په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٢\٢٠١٣

ساڵی نێودەوڵەتیی کەسانی کەمئەندام.


بەنگین پیرۆت نوری  

پەیدابوونی ساڵی نێودەوڵەتیی کەسانی کەمئەندام:


بەبڕیاری ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاردرا ساڵی ١٩٨١ساڵی نێودەوڵەتیی کەمئەندامان بێت, تاوەکو دەوڵەتان وڕێکخراوەکان وکۆمەڵەکان لەسەرانسەری جیھاندا, ھەوڵەکانیان یەکبخەن لەپێناوی بەرزکردنەوەی ھۆشیاری جەماوەر سەبارەت بەو ئاستەنگە تایبەتانەی ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە بەدەست کەموکوڕی لەچاو یان گوێ یان ئەقڵ یان لەسوڕاندا دەناڵێنن ودەرککردنی بەھێز بکرێت, سەبارەت بەمافە سەرەکییەکانی مرۆڤ بەلای ئەو کەسانەوە, بۆ بەدەست ھێنانی چاودێری وخوێندنی گونجاو وبۆ بەژداریکردن لەژیانی کۆمەڵگەکەیاندا.


مەبەست لەمە برەودان وپاراستن ودڵنیاکردنی بەھرەمەندبوونی تەواو ویەکسانی کەمئەندامان لە ھەموو مافەکانی مرۆڤ وئازادییە بنەڕەتیەکان, ھەروەھا بەرز ڕاگرتنی ڕێزلێنانە لە شکۆمەندی زگماکییانە.

ئامانجی سەرەکی ئەم ساڵە:


١- یارمەتیدانی کەمئەندامان لە ڕاھینان وگونجانی گونجانی جەستەیی ودەروونیان لە کۆمەڵگە.
٢- پشتگیریکردنی ھەموو ھەوڵە نیشتیمانی ونیودەوڵەتییەکان, بەمەبەستی پێشکەشکردنی یارمەتی شیاو و مەشقکردن وچاودێریکردن وئاڕاستەکردن بۆ کەسانی کەمئەندام, بۆ فەراھەمکردنی دەرفەتی گونجاو بۆیان وجەختکردن لەسەر ئاوێتەبوونیانلەناو کۆمەڵگادا.
٣- ھاندانی پڕۆژەکانی توێژینەوەی داڕێژراو,بەمەبەستی ئاسانکردنی بەشداریی کردەیی،بۆ کەسانی کەمئەندام لەژیانی ڕۆژانەدا،بۆ ئەوەی بەباشی سود لەبینایە و سیستمی ڕێگا و بان وەربگرن.
٤- ھۆشیار کردنەوە و ئاگادار کردنەوەی جەماوەر،دەربارەی مافەکانی کەمئەندامان،بۆ بەشداریی و ھاوبەشی لە لایانە جۆرا و جۆرەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
٥- پشتگیریکردنی پێودانگە کاریگەرەکان،بۆ ڕێگە گرتن لە کەمئەندام بوون و بۆ ئامادەکردنی کەسانی کەمئەندام.


ئامانجیکی تری ئەم ساڵە جێبەجێکردنی زیاتری جارنامەی مافەکانی بیرکۆڵەکانە کەلەساڵی ١٩٧١دا دەرچوو, وجارنامەی مافەکانی کەسانی کەمئەندام کەلەساڵی ١٩٧٥دا دەرچوو, ھەردووکیان لەلایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.

بەرنامەی کاری ساڵی نێودەوڵەتیی کەمئەندامان:


مەبەستی سەرەکی ئەم ساڵە بەرزکردنەوەی ئاستی تیێگەیشتنی خەڵکە لەسەر کەمئەندامی وکەمئەندامان وئەو کێشانەی کەدەیھێننە ئاراوە وشارەزابوون لەسەر چۆنیەتی جیاوازیی, لەنێوان نیگەرانی وبێ توانایی وکەمئەندامی وبەرنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە کەمئەندامی وپەیوەندیی نێوان تاک وژینگەکەیەتی.
ئەرکی ڕاماڵینی ئاستەنگی ماددی و ئابووری وبیرو باوەڕە کۆنباوەکان لەئەستۆی کۆمۆڵگەکاندایە,لەتێکەڵبوونی کەمئەندامان دەگرن لەگەڵ کۆمەڵگەکانیاندا,وبەرنامەکە داوا لەوڵاتان دەکات پلانی گشتگیر دڕێژن,لەگەڵ جەختکردن لەسەر چاودێری تەندروستی وپاراستن و ئامادەکردن.

جاڕنامەی مافی کەمئەندامان:


کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووە کان لە (٩)ی کانونی یەکەمی ١٩٧٥ دا,بڕیاری لەسەر جاڕنامەی ژ. ٣٤٤٧\٣٠دا.


کۆمەڵی گشتیی دەرکی پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام دەکات, بە بەڵگەنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان وپابەنبوونیان بە ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا,بۆ دۆزینەوەی برودۆخی ژیانێکی باشتر وبنبڕکردنی بێکاری , کارکردن بۆ داھێنانی دۆخی گونجاو, بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی وئابوری وگەشەپێدان.


