵام
سویسرا بۆ سوید دیپۆرتی کرده‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بیت که له
سوید مافی په‌نابه‌ری پێده‌درێت یان نا؟
رووداوی 59 . هه‌مان سه‌رجاوه
#30.10 2009 سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کجار فراوان
بلاوبۆته‌وه به‌تایبه‌ت له دژی ئافریکیه‌کان، که‌سیک له‌وانه دایکی
مافی مانه‌وه‌ی سی هه‌یهC ناسنامه‌ی سی وه‌ک مافی هاوڵاتی وایه به‌به‌راورد
له‌گه‌ل ووڵاتانی ئه‌وروپاییدا، خوشکه‌که‌ی ته‌نانه‌ت هاوڵاتی
سویسرییه.
# کۆنگۆلیه‌ک که نیردراوه بۆ زیندانی دیپۆرت ، 11 ساڵه له سویسرایه
وئه‌وکه‌سه‌ی له‌گه‌ڵی هاوڕیی ژیانیه‌تی و مناڵه‌که‌ی پیویسته
جیبهیلێت.
# 14.11.2009 میردمناڵیکی 17 ساڵه‌ی سۆمالی پێش ئه‌وه‌ی بگاته
قوتابخانه‌که‌ی خۆی له لۆزان ده‌گیریت و ڕه‌وانه‌ی زوریخ ده‌کریت تا
دیپۆرتی بکه‌نه‌وه بۆ ئیالیا ، سه‌ره‌رای ناڕازیی بوونی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و
به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌و به‌ڵام دیپۆرت ده‌کریته‌وه..شایانی ووتنه
چه‌ندین قوتابی تر هه‌مان مه‌ترسیان له‌سه‌ره...هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
پیشوو.
#زینه‌ب دۆمیز له‌گه‌ل 3 مناله‌که‌ی بولند، ئۆزگور، بیرۆل شه‌ش ساڵه
له‌سویسران ، داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌د ده‌کریته‌وه، پاش هه‌وڵدانیکی
زۆری خه‌ڵکی لادییه‌که و جیران و خزمان و که‌س وکاریان ، مافی مانه‌وه‌ی
کاتیان له ساڵی 2008 پیده‌دریت. له مانگی 4 .2009 دا باوکیان حه‌سه‌ن
دۆمیز ده‌گاته سویسرا وبه‌خته‌وه‌ری وه‌ک ئاونگی به‌هار ده‌پرژێته
گوناو ژیانی ئه‌م خێزانه. به‌ڵام دوای 3 رۆژ ، پۆلیس پیده‌زانیت
وئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ دیپۆرت و تکتی بۆ ده‌کرن ، به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که
ته‌نها دوای تیپه‌ڕینی 3 ساڵ به‌سه‌ر مافی مانه‌وه‌ی کاتی‌دا مافی
هینانی هاوسه‌ری هه‌یه...پاش هه‌وڵدان ئازاد ده‌کریت....له 9.11.2009
له‌کاتیکدا که ژنه‌که له‌کار ده‌بیت له‌کاتی نیوه‌رواندا و کوره گه‌وره‌که‌ی
چه‌ژنی له دایک بوونی ده‌بیت وته‌له‌فۆن بۆ باوکیان ده‌که‌ن ،،به‌لام
ته‌له‌فۆن وه‌لام ناداته‌وه، یه‌کسه‌ر دڵیان خورپه ده‌کات ، ته‌له‌فۆن
بۆ پۆلیس ده‌که‌ن ، ده‌لین لای ئیمه‌یه و وه‌رن بۆ دواجار بیبینن ،
پاشان بۆ رۆژی دواتر له تورکیاوه ته‌له‌فۆن بۆ مناڵه‌کان ده‌کات که‌له
تورکیایه...ئاوگن ئاوف، ژماره 63 بولتن)).
ئاینده نابیت وا بیت.
ڕۆژی13.12.2009 له شاری بیرن له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕیکخراوه‌ی سولیدارتی
سه‌ن فرۆنتی، وه له‌ژیر تایتلی ((پێکه‌وه له فۆرمه‌کاراکانی
ئاکسییۆن دابریژین تا بتوانین سیاسه‌تی کۆچی سویسرا دیاریبکه‌ین))،
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کرۆژی به‌ئامادبوونی زۆریک له ڕێکخراوه‌کانی په‌نابه‌ران،
به‌ره‌ی مافی نیشته‌چیبوون ،بنکه‌ی چاودێری بیانیه‌کان، سه‌نیکای
کریکارانی یونیا، سیت.کۆمیدیا فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا وچه‌ندین حزبی سیاسی ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌ی سۆلیداره‌تیسه‌نس فرۆنتی وه
ووته‌یه‌کی کورتی له‌سه‌ر لیبرالیزمی نوێ چ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی و
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچیوه‌ی ئه‌زمه‌یه‌یه‌کدا پیاده ده‌کات
له سویسرادا پیشکه‌ش کرد. تیایا ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی دیاریکرد که
لیبرالیزمی نوێ له تیکشکاندنی ده‌وله‌تی خۆشگوزه‌رانی و بازاڕی ئازاد‌و
تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی دام وده‌زگاو که‌رته ده‌وله‌تیه‌کانه‌وه بگره تا
چاندنی ترس له‌نیو کۆمه‌ڵگابۆ له‌ده‌ستدانی کار، بۆ په‌یدابوونی هیزێکی
کاری هه‌رزان به‌هه‌مان تواناییه‌وه ، ترس له‌داهاتوو، له‌بێگانه‌کان.
روونکرده‌وه ، ئه‌و هیرش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بیمه‌ی بی‌کاری،
بیمه‌ی په‌ککه‌وته‌یی، هاوسه‌رگیری وپه‌نابه‌رو بیگانه‌کان، تا په‌ره‌گرتنی
راسیزم و بیگانه دوژمنی وته‌نانه‌ت رۆیشتن تا دژایه‌تی بونیادی له ده‌ستووری
سویسرا و چارتی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له نیو
بازنه‌ی هه‌مان سازدانه‌وه‌ی بازاڕدا هه‌لسه‌نگاند.
پاشان خاوه‌نانی پرۆژه‌و پیشنیاره‌کان ، هه‌ریه‌که‌یان ماوه‌یه‌کیان بۆ
دیاری‌کرا تا بابه‌ته‌کانیان به زمانیکی ساده به ئاماده‌بوان بناسێنن،
چونکه به‌شیکیان به شیوه‌ی نووسراوه په‌خشکرابووه. به‌شوێن ئه‌مه‌دا
چه‌ند شیوازی سه‌رکه‌وتوو له بواری جۆراجۆردا وه‌ک کاریگه‌ری گه‌وره
له خه‌باتی په‌نابه‌ران که له ساڵی رابردوودا ئه‌نجامدرابوون ،تاوتوێ‌کران.
له‌وانه که‌مپینی بلۆککردنی ڕیگای فرۆکه‌خانه‌یه‌ک که بڕیاربوو په‌نابه‌رێکی
دیپۆرتبکه‌نه‌وه، . سه‌ردانی سکرتیری ڕیکخراوه‌یه‌کی په‌نابه‌ری
سویسری بۆ ووڵاتیک که وای له په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته کردووه که
ئاماده‌نه‌بن ڕێککه‌وتننامه له‌گه‌ل سویسرا ئیمزا بکه‌ن بۆ
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، پاشان ئاماده‌بوان بۆ سه‌ر 8 گروپ دابه‌ش
بوون که هه‌ر یه‌که‌یان ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیاریکراویان تاوتوێ ده‌کرد و
له ئاکامدا لیژنه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رخه‌ته گشتیه‌کان پیکهات
تا به‌ر له‌ساڵی نوێ پلانی سیاسه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه به‌هه‌موان بگه‌یه‌نیت
، له‌رۆژی 23.12.2009 به ده‌ستی لایه‌نه به‌شداربوه‌کان گه‌یشته‌وه
که‌ئه‌مانه‌ن:
یه‌ک: تربیونال ، میکانیزمی ناساندنی
سیاسه‌تی دژه په‌نابه‌ری ده‌وله‌تی سویسرا له میدیاکاندا.
دوو: بلاوکردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی نامه
3پیشنیار کرابوون پیویسته بکرین به 2 به‌م ناونیشانانه (( مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موان ))و(( من وه‌ک دانیشتوانی سویسرا له‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وله‌ت
له‌به‌رامبه‌ر کۆچ به‌راندا ناڕازیم )).
سێ: ئایا چ ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر
دریژه‌ی پراتیکی ئیستای به‌ڕیوه‌بردنی ژیانی هایمی په‌نابه‌ران که به
((که‌مپی فریاگوزاری)) ناسراوه.
چوار: چۆنیه‌تی پاراستنی په‌نابه‌ران له
دیپۆرت، میکانیزمه‌کانی له باره‌ی قانوونیه‌وه، له‌باره‌ی ئاکسیۆنه‌وه،
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیگرتن به هیله‌ئاسمانیه‌کانه‌وه، له ریگای
ئیلغای ڕیککه‌وتنامه‌کانه‌وه...
پینچ: مه‌سه‌له‌ی کۆنترۆلی سنووره‌کان و
ئه‌و شیوازه نادروسی ونادیموکراتیانه‌ی به‌کارده‌برین بۆ پشکنین وگه‌ڕان
و کۆنترۆل کردنی په‌نابه‌ران وبیانیه‌کان.
شه‌ش: که‌مپینی هیچ مناڵیک ناقانوونی نیه،
ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و مناڵانه‌ی که دایک و باوکه‌کانیان مافی مانه‌وه‌یان
نه‌ماوه له‌سویسرا.
حه‌وت: که‌مپینی مافی هاوسه‌ری وپیکه‌وه‌ژیانی
ئه‌ندامانی خیزان.
هه‌شت: مه‌سه‌له‌ی گومه‌زی مزگه‌وته‌کان
وناکۆکی له‌گه‌ل ده‌ستووری بونیادی سوییسراو له‌گه‌ل چارتی مافه‌کانی
مرۆڤ له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه سته‌ملێچوانی ده‌ستی ئاینه‌کان
ومافی په‌نابه‌ری بۆیان.
ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌ساڵی ئاینده‌دا، به‌شیکی گرنگ له ئالته‌رناتیفی
به‌ره‌ی په‌نابه‌ران پێکدینی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وله‌تی سویسرا
و به‌ره‌ی راستدا .
|