- دووبارە جەخت لەسەر بڕوای بە مافی مرۆڤ وئازادیە بنەڕەتیەکان وپڕەنسیپەکانی ئاشتی وشکۆمەندی مرۆڤایەتی وبەھای تاک وعەدالەتی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە کە بەڵگەنامەکە بانگەشەیان بۆ دەکات.


- پڕەنسیپەکانی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ وبەڵگەنامەی جیھانی مافی مرۆڤ وجالڕنامەی مافی منداڵان و جاڕنامەی مافی بیرکۆڵەکان دووپات دەکاتەوە,ھەروەھا جەخت لەسەر ئو بنەمایانە دەکات کە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لەسەر دامەزراوە وکە لە یاساو ڕێسا وپەیماننامە وئامۆژگاری و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاروڕێکخراوی یۆنسکۆ وڕێکخراوی نێودەوڵەتی تەندروستی و یونسێف ورێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی ترداھاتوون.


- ھەروەھا جەخت دەکات لەسەر ئەوەی کە جاڕنامەی تایبەت بە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی وگەشەپێدان, بانگەشەی پارێزگار لە مافی کەمئەندامان دەکات لەڕووی جەستە وئەقڵەوە, ھەروەھا چاودێریکردنیان وئامادەکردنیان.

بنەما گشتیەکانی ئەم جاڕنامەیە:


١- ڕێزگرتن لەشکۆمەندی زگماک, سەربەخۆیی تاک بۆ ئەوەی بەویستی خۆی ھەلبژاردن بکات ,ھەروەھا سەربەخۆبوونی کەسەکان.
٢- جیانەکردنەوە.
٣- دڵنیابوون لەبەژداربوونی کاریگەری کەمئەندامان وتەواو وچونەوە بۆ ناو کۆمەڵ.
٤- ڕێزگرتن لە جیاوازی وپەسەندکردنی کەمئەندامان لەبەشێک لە فرە جۆری و مرۆڤایەتی.
٥- یەکسانی دەرفەت.
٦- گەیشتنی ئاسان.
٧-ڕێزگرتن لە توانا دەرکەوتووەکانی ئەو منداڵانەی کە کەمئەندامن ھەروەھا ڕێزگرتن لە مافی ئەو منداڵانەی کە کەمئەندامن بۆ پارێزگاریکردنی ناسنامەکانیان.

کۆمیتەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان:


لیژنەیەکی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان دادەمەزرینرێت ناودەبرێت بە " کۆمیتە" ئەم کۆمیتەیە پیکدێت لە ( ١٢) پسپۆر لەکاتی چوونە بواری جێبەجێبونی ئەم ڕێکەوتننامەیەدا لەدوای ئەوەی (٦٠) ڕەزامەندی و تۆمارکردنیان بۆ سەر ئەم ڕێکەوتننامەیە کرا (٦) ئەندامی تر زیاد دەکرێت بۆ ئەندامێتی کۆمیتەکەو بەمەش زۆرترین ژمارەی ئەندامەکان دەبێت بە (١٨) کەس.


دەبێت ئەندامانی کۆمیتەکە بە توانای خۆیانەوە خزمەت بکەن و ناسراوبن و توانای ڕکابەری ئەزمونیان لەو بوارەی پەیوەستە بەم ڕێکەوتننامەیەوە.


ئەندامەکانی کۆمیتەکە لەلایەن لایەنی وڵاتانەوە ھەڵدەبژێردرێن نوێنەرانی کۆمیتەکە لەرێی دەنگدانی نھێنیەوە لە لیستێک کە لایەنەکان لە ھاونیشتیمانەکانی خۆیان دەیان پاڵێون لەو کۆبونەوانەی لایەنی وڵاتاندا ھەڵدەبژێردرێن, ئەندامانی کۆمیتەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.

ئەم ڕێککەوتننامەیە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ گەڵاڵە کرا و لە ٣٠ی مارتی ٢٠٠٧خرایە بەردەم وڵاتان بۆ واژۆ کردن, ولە سەرەتای مانگی مایسی ٢٠٠٨ چووە بواری کارپێکردنەوە, تاکو ئێستا ١٤٧ وڵات واژۆی ڕێککەوتننامەکەیان کردووە و ٩٠ وڵاتیش لەگەڵیدا واژۆی پرۆتۆکۆڵی ئیختیاری ڕێککەوتننامەکەیان کردووە .پەرلەمانی ٩٥ وڵات ڕێککەوتننامەکەیان پەسەند کردووە و٥٨ یشیان پەسەندی پڕۆتۆکۆڵی ئیختیارییەکەیان کردووە.


لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردودا ٢٠٠٨-٢٠١٠ وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتننامەکەدا ٣ کۆنفراسیان بەستوە ودواترینیان لە ١-٣ ئەیلولی ٢٠١٠ لە شاری نیویۆرک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسترا.

 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